مێژووی ئەڵمانیا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز
No edit summary
ھێڵی ٢٩:
== ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات، ئەڵمانیای ڕۆژاوا ==
[[پەڕگە:Map-Germany-1945.svg|230px|وێنۆک|چەپ|دابەشبوونی ئەڵمانیا لە نێوان ھێزە گەورەکاندا]]
لە دوای ڕووخانی ڕژیمی نازی، ئەڵمانیا و شاری بەرلین بوون بە دوو بەشەوە. بەشی ڕۆژاوا کە کەوتە بن دەستی [[ھاوپەیمانەکان]] (واتە: [[فەڕەنسا]]، [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا]] و [[بریتانیا|بەریتانیا]]) بۆ خۆی کرا بە چوار بەشی دیکە. ئەم چوار بەشە بوون بە شوێنی جێگیربوونی ئەو ئەڵمانیاییانەی کە لە وڵاتە دراوسێکان بەھۆی دژایەتی دەرکرابوون.<ref>Richard J. Evans, "The Other Horror, Review of Orderly and Humane: The Expulsion of the Germans After the Second World War, by R.M. Douglas", The New Republic, 25 June 2012. Retrieved 1 July 2012</ref> ئەم بەشانە لە ٢٣ی مەیی ١٩٤٩ زایینی پێکەوە لکێندران و بوون بە [[ئەڵمانیای ڕۆژاوا|کۆماری فیدرالیی ئەڵمانیا]]. بەشەکەی دیکە کەوتە بن دەستی [[یەکێتی سۆڤیەت]] و لە ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٩دا بوو بە [[ئەڵمانیای رۆژھەڵات|کۆماری دیموکراتیی ئەڵمانیا]]. ئەم دوو کۆمارە بە شێوەی نافەرمی بە ناوی «ئەڵمانیای ڕۆژاوا» و «ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات» دەناسران. ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات بەرلینی کرد بە پایتەختی خۆی، بەڵام ئەڵمانیای ڕۆژاوا پایتەختی خۆی گواستەوە بۆ شاری [[بۆن، ئەڵمانیا|بۆن]]، بەڵام ئەم شارەی بە ناوی پایتەختی کاتی ناساند و بەم جۆرە نواندی کە کۆماری ڕۆژھەڵات دەبێ ڕۆژێک بڕوات و ئەڵمانیا یەک بگرێتەوە.<ref>Wise, Michael Z. (1998). Capital dilemma: Germany's search for a new architecture of democracy. Princeton Architectural Press. p. 23. ISBN 978-1-56898-134-5.</ref>
 
ئەڵمانیای ڕۆژاوا لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا یەکیان گرت. دواتر ئەڵمانیای ڕۆژاوا دەستی کرد بە پرۆژەیەکی گەورە بۆ گەشەپێدانی [[ئابووری]] لە ساڵی ١٩٥٠ زایینی و سەرکەوتنی زۆری لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەوە بە دەست ھێنا. لە ساڵی ١٩٥٥دا بوو بە ئەندامی [[ناتۆ]]. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٥٧ دەستی کرد بە بناغەدانانی [[کۆمەڵەی ئابووری ئورووپا|کۆمەڵەی ئابووری ئەورووپا]]. لە ھەمان کاتدا ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات بوو بە یەکێک لە ئەندامانی [[بلۆکی ڕۆژھەڵات]].<ref>maw/dpa (11 March 2008). "New Study Finds More Stasi Spooks". Spiegel Online – english site (www.spiegel.de/international). Der Spiegel. Retrieved 30 October 2011. "189,000 people were informers for the Stasi – the former Communist secret police – when East Germany collapsed in 1989 – 15,000 more than previous studies had suggested. [...] about one in 20 members of the former East German Communist party, the SED, was a secret police informant."</ref> بەڵام بەھۆی لاوازبوونی [[یەکێتیی سۆڤیەت|سۆڤیەت]]، بارودۆخی ئابووری لە ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات بەرەو دابەزین چوو و ھیچ کاتێک نەگەیشت بە ئاستی ئەڵمانیای ڕۆژاوا. ئەم بارودۆخە بوو بەھۆی کۆچکردنی کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵک بۆ ئەڵمانیای ڕۆژاوا. لە ساڵی ١٩٦١، ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات دەستی کرد بە دروستکردنی دیوارێک لە نێوان دوو بەشی [[بەرلین]]، بۆ ئەوەی کە پێش بەم کۆچانە بگرێت. ئەم دیوارە (ناسراو بە [[دیواری بەرلین]]) بوو بە سیمبۆلێک بۆ [[شەڕی سارد]]. ئەم دیوارە لە ساڵی ١٩٨٩ ڕووخا و دیسان بوو بە سیمبۆلێک لە کۆتاییھاتنی شەڕی سارد.<ref>"Germany". U.S. Department of State. 10 November 2010. Retrieved 26 March 2011.</ref>