سمایل شەریفزادە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Keenîî (لێدوان | بەشدارییەکان) چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان، شائەمراز، خاوێن کردنەوە، پەرە پێدان |
|||
ھێڵی ١:
'''سمایل شەریفزاە''' ناسراو بە '''مەلا عەزیز''' (لەدایکبووی ١٩٤٢ لە [[مەھاباد]] - مردووی ١٩٦٨ لە [[بانە]]) تێکۆشەرێکی [[حیزبی دیموکراتی کوردستان]] بوو<ref>{{Cite web|date=٢٧ی نیسانی ٢٠١٩|title=سمایل شەریفزادە، دێموکرات و عەداڵەتخواز|url=https://kurdistanukurd.com/?p=42514|url-status=live|access-date=٢ی ئایاری ٢٠٢١|website=کوردستان و کورد}}</ref> کە بە ھاوکاریی جاشێک، بە دەستی سەربازانی [[محەممەدڕەزا پەھلەوی|محەممەد ڕەزا شا]] کوژرا.
{{زانیاریدانی کەسایەتی
| ناو = سمایل شەریفزاە
| وێنە =
| قەبارەی وێنە =
| جێگری_وێنە =
| لێدوانی وێنە =
| ناوی_خۆماڵی = مەلا عەزیز
| زمانی_ناوی_خۆماڵی =
| ناوی کاتی لەدایکبوون =
| ڕێکەوتی لەدایکبوون = [[١٩٤٢]]
| شوێنی لەدایکبوون = [[مەھاباد]]
| ڕێکەوتی_ونبوون =
| شوێنی_ونبوون =
| ڕەوشی_ونبوون =
| ڕێکەوتی مردن = [[٢ی ئایار]]ی [[١٩٦٨]]
| شوێنی مردن = [[بانە]]
| ھۆکاری مردن =
| شوێنی دۆزینەوەی تەرم = نزیک گوندی [[دارینە]]، بانە
| شوێنی گۆڕ = گۆڕستانی تایلە، [[سنە]]
| مۆنۆمێنتەکان =
| نیشتەجێ =
| نەتەوە = [[کورد]]
| ناوەکانی تر =
| نەژاد =
| شارومەندێتی =
| ڕادەی خوێندەواری =
| پیشە = تێکۆشەری سیاسی
| ساڵانی چالاکی =
| خاوەنکار =
| ڕێکخراو =
| ناوبانگ =
| کارە_دیارەکان =
| شێواز =
| شار =
| مووچە =
| دارایی =
| باڵا =
| کێش =
| تەلەڤیزیۆن =
| سەرناو =
| وادە =
| پێشوو =
| جێگر =
| حیزب = [[حیزبی دیموکراتی کوردستان]]
| بزاڤ =
| بەرامبەرەکان =
| ئایین =
| سزای_تاوانباری =
| ڕەوشی_تاوانباری =
| ھاوسەر =
| یار =
| منداڵەکان =
| باوان =
| خزمەکان =
| خەڵاتەکان =
| واژوو =
| جێگری_واژوو =
| قەبارەی_واژوو =
| ماڵپەڕ =
| پەراوێزەکان =
| ڕەنگی پرچ =
| ڕەنگی چاو =
| قەبارەی جل =
| قەبارەی پێڵاو =
}}
</pre>
== ژیان ==
سمایل شەریفزادە ساڵی ١٩٤٢ لە [[مەھاباد]] لە بنەماڵەیەکی بازرگاندا لە
دایک بوو. زۆر منداڵ بوو کە بابی کۆچی دوایی کرد. قۆناغی سەرەتایی لە مەھاباد خوێند و ناوەندی لە قوتابخانەی ئەلبوورز [[تاران]] تەواو کرد و دیپلۆمی وەرگرت؛ دواتر لە بەشی ئەندازیاریی ئێلێکترۆنیک لە زانکۆی فەننی تاران درێژەی بە خوێندن دا و چوار مانگ بەر لەوەی دەرسی زانکۆ تەواو کا دەستی لە خوێندن ھەڵگرت و چوو بۆ [[باشووری کوردستان]]. سمایل لە زانستگەی فەننی لەگەڵ گرووپە مارکسیستییەکانی [[زانکۆی تاران]] دۆستایەتی پەیدا کرد، ساڵی ١٩٦١ کاتێک کۆماندۆکانی ڕژیمی شا ھێرشیان بردە سەر زانکۆی تاران چەند ڕۆژێک گیرا؛ سمایل تێکۆشەرێکی ھەڵسووڕاوی ناو خوێندکارانی کوردی زانکۆی تاران بوو.
دوای ھێرشی ساواک بۆ سەر تێکۆشەرانی [[حیزبی دیموکراتی کوردستان]] و گەلی کورد لە تاران و لە شار و گوندەکانی کوردستان لە ڕەشەمەی ساڵی ١٣٤٢ی [[کۆچی ھەتاوی|ھەتاوی]] ئەو وەبەرنەھات و توانی خوی بگەیەنێتە باشووری کوردستان و لەوێ جگە لە ئەرکی سیاسی ناو حیزب کتێبی (دفاعییاتی خەسرەوی ڕووزبە) ی بۆ سەر [[کوردی]] وەرگێڕا. سمایل و ھاوڕێکانی ساڵی ١٩٦٧ ھاتنەوە [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان]] لە بەشێک لە گوندەکانی ناوچەی [[سەردەشت]]، [[بانە]] و مەھاباد لە نێو کۆمەڵانی خەڵکدا دەستیان کرد بە کاری ڕێکخستن و ئەوە بوو بە دەسپێکی جووڵانەوەکانی ٤٦–٤٧.<ref>{{Cite web|date=|title=ئاوڕێک لە جووڵانەوەی ٤٦_٤٧ لە سەرەتاوە ھەتا کۆتایی|url=https://kurdistanukurd.com/?p=50967|url-status=live|access-date=٢ی ئایاری ٢٠٢١|website=کوردستان و کورد}}</ref> سمایل ساڵی ١٩٦٥ لە بەشێک لە نامەیەکدا کە بۆ دۆستێکی خۆی لە [[ئەورووپا]]ی نووسیوە دەڵێ: «ئەمن ھەر بە عیشقی ئازادی دەژیم و لەو پێناوەدا چەرمەسەرییەکی زۆرم دیتووە؛ بەڵام ھەروا لەسەر ئەو ڕێگایەی گرتوومەتە بەر سوورم و ھەتا دێ بە حەق بوونی ئەو خەباتەم زیاتر بۆ ڕوون دەبێتەوە و بە ھیوای گەیشتن بە سەرکەوتن دەژیم.»<ref>{{Cite web|last=کوردیپێدیا|first=|title=سماعیل شەریف زادە - مەلا عەزیز|url=https://www.kurdipedia.org/?q=20081111150325294|url-status=live|access-date=٢ی ئایاری ٢٠٢١|website=Kurdipedia.org}}</ref><ref>{{Cite web|title=ماڵپەڕی بەشی کوردی ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا|url=http://ruwange.blogspot.com/2010/05/blog-post_5912.html|url-status=live|access-date=٢ی ئایاری ٢٠٢١}}</ref>
== شەھید بوون ==
کوێخا شەریف جاشی ڕژیم<ref>{{Cite journal|date=|title=تێڕوانینی دانیشتووانی کوردی ھەولێر سەبارەت بە ئاوارەکانی عەرەبی عێراقی: بە بەکارھێنانی تیۆری سەرمایەی کۆمەڵایەتی|url=http://dx.doi.org/10.21271/zjhs.2017.21.6.5|journal=ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ|volume=|issue=|doi=|issn=2218-0222}}</ref> شەو کاتێک پێشمەرگە لە ماڵی کوێخا حوسێنی دارینە لە گوندی [[دارینە]]ی بانە نووستبوون پەلاماریان دەدات و دوایەش دەچێتە پاسگای سێلمێ و ھەواڵیان پێ دەدات؛ لە ئاکامدا بەیانییەکەی ڕۆژی ١٢ی بانەمەڕی ١٣٤٧ بەرامبەر لەگەڵ ٢ی ئایاری ١٩٦٨ ژاندارمەکانی ڕژیم ئەو شوێنەیان گەمارۆ دا کە سمایل و ھاوڕێیانی لە نزیک گوندەکە لێی دامەزرابوون. دوای شەڕێکی شەش سەعاتە لە نێوان پێنج پێشمەرگە و ھێزێکی سێسەد و پەنجا کەسی لە ژاندرامی [[محەممەدڕەزا پەھلەوی|حەمە ڕەزا شا]]؛ گوللەی بازووکا سینگی سمایلی پێکا و چرای تەمەنی کوژایەوە. لەو شەڕەدا سمایلی شەریفزادە، میرزا محەممەدی شادمانی، حوسێنی ڕەحمان ڕابی و عەلی عەوڵا کۆڵی کوژران و یەکێک لە پێشمەرگەکان بە ناوی ئالیاز توانی لەگەڵ ئەوەشدا کە بریندار ببوو ئاڵقەی گەمارۆ تێک بشکێنێ و نەکەوێتە دەست دوژمن. تەرمی مەلا عەزیز نەدراوە بە بنەماڵەکەی؛ بەڵکوو بە نھێنی لە گۆڕستانی (کوچکە ڕەشی) شاری [[سنە]] ناشترا. ساڵی ١٣٥٧ بۆ ڕێز لێنان لەم چوار شەھیدە پەیکەرێک لەو گۆڕستانە داندرا کە [[کۆماری ئیسلامی ئێران|ڕژیمی ئێران]] تەختی کرد و لە ناوی برد.<ref>{{Cite web|title=مانیومێنتێک بۆ بیرەوەری سمایل شەریفزادە و ھاوڕێیانی لە گۆڕستانی تایلە|url=http://ruwange.blogspot.com/2020/05/blog-post.html|url-status=live|access-date=٢ی ئایاری ٢٠٢١}}</ref><ref>گۆڤاری تیشک، بزووتنەوەی ٤٦–٤٧، ژمارە ٥٢، ھادی عەزیزی</ref>
== ڕۆژی خوێندکار ==
سمایل شەریفزادە پێشەنگی بزووتنەوەی خوێندکاریی کورد بوو، ھەر بۆیەش ڕۆژی شەھید بوونی (١٢ی بانەمەڕی - ٢ی ئایار) بە ڕۆژی خوێندکار نێودێر کراوە.<ref>{{Cite web|title=سمایل شەریفزادە – شەھید|url=https://shehid.com/?attachment_id=2122|url-status=live|access-date=٢ی ئایاری ٢٠٢١}}</ref>
== سەرچاوەکان ==
{{سەرچاوەکان|٢}}
{{تووڵی دەروازە|ژیاننامە|سیاسەت}}
[[پۆل:لەدایکبووانی ١٩٤٢]]
[[پۆل:مردووانی ١٩٦٨]]
[[پۆل:کەسایەتی سیاسی]]
[[پۆل:حیزبە کوردییەکان]]
[[پۆل:کۆمیتەی شۆڕشگێڕی حیزبی دێموکراتی کوردستان]]
|