ڕۆژی زەوی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Earth flag PD.jpg|thumb|ئاڵای ناڕەسمیی ڕۆژی زەوی، لەلایەن [[جۆن ماککۆنێل]] دروست کراوە]]
'''ڕۆژی زەوی''' بۆنەیەکی ساڵانەیە لە [[٢٢ی نیسان]] بۆ پیشاندانی پشتگیری بۆ [[پاراستنی ژینگە]]. یەکەم جار لە ٢٢ی نیسانی ١٩٧٠ ئەنجام درا و ئێستا زۆر چالاکی لەخۆدەگرێت کە لەلایەن ڕێکخراوەی ڕۆژی زەوی (EARTHDAY.ORG) لە سەرانسەری دنیا ڕێکدەخرێن.<ref>{{بیرخستنەوەی ویکیی ئینگلیزی|سەردان=٢٢ی نیسانی ٢٠٢١}}</ref>
 
== مێژوو ==
ساڵی ١٩٦٩ [[گایلۆرد نیڵسن]]، سیناتۆری ئەمریکی لەگەڵ یاریدەدەرەکەی سەردانی ناوچەی [[سانتا باربارا]]ی ویلایەتی کالیفۆرنیایان کرد. لە کەنارئاوەکەدا تێبینی پەڵە نەوتی گەورەیان کرد کە کەوتبووە سەر ئاوی [[زەریای ھێمن]] کە ببووە ھەڕەشە بۆ سەر ژیانی [[ماسی]]یەکان و گیانلەبەرە دەریایییەکان.
 
دوای ئەوەی نیڵسن گەڕایەوە بۆ واشنتن، پرۆژەیاسایەکی ئامادەکرد کە تێیدا داوای کرد ٢٢ی نیسانی ھەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیھانیی زەوی بناسێندرێت.
 
لە ساڵی ١٩٧٠ و لە یەکەم مەراسیمی تایبەت بە ڕۆژی زەوی، نزیکەی ٢٠ ملیۆن خەڵکی ئەمریکی چوونە شەقام و شوێنە گشتییەکانیان و داوایان لە حکوومەتی وڵاتەکەیان کرد بۆ پاراستنی ژینگە ھەوڵ بدات.
 
سەرەتا تەنھا لە [[ویلایەتە یەکگرتووەکان]] یادی ڕۆژی زەوی دەکرایەوە، بەڵام دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٠ ڕێکخراوەیەکی نێونەتەوەیی بە مەبەستی گرنگیدان بە ھەسارەی زەوی دامەزرا و ئەمە وای کرد زۆرینەی وڵاتان چالاکی لەو ڕۆژە بکەن.
 
ساڵانە لەو ڕۆژە ڕێکخراوە و دامەزراوە ژینگەیییەکان داوا دەکەن لەڕێی بەکارھێنانی وزەی پاک ڕێگری بکرێت لە [[گەرمبوونی جیھانی|گەرمبوون]] و [[گۆڕانی ئاووھەوا]]ی زەوی.
 
== سەرچاوەکان ==