لە ئارەزوودا بۆ ئیشق: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «{{ئامادەکردن}} {{Infobox film|name=لە ئارەزوودا بۆ ئیشق|native_name={{Film name|traditional = 花樣年華 |simplified=花...»ەوە
تاگەکان: دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل دەستکاریی دیداری
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٨:٤٨، ٣ی ئایاری ٢٠٢١

لە ئارەزوودا بۆ ئیشق (بە ئینگلیزی: In the Mood for Love؛ بە چینی: 花樣年華) فیلمێکی ٢٠٠٢ی هۆنگ کۆنگییە لە جۆری ڕۆمانسی-درامی، کاری دەرهێنان و بەرهەمهێنانی لەلایەن وۆنگ کار وای بۆکراوە. ناوە چینییەکەی بەمانای ساڵانێکی کەم دێت. چیڕۆکی فیلمەکە دەربارەی پیاوێکە (تۆنی لیونگ) و ژنێک (ماگی چیونگ) کە هاوسەرەکانیان پەیوەندیان لەگەڵ یەکتریدا هەیە، دواتر ئەو ژن و پیاوەش بەهێواشی دەکەوتنەی ئەوینی یەکتری.

لە ئارەزوودا بۆ ئیشق
پۆستەری سینەما
دەرھێنەروۆنگ کار وای
بەرھەمھێنەروۆنگ کار وای
نووسەروۆنگ کار وای
ئەکتەران
مۆسیقا
وێنەگری سینەمایی
  • کریستۆفەر دۆیل
  • مارک لی پینگ بینن
مۆنتاژویلیام چانگ
بڵاوکردنەوەBlock 2 Pictures
دەرچوون
  • ٢٠ی ئایاری ٢٠٠٠ (2000-05-20) (کان)
  • ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٠ (2000-09-29) (هۆنگ کۆنگ)
ماوەی فیلم٩٨ خولەک
وڵاتهۆنگ کۆنگ
چین
زمان
  • کانتۆنی
  • شەنگەهایی
داھات١٢.٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی

لە ئارەزوودا بۆ ئیشق لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٠٠، لە فیستیڤاڵی فیلمی کان نمایشکرا، لەوێ بوو بە پاڵێوراوی خەڵاتی چلە خورمای زێڕینی فیستیڤاڵەکە هەروەها تۆنی لیونگ بووە براوەی باشترینن ئەکتەر (یەکەم ئەکتەرە لە هۆنگ کۆنگ ئەم خەڵاتە وەربگرێت). زۆرجار بەیەکێک لە باشترین فیلمەکانی مێژوو دەهێندرێت، هەروەها بەیەکێک لە هەرە فیلمە باشەکانی ئاسیا هەژمار دەکرێت. لە ساڵی ٢٠١٦، لە ڕاپرسییەکی بی بی سی بەبەشداری ١٧٧ ڕەخنەگری فیلم ئەوا فیلمەکە بە دووەم باشترین فیلمی سەدەی بیست و یەک لە جیهاندا دەست نیشان کرا.

فیلمەکە بەشی دووەمە لە تریلۆجی (سێ فیلمی)، لەپاڵ هەریەکە لە فیلمەکانی ڕۆژانی وەحشیبوون (١٩٩٠) هەروەها ٢٠٤٦ ( ٢٠٠٤).

کاست