پیتزا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز
تاگ: دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:١٢، ٦ی ئایاری ٢٠٢١

پیتزا خۆراکێکی ئیتالیاییە کە پێک ھاتووە لە نانێک کە سەرەکی بە تەماتە، پەنیر و چەند شتی دیکە بەپێی جۆری پیتزاکە (وەکوو: کوارگ، پیاز، زەیتوون، گۆشت، ئەنەناس و ھتد) پڕ دەکرێت و دواتر دەخرێتە ناو فڕن یان تەنوور بۆ برژاندن.[١] لە ئیتالیا لە شوێنە فەرمییەکان وەکوو ڕیستۆرانت پیتزا قاش ناکرێت و بە چنگاڵ و چەقۆ دەخورێت.[٢][٣] بەڵام لە ناو ماڵ یان شوێنە نافەرمییەکان، بە قاشکراوی و بە دەست دەخورێت. ناوی پیتزا بۆ یەکەم جار لە دەقێکی نووسراو بە زمانی لاتینی ھاتووە کە لە باشووری ئیتالیا دۆزاوەتەوە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٠ی زایینی.[٤] پیتزا بە شێوەی مۆدێرن لە ناپۆلی داھێنراوە و جۆرە جیاوازەکانی بە جیھاندا بڵاوبووەتەوە و بووە بە یەکێ لە بەناوبانگترین خۆراکەکان.

پیتزای مارگاریتا

سەرچاوەکان