مافەکانی مرۆڤ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ٧٠:
لە رۆژگاری دێرینی یۆناندا، بیرمەندە یۆنانیەکانی ئەو سەردەمە، هەوڵیانداوە لە نووسین و بەرهەمەکانیاندا، هەندێک بایەخ بە مرۆڤ و بە مافەکانی بدەن. ئەمەش لە میانەی ئەو وتەیەی بیرمەندی یۆنانی [[سۆفۆکلێس]]، کە ٢٥٠٠ ساڵ پێش زایین وتوویەتی: "مرۆڤ مەزنترین موعجیزەی سەر ئەم [[گۆی زەوی]]<nowiki/>یەیە". لەگەڵ ئەوەشدا شارستانییەتی [[یۆنان]]<nowiki/>ی، بەدەر نەبووە لە کۆمەڵێک پێشێلکاری گەورە کە بەرامبەر بە مرۆڤی ئەو چاخە کراوە، لەوانە بوونی [[کۆیلایەتی|کۆیلە]]، ئیشکردنی زۆرەملێ بەم کۆیلانە لە پێناو خۆشگوزەرانی چینی دەسەڵاتداران و فەرمانڕەواکان. هەروەها باوک لە ناو خێزاندا دەسەڵاتێکی رەهای بەسەر منداڵەکانییەوە هەبووە، بۆی هەبوو منداڵەکانی بفرۆشێت یان بیانکوژێت یاخود فڕێیان بدات و وازیان لێبێنێت. دۆخی ئافرەت هیچی ئەوتۆی لە دۆخی کۆیلە زیاتر نەبووە، ئافرەت بە تەواوی لە مافە شارستانییەکانی بێبەش کرابوو، وەک موڵکی پیاو تەماشای دەکرا. جگە لەوانە کۆمەڵگای یۆنانی لەسەر بنەمای چینایەتی دابەش ببوو، ئەم دابەشبوونە بیرۆکەی یەکسانیی و [[دادپەروەری]] نێوان دانیشتوانی نەهێشتبوو<ref name=":3" />.
 
 
[[پەڕگە:Milkau Oberer Teil der Stele mit dem Text von Hammurapis Gesetzescode 369-2.jpg|وێنۆک|بەشی ژوورووی بەردی حەمووڕابی]]
==== ناوچەی نێوان دوو ڕووبار (میزۆپۆتامیا)====
بەپێی توێژینەوەکان، بەردی [[حامۆڕابی|حامورابی]] (١٧٩٢ - ١٧٥٠ پ.ز) کە لە ٢٨٢ ماددە پێکهاتووە، کۆنترین یاساکانی ناوچەی [[مێزۆپۆتامیا|میزۆپۆتامیا]]<nowiki/>یە (نێوان دوو ڕووبار)، یاسای گوزەران و مافەکانی تیا هۆنراوەتەوە و لە [[مۆزەخانەی لۆڤەر]] لە [[پاریس]] پارێزراوە. لەم بەندانەدا، کە ئەرکی تاکەکانی کۆمەڵ دیاری کراون، مافەکانیشیان بۆ ڕوون کراوەتەوە، هەر کەسە و بەگوێری پلە و ئاستی ئەرکەکانی لە کۆمەڵگادا<ref>{{Cite book|last=Klengel|first=Horst|title=König Hammurapi und der Alltag Babylons|year=١٩٩١|isbn=3-491-69122-2|location=Düsseldorf/Zürich}}</ref>. لە بەندەکاندا یاسای ماف و سزادان و پەیڕەویکردنی تیا ڕوونکراونەتەوە بەشێوەیەکی شارستانی. لەو سەردەمەدا [[حامۆڕابی|حامورابی]] توانی لە هەموو شوێنەکانی دەسەڵاتی هەبوو ئەم یاسایانە جێبەجێ بکا. ئەم یاسایانەی [[حامۆڕابی]] بە یەکێ لە کۆنترین یاساکانی مرۆڤایەتی دا ئەنرێت کە بەندی بۆ مافەکانی تاکەکەس تەرخان کردوە<ref>{{Cite book|url=https://books.google.de/books?id=9_gjnQAACAAJ&redir_esc=y|title=موسوعة حضارة العالم|date=2000|language=ar}}</ref>.
 
 
 
==== ئایینە ئاسمانییەکان ====