لە ئارەزوودا بۆ ئیشق: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی دەروازەی فیلم
تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە
No edit summary
ھێڵی ١:
{{ئامادەکردن}}
{{Infobox film|name=لە ئارەزوودا بۆ ئیشق|native_name={{Film name|traditional = 花樣年華 |simplified=花样年华|pinyin=huāyàng niánhuá|jyutping =faa1joeng6 nin4waa4| lbl8 = [[Shanghainese]] | data8 =ho<sup>1</sup> hhian<sup>3</sup> nyi<sup>3</sup> hho<sup>3</sup> |translation=flowery years }}|image=In the Mood for Love movie.jpg|caption=پۆستەری سینەما|director=[[وۆنگ کار وای]]|producer=وۆنگ کار وای|writer=وۆنگ کار وای|screenplay=|story=|based_on=|starring={{Plainlist|
* [[ماگی چیونگ]]
Line ٢١ ⟶ ٢٠:
 
فیلمەکە بەشی دووەمە لە تریلۆجی (سێ فیلمی)، لەپاڵ هەریەکە لە فیلمەکانی ''ڕۆژانی وەحشیبوون'' (١٩٩٠) هەروەها ''٢٠٤٦'' ( ٢٠٠٤).
 
== چیڕۆک ==
لە ساڵی ١٩٦٢ و لە سەردەمی هۆنگ کۆنگی بەریتانیا، ڕۆژنامەنووس و گەڕیدەیەک بەناوی چۆو مۆ-وان لەگەڵ سو لی-ژین، سکرتێری کۆمپانیایەکی گەیاندن هەریەکەیان بەجیا ژوورێک لە شوقەیەکی تەنیشت یەک دەگرن. هەریەکە لەو ژن و پیاوە زۆربەی کاتەکانیان دوورن لە هاوسەر/هاوژینەکەیان بەوەی لە کاردان. خاتوو سوین کە خاوەن ماڵ/شوقەکەی سو لی-ژینە، کەسێکی کۆمەڵایەتییە و هەردەم لەگەڵ دراوسێکەی خەریکی یاریکردنە، ئەمەش وای لە سو و چۆو دەکرد کە زۆربەی کات بەتەنیا بن لە ژوورەکەیان. هەر زوو سو و چۆو بوونە هاوڕێی یەکتر، دواتر بەوەشیان زانی کە هاوسەرەکانی ئەوان لە پەیوەندیدان و بەیەکەوەش دەخەون.
 
دواتر چۆو بانگێشتی سو دەکات بۆئەوەی لەشوێنێکی تایبەتدا (ژوورێکی تایبەت لە هۆتێلێک) یارمەتی بدات بۆ نووسینی زنجیرە بابەتێک دەربارەی هونەرە جەنگییەکان. چۆو شوێنێکی تایبەتی گرت، ئەمەش لەبەر ئەوەبوو کە بەهۆی نزیک بوونەوەیان لەگەڵ سو ئەوا سەرنجی دراوسێکانیان بەلای خۆیدا ڕاکێشا بوو. پەیوەندی نێوان چۆو و سو [[ئەوینی ئەفلاتوونی|ئەفلاتوونی]] بوو، بەڵام بەتێپەڕبوونی کات ئەوا هەستەکانیان بۆیەکتری گەشەی کرد. کاتێک چۆو کارێکی وەرگرت لە [[سینگاپوور]]، داوای لە سو کرد بۆئەوەی لەگەڵ ئەودا سەفەر بکات. سو بڕیاریدا لەگەڵ ئەودا بچێت، بەڵام درەنگ گەیشتە هۆتێلەکە بۆئەوەی بەیاوەری چۆو بڕوات.
 
ساڵی دواتر، سو دەچێتە سینگاپوور و سەردانی شوقەکەی چۆو دەکات. سو تەلەفۆنێک بۆ چۆو دەکات، کە لەو دەمە لە ڕۆژنامەیەکی سینگاپوور کاردەکات، بەڵام کاتێک چۆو تەلەفۆنەکە هەڵدەگرێت ئەوا سو بێدەنگ دەبێت و قسە ناکات. دواتر کە چۆو دەگەڕێتەوە شوقەکەی ئەوا بەوە دەزانێت کە سو سەردانی کردووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە شوێنی سووراوەکەی سو بەسەر قونکی جگەرەکەی دۆزیەوە. دواتر چۆو لە کاتی نانخواردنیدا لەگەڵ هاوڕێیەکی باسی ئەوە دەکات کە لە کۆندا کاتێک کەسێک ویستبێتی نهێنییەکی بپارێزێت، ئەوا دەچووە سەرووی چیایێک، لەوێ چاڵێک لەناو دارێک درووست دەکات و بەچپە زانیارییەکەی بۆ دەدرکێنێت و پاشان بە قوڕ کونەکە دادەپۆشێت.
 
سێ ساڵ دواتر، سو سەردانی خاتوو سوین دەکات کە خاوەن ماڵەکەی پێشووتری بوو، خاتوو سوین خەریک بوو کۆچبکات بەرەو [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|ئەمریکا]]. سو پرسیاری ئەوەی کرد کە شوقەکەی بەکرێ پێ بدات.دوای ماوەیەک، چۆو بەهەمان شێوە دەگەڕێتەوە بۆ سەردانی خاوەن شوقەکەی، چۆو بەوە دەزانێت کە خاوەنماڵەکەی کۆچی کردووە بۆ [[فلیپین]]. چۆو پرسیاری لە ماڵەکەی تەنیشتی کرد، پێی ڕاگەیەندرا کە ژنێک و منداڵە کوڕەکەی لەوێ دەژین. دواتر چۆو شوقەکەی جێهێشت بەبێ ئەوەی کە بزانێت ئەو ژنە سو بووە و لەگەڵ کوڕەکەیدا لەوێ دەژی.
 
چۆو دەچێتە [[کەمبۆدیا]]، لەوێ سەردانی [[ئەنگکۆر وات]] دەکات و لەوێ چپە بۆ دیوارێکی ڕووخاو دەکات و بە قوڕ دایدەپۆشێت.
 
== کاست ==