مافەکانی مرۆڤ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
No edit summary
تاگەکان: nowiki زیاد کرا بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ٨:
مافی مرۆڤ مافێکی ناوخۆیی یان ناوچەیی نییە، واتە تایبەت نییە بە وڵات و کەلتورو کیشوەرێکی دیاریکراو، بەڵکو مافێکی گەردونی و سنوربەزێنە. لە ڕاستیدا شتێک نییە ناوی مافی مرۆڤی کوردی یان عەرەبی، فارسی یان تورکی، ئینگلیزی یان فەرەنسی، ئەمریکی یان ئەڵمانی بێت. مافێک نییە پێی بوترێت مافی مرۆڤی رۆژئاوایی و مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی، مافی مرۆڤی ئیسلامی و مافی مرۆڤی مەسیحی، مافی مرۆڤی هیندۆسی و مافی مرۆڤی جوولەکە، مافی مرۆڤی جیهانی سێیەم و مافی مرۆڤی جیهانی ئەوروپی. ئەوەی هەیە کۆمەڵێک مافە، بۆ سەرجەم مرۆڤەکانە لە هەرکوێیەکی ئەم دونیایەدابن<ref name=":0" />. مرۆڤی نێو جەنگەڵە چڕەکان و مرۆڤی نێو شارە رووناک و پێشکەوتووەکان، یەک مافیان هەیەو لە رووی مرۆڤبوونەوە هیچ جیاوازییەکیان نییە.
 
لە ئێستادا، مافی مرۆڤ بووەتە ئەو پێوانەیەی گەشەکردن و پێشکەوتنی وڵاتانی پێ دەپێورێت. تەنانەت دیدێک هەیە پێی وایە گرنگ نییە بە چ سیستەمێکی سیاسی وڵات بەڕێوە دەبەیت، بەڵکو گرنگ ئەوەیە تا چەند هاوڵاتییەکانت خاوەنی مافەکانی مرۆڤن و تا چەند سوودیان لەو مافانە وەرگرتووە؟ ئەو مافانە رۆژانە تا چ ئاستێک لە ژیانی سەرجەم چین و توێژەکاندا رەنگیداوەتەوەو لە سایەیدا ژیانێکی شەرافەتمەندانە دەژین؟<ref name=":3">{{Cite web|title=گرنگی و بایەخی مافەکانی مرۆڤ|url=https://sako.rid-k.org/ku/%DA%AF%D8%B1%D9%86%DA%AF%DB%8C-%D9%88-%D8%A8%D8%A7%DB%8C%DB%95%D8%AE%DB%8C-%D9%85%D8%A7%D9%81%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%85%D8%B1%DB%86%DA%A4|url-status=live}}</ref>.
 
==مافەکانی مرۆڤ لە یاسا دا==
ھێڵی ٣٥:
 
لە سەدەی حەڤدەھەمدا، فەیلەسوفێکی ئینگلیز بەناوی [[جۆن لۆک]]، لەسەر مافە سروشتییەکان دوا لە میانەی کارەکانیدا. مافە سروشتییەکانی بەوە دیاری کرد کە بریتین لە «[[ژیان]]، [[ئازادی]]، و [[خاوەندارێتی]]». [[جۆن لۆک]] پێداگری لەسەر ئەم مافانە کرد وەکو پێکھاتنێکی [[کۆمەڵایەتی]]، کە نابێت لە مرۆڤەکان بسەنرێن.
 
==== مافەکانی مرۆڤ لە یۆنانی کۆندا ====
لە رۆژگاری دێرینی یۆناندا، بیرمەندە یۆنانیەکانی ئەو سەردەمە، هەوڵیانداوە لە نووسین و بەرهەمەکانیاندا، هەندێک بایەخ بە مرۆڤ و بە مافەکانی بدەن. ئەمەش لە میانەی ئەو وتەیەی بیرمەندی یۆنانی [[سۆفۆکلێس]]، کە ٢٥٠٠ ساڵ پێش زایین وتوویەتی: "مرۆڤ مەزنترین موعجیزەی سەر ئەم [[گۆی زەوی]]<nowiki/>یەیە". لەگەڵ ئەوەشدا شارستانییەتی [[یۆنان]]<nowiki/>ی، بەدەر نەبووە لە کۆمەڵێک پێشێلکاری گەورە کە بەرامبەر بە مرۆڤی ئەو چاخە کراوە، لەوانە بوونی [[کۆیلایەتی|کۆیلە]]، ئیشکردنی زۆرەملێ بەم کۆیلانە لە پێناو خۆشگوزەرانی چینی دەسەڵاتداران و فەرمانڕەواکان. هەروەها باوک لە ناو خێزاندا دەسەڵاتێکی رەهای بەسەر منداڵەکانییەوە هەبووە، بۆی هەبوو منداڵەکانی بفرۆشێت یان بیانکوژێت یاخود فڕێیان بدات و وازیان لێبێنێت. دۆخی ئافرەت هیچی ئەوتۆی لە دۆخی کۆیلە زیاتر نەبووە، ئافرەت بە تەواوی لە مافە شارستانییەکانی بێبەش کرابوو، وەک موڵکی پیاو تەماشای دەکرا. جگە لەوانە کۆمەڵگای یۆنانی لەسەر بنەمای چینایەتی دابەش ببوو، ئەم دابەشبوونە بیرۆکەی یەکسانیی و [[دادپەروەری]] نێوان دانیشتوانی نەهێشتبوو<ref name=":3" />.
 
==== ئاینە ئاسمانییەکان ====
دەرکەوتنی ئایینە ئاسمانیەکان، بەتایبەتی ئایینی جوولەکە، مەسیحی و ئیسلام، بە خاڵێکی وەرچەرخان دادەنرێت لە گۆڕینی دیدی کۆمەڵگا بۆ مرۆڤ. ئایینە ئاسمانیەکان بانگەشەیان بۆ ڕێزگرتن لە مرۆڤ دەکرد<ref>{{Cite web|title=1.Mose 1,27 {{!}} Einheitsübersetzung 2016 :: BibleServer|url=https://www.bibleserver.com/EU/1.Mose1|access-date=2021-04-26|website=www.bibleserver.com|language=de}}</ref>، مرۆڤی وەک بوونەرەوەرێکی گەورە دەناساند، نرخی یەکسانیی و دادپەروەی بەرز ڕادەگرت<ref>{{Cite web|title=Freiheit - Gleiches Recht für alle|url=https://www.freitag.de/autoren/der-freitag/gleiches-recht-fur-alle|access-date=2021-04-26|website=www.freitag.de|language=de}}</ref>.
 
== ئەمانەش ببینە ==