میم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١٤:
== کورتە ==
چیرۆکەکە لە زمانی نووسەرێک بە ناوی ئەمینەوە دەگێڕدرێتەوە کە نەخۆشی ئیفلیجی پەکی خستووە و خۆی بە کتێب و ڕۆمان خوێندنەوە سەرقاڵ دەکات. ئەمین بەردەوام لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەلەفۆنی بۆ دەکرێت و ئەو کەسانە گاڵتەی پێ دەکەن و دەڵێن، ژنەکەی گوڵناز، خیانەتی پێ دەکات.
=== بەشێک لە چیرۆکەکە ===
{{وتە١|ئەوانەی تامی خۆشەویستیان نەکردبێ حەز ناکەن کەس یەکدی خۆش بوێ. خەڵکانی نەگریس و دڵڕەش زۆرن، توانییان کەعبەی ئەوینی من بڕوخێنن، ئێستا تەنیام، پیاوێکی بیوەمێرد، خۆم و ژوورێک و کۆمەڵێ کتێب، سەرینی تەنیا، بۆن و ڕەنگ و تۆزی غەریبیم لێ نیشتووە، ڕیش ناتاشم، بەر سمێڵ قووت ناکەم، ماوەیەکی درێژیشە پێڵاو لە پێ ناکەم، پڕ بە دڵ بیری چاکەت و پانتۆڵ دەکەم. یان پێڵاو بۆیاغکردن، پیاسە...جاران ئەم شتانە چەن بێبایەخ بوون...ئێستا خەڵکی بە پێی خۆیان لەسەر جادە و شەقامەکان پیاسە دەکەن، بای خۆش و دڵڕفێنی دەرەوە لێیان دەدا، سەیری کچانی جوان و ناشیرین دەکەن... منیش لێرە تەنیام، خۆم و دووکەڵی جگەرە، خۆم و یادگارەکانی حەز و ئەوینی گوڵناز، خۆم و گومان و خەمی جیابوونەوە، خۆم و خەونەکانم. پرۆژەی چەندھا چیرۆکی چاو بە فرمێسکم، خۆم و ترس لە داھاتووی نادیاری کچەکانم، خۆم و کاسێتی مۆسیقا ناسک و دڵگیرەکان، گۆرانییە بریندار و شیعرە زۆر غەمگینەکان، ڕۆمانە پڕ لە کارەساتەکان،
من و نەخۆشی و دەمی کراوەی گۆڕێکی ناشیرین...ئای کە مەرگ شتێکی پیسە... کەسێک کە ھێشتا ھەزارەھا ھیوا و خەون و ئامانجی گەورەی مابێ، گوناھە بمرێ....مەرگ زۆر کەرە...خۆی لە پیاوی کەر لا دەدا و سواری سەری ئەسپێکی وەک من دەبێ....بەڵێ لەنێو مێشکما ھەزارەھا ڕەوە ئەسپی ئومێدی دەم بە حیلە لە غار ناکەون...کوفرە بمرم...}}
== سەرچاوەکان ==
https://m.youtube.com/watch?v=XgEM3PJgvHU
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/میم»