مافەکانی مرۆڤ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ٧:
 
مافی مرۆڤ مافێکی ناوخۆیی یان ناوچەیی نییە، واتە تایبەت نییە بە وڵات و کەلتورو کیشوەرێکی دیاریکراو، بەڵکو مافێکی گەردونی و سنوربەزێنە. لە ڕاستیدا شتێک نییە ناوی مافی مرۆڤی کوردی یان عەرەبی، فارسی یان تورکی، ئینگلیزی یان فەرەنسی، ئەمریکی یان ئەڵمانی بێت. مافێک نییە پێی بوترێت مافی مرۆڤی رۆژئاوایی و مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی، مافی مرۆڤی ئیسلامی و مافی مرۆڤی مەسیحی، مافی مرۆڤی هیندۆسی و مافی مرۆڤی جوولەکە، مافی مرۆڤی جیهانی سێیەم و مافی مرۆڤی جیهانی ئەوروپی. ئەوەی هەیە کۆمەڵێک مافە، بۆ سەرجەم مرۆڤەکانە لە هەرکوێیەکی ئەم دونیایەدابن<ref name=":0" />. مرۆڤی نێو جەنگەڵە چڕەکان و مرۆڤی نێو شارە رووناک و پێشکەوتووەکان، یەک مافیان هەیەو لە رووی مرۆڤبوونەوە هیچ جیاوازییەکیان نییە.
 
زۆر لەو ڕووداوە بزوێنەرانەی کە بوونە هۆی ورژاندنی مافەکانی مرۆڤ، لە ئاکارەکانی [[جەنگی جیھانیی دووەم|جەنگی جیهانیی دووەم]] و ڕوودانی [[هۆلۆکۆست]] بوون<ref>{{Cite book|last=Moyn|first=Samuel|title=The New Republic|year=٢٠١٠}}</ref>. لە ساڵی ١٩٤٨ دا و لە پەسەندکردنی [[جاڕنامەی جیهانیی بۆ مافەکانی مرۆڤ]] لە پاریس، باسی مافی مرۆڤ گەیشتە لوتکە و وەرچەرخانێکی بەخۆیەوە بینی کە پێشتر گەلان بۆچوونی تریان لەسەری هەبوو<ref name=":5" />.
 
لە ئێستادا، مافی مرۆڤ بووەتە ئەو پێوانەیەی گەشەکردن و پێشکەوتنی وڵاتانی پێ دەپێورێت. تەنانەت دیدێک هەیە پێی وایە گرنگ نییە بە چ سیستەمێکی سیاسی وڵات بەڕێوە دەبەیت، بەڵکو گرنگ ئەوەیە تا چەند هاوڵاتییەکانت خاوەنی مافەکانی مرۆڤن و تا چەند سوودیان لەو مافانە وەرگرتووە؟ ئەو مافانە رۆژانە تا چ ئاستێک لە ژیانی سەرجەم چین و توێژەکاندا رەنگیداوەتەوەو لە سایەیدا ژیانێکی شەرافەتمەندانە دەژین؟<ref name=":3">{{Cite web|title=گرنگی و بایەخی مافەکانی مرۆڤ|url=https://sako.rid-k.org/ku/%DA%AF%D8%B1%D9%86%DA%AF%DB%8C-%D9%88-%D8%A8%D8%A7%DB%8C%DB%95%D8%AE%DB%8C-%D9%85%D8%A7%D9%81%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%85%D8%B1%DB%86%DA%A4|url-status=live}}</ref>.
Line ٣٧ ⟶ ٣٩:
 
== مێژوو ==
بەراورد بە ئەمڕۆ، لای گەلانی پێشوو چمکی مافەکانی مرۆڤ تێگەیشتنێکی جیاوازی ھەبوو.<ref name=":5">{{Cite journal|last=Freeman|first=Linda H.|date=2002-10|title=Foreword|url=http://dx.doi.org/10.1097/00004650-200210000-00002|journal=Holistic Nursing Practice|volume=17|issue=1|pages=vi–viii|doi=10.1097/00004650-200210000-00002|issn=0887-9311}}</ref> لە [[چەرخەکانی ناوەڕاست]]دا، پێشەنگی ڕاستەقینەی وتاری [[مافەکانی مرۆڤ]] لە دیدی [[مافە سروشتیەکان]]ەوە ڕێچکەی گرتبوو، وەکوو بەشێک لە [[یاسای سروشت]]. کە دەڵێ مافەکانی مرۆڤ پێدراوێکی سروشتییە و پەیوەستە بە بوونی مرۆڤەوە، هەر لە سەرەتای لەدایکبوونییەوە تاکوو ئەو کاتەی ماڵئاوایی لە ژیان دەکات، ئەمە لە سەردەمی ھەستانەوەی [[ئەورووپا]]دا بەدی دەکرێت. لەسەر ئەم بنچینەیە، مافەکانی مرۆڤ لە دوا نیوەی سەدەی بیستەمەوە بەشێوەی نوێ و ھۆکاری نوێوە دانرا.<ref>{{Cite journal|last=Moyn|first=Samuel|date=2010|title=''Zionism and the Roads Not Taken: Rawidowicz, Kaplan, Kohn'' (review)|url=http://dx.doi.org/10.1353/ajh.2010.0028|journal=American Jewish History|volume=96|issue=4|pages=307–309|doi=10.1353/ajh.2010.0028|issn=1086-3141}}</ref>
 
لە سەدەی حەڤدەھەمدا، فەیلەسوفێکی ئینگلیز بەناوی [[جۆن لۆک]]، لەسەر مافە سروشتییەکان دوا لە میانەی کارەکانیدا. مافە سروشتییەکانی بەوە دیاری کرد کە بریتین لە «[[ژیان]]، [[ئازادی]]، و [[خاوەندارێتی]]». [[جۆن لۆک]] پێداگری لەسەر ئەم مافانە کرد وەکو پێکھاتنێکی [[کۆمەڵایەتی]]، کە نابێت لە مرۆڤەکان بسەنرێن.