فریدا کالۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

[وەشانی تاوتوێکراو][وەشانی تاوتوێکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازی
No edit summary
ھێڵی ٢١:
'''ماگدالینا کارمینن فریدا کالۆ کالیدرۆن''' ({{بە ئیسپانی|Magdalena Carmen Frida Kahlo y Calderón}}) (٦ی تەممووزی ١٩٠٧ – ١٣ی تەممووزی ١٩٥٤)<ref name=":0">{{Cite web |last=Zelazko |first=Alicja |year=2019 |title=Frida Kahlo {{!}} Biography, Paintings, & Facts |url=https://www.britannica.com/biography/Frida-Kahlo |access-date=7 April 2020 |website=[[Encyclopædia Britannica]] |language=en}}</ref> وێنەکێشێکی [[مەکسیک]]ی بوو کە بەھۆی وێنە پۆرترەیتەکانییەوە ناوبانگی دەرکرد، بەتایبەت بەھۆی [[خۆپۆرترەیت|خۆپۆرترەیتەکانییەوە]]. سروشت و کەلەپووری [[مەکسیک]] بوو بە سەرچاوەی ئیلھامبەخش بۆ کارەکانی فریدا. بە کەڵکوەرگرتن لە کولتووری عەوامی مەکسیک، فریدا [[ھونەری ناییڤ|ھونەری ناییڤی]] بەکار ھێنا بۆ ورووژاندنی پرسەکانی ناسنامە، سەردەمی دوای کۆلۆنیالیزم، جێندەر، چینایەتی و ڕەگەز لەناو کۆمەڵگای مەکسیکی.<ref>{{Cite book |last=Weidemann |first=Christiane |url=https://archive.org/details/50womenartistsyo0000weid |title=50 women artists you should know |publisher=Prestel |others=Larass, Petra. , Klier, Melanie |year=2008 |isbn=978-3-7913-3956-6 |location=Munich |oclc=195744889 |url-access=registration}}</ref> وێنەکانی فریدا پەیوەندیی پتەویان ھەبوو لەگەڵ ژیانی ئەو لەگەڵ تێکھەڵکێشکردنیان لەگەڵ توخمی ڕیالیزم و خەیاڵ. کالۆ وەک کەسێکی [[سوریالیزم|سوریالیست]] و [[ڕیالیزمی سیحری]] دادەنرێت.<ref>{{Cite book |last=Rosenthal |first=Mark |url=https://archive.org/details/diegoriverafrida0000rose/page/117 |title=Diego and Frida: High Drama in Detroit |date=2015 |publisher=Detroit, MI: [[Detroit Institute of Arts]], [2015] New Haven; London: [[Yale University Press]], [2015] |isbn=978-0-89558-177-8 |page=[https://archive.org/details/diegoriverafrida0000rose/page/117 117]}}</ref> ئەو بەوەش ناسراوە کە لە وێنەکانیدا ڕەنگدانەوەی [[ئازاری بەردەوام]]ی خۆی پیشان دەدات.<ref name="OxfordPain2">{{Cite web |last=Courtney |first=Carol |title=Frida Kahlo's life of chronic pain |url=https://blog.oup.com/2017/01/frida-kahlos-life-of-chronic-pain/ |access-date=6 December 2020 |website=Oxford University Press's Academic Insights for the Thinking World |publisher=Oxford University Press}}</ref>
 
کالۆ لە باوکێکی [[ئەڵمانیا|ئەڵمانی]] و دایکێکی [[میستزیۆیی]] لە دایک بوو. زۆربەی تەمەنی منداڵیی لە [[مۆزەخانەی فریدا کالۆ|لا کاسا ئەزول]] لە [[کۆیۆئاکان]] بەسەر برد. ئێستا ئەم شوێنە بووەتە مۆزەخانەی فریدا کالۆ و بۆ ھەمووان کراوەیە. وێڕای ئەوەی بە دەردی [[شەپڵەیئیفلیجیی مناڵان]] دەیناڵاند، بەڵام ھیوای بەوە بوو کە بچێتە بەشی پزیشکی، بەڵام کاتێک تەمەنی ١٨ ساڵان بوو، تووشی ڕووداوێکی ھاتوچۆ ھات، کاتێک لەناو پاسێک بوو. ئەم ڕووداوە وای کرد تەواوی ژیانی لەناو ئازاردا بناڵێنێت و تووشی کێشەی تەندروستی ببێت. دوای ڕووداوەکە، کاتێک تەندروستیی بەرەو گەڕانەوە دەچوو ئەوا خولیای مناڵیی بۆ بوون بە ھونەرمەند گەڕایەوە لای کالۆ.
 
لە ساڵی ١٩٢٧، فریدا دەچێتە ناو بواری سیاسەت و دەبێتە ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی مەکسیکی،<ref name=":02">{{Cite web |last=Zelazko |first=Alicja |year=2019 |title=Frida Kahlo {{!}} Biography, Paintings, & Facts |url=https://www.britannica.com/biography/Frida-Kahlo |access-date=7 April 2020 |website=[[Encyclopædia Britannica]] |language=en}}</ref> لەم ڕێگایەوە ھونەرمەند و وێنەکێش [[دیێگۆ ڕیڤێرا]]ی ناسی. دواتر بەیەکەوە لە ساڵی ١٩٢٩ ھاوسەرگیرییان کرد.<ref>{{Cite web |title=Frida Kahlo |url=https://www.biography.com/artist/frida-kahlo |access-date=7 April 2020 |website=Biography |language=en-us}}</ref> لە ساڵانی سییەکان بەیەکەوە گەشتی مەکسیک و [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|ئەمریکا]]یان کرد. لەو کاتانەدا، فریدا شێوازی تایبەتی کارکردنی خۆی دۆزییەوە. تابلۆ سەرەکییەکانی خۆی کە لە کولتوور و فۆلکلۆری مەکسیکی وەرگیرابوون، ھەروەھا ئەو پۆرترێتانەی خۆی کە تێکەڵی کردبوون لەگەڵ بیروباوەڕەکانی سەردەمی پێش کۆلۆمبی و کاتۆلیک. تابلۆکانی ئەو وایان لە وێنەکێشی سووریالیستی [[ئاندرێ بریتۆن]] کرد کە لە ساڵی ١٩٣٨ پێشانگایەکی بۆ بکاتەوە لە گالێریی جولیەن لێڤی لە [[نیویۆرک]]. پێشانگایەکە سەرکەوتنی بەدەست ھێنا. بۆ ساڵی دواتر (١٩٣٩)، فریدا پێشانگایەکی دیکەی لە [[پاریس]] کردەوە. ھەرچەندە کە پێشانگاکەی پاریس بەمجۆرە سەرکەوتوو نەبوو، [[لووڤر|مۆزەخانەی لووڤر]] تابلۆیەکی لە کالۆ کڕییەوە. ''[[زە فرەیم]]''، یەکەم تابلۆی وێنەکێشی مەکسیکییە کە لە کۆکراوەکانی مۆزەخانەی [[لووڤر]] دابنرێت. لە ساڵانی چلەکاندا، کالۆ ھەم لە پێشانگا ھونەرییەکانی مەکسیک و ئەمریکا بەشداری کرد، ھەروەھا لەلایەکی دیکەوە وەک مامۆستای ھونەر کاری کرد. کالۆ یەکێک بوو لە ئەندامانی دامەزرێنەر لە کۆمەڵەی سێمیاریۆ دی کولتوورا مێکسیکانا. لە ساڵی ١٩٥٣، یەکەمین پێشانگای تاکەکەسیی کردەوە لە مەکسیک، ئەمەش بەماوەیەکی کورت بوو بەر لە مردنی لە ساڵی ١٩٥٤، واتە لە تەمەنی ٤٧ ساڵی.