خەتەنەکردنی کچان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
دەربازدانی ١ سەرچاوە و تاگکردنی ٠ بە مردوو) #IABot (v2.0.8
ھێڵی ٧٧:
کۆمفۆرت مۆمۆ کە نووسەرێکی یاسایی ئینگلیزییە نوسراوەکانی تایبەت کردووە بە خوێندن و چارەسەری ژنانی خەتەنەکراو، دەربارەی جۆری سێیەمی ئەم پرۆسەیە نووسیویەتی: " ژنە بەتەمەنەکان کە خزم و ھاوڕێی کچەکەنە، کچەکە پاڵ دێخن لەسەر پشت و ھەردوو قاچی لێک دەکەنەوە ژنە پیرەکە بە خێرایی چاوتروکانێک لابییە بچووکەکە دەبرێت، پاشان کلیتۆراس بە یەک بڕین لەگەڵ لابییەی گەورە پێکەوە بەھۆی چەقۆوە لادەبات، لە سۆماڵ وەھا باوە کە پارچە بڕاوەکەی کلیتۆری نیشانی خزم و کەسەکان دەدرێت لەگەڵ شوێنی بڕینەکە تاوەکو دڵنیا ببنەوە لە تەواوی بڕینەکە “
[[پەڕگە:Anti-FGM_Campaign_at_Walala_Biyotey_(12456427423),_cropped.jpg|alt=صورة|ڕاست|وێنۆک|سیمینارێکی ھۆشیاری لەسەر مەترسییەکانی خەتەنەکردن بۆ سەر تەندروستی ژنان و کچان کە لەلایەن ڕێکخراوی (ئیمیلیسی یەکێتی ئەفریقا) لە سۆماڵ ئامادەکراوە بۆ پەنابەرانی WALIA Belawli لە مەقادیشۆ .]]
دامێنی کچە خەتەنەکراوەکە بەتەواوی دەدوورێتەوە تەنھا یەک کونی بچووک لە نێوان دوو بۆ سێ ملیمەتر بەجێدێڵن بۆ میزکردن و ھاتنە دەرەوەی خوێنی سەرەمانگان<ref> https://books.google.com/books/about/Female_Circumcision.html?id=8VQxt634pfcC </ref>. ئەو کونە دوای دوورینەوە بەھۆی چیلکە دارێکەوە دروستی دەکەن یان ھەر ئامرازێکی تری نوک تیژ و باریک. دواتر شوێنی تەقەڵ و بڕینەکە بە ھێلکەی خاو و ڕوەکی بۆندار و شەکر دادەپۆشن<ref> https://books.google.com/books/about/Female_Circumcision.html?id=8VQxt634pfcC </ref>. ھەندێک کەس بەشە بردراوەکان لە ناو پایەکی بچووک دا دەپارێزن بۆ کچەکە تاوەکو وەک ملوانکە بە جل یان ملییەوە ھەڵی بواسێت، تاوەکو وەک نیشانەیەک بۆ پاکی خۆی لە بەرامبەر خزمانی نیشان بدات<ref>{{Cite web |url=https://www.ednahospital.org/female-genital-mutilation.pdf |title=وەشانی ئەرشیڤکراو |access-date= ٦ی نیسانی ٢٠٢١ |ڕێکەوتی ئەرشیڤ=٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ |ناونیشانی ئەرشیڤ=https://web.archive.org/web/20150923233727/http://www.ednahospital.org/female-genital-mutilation.pdf |بەستەری شکاو=yes }}</ref>. بۆ یارمەتیدانی بڕینەکە، قاچی کچەکە لە ڕانیەوە بۆ قولەپێی دەبەسترێت، تا شەش ھەفتە بە بەستراوی دەمینێتەوە، ڕەنگە پاش خەتەنەکردنەکە ھەندێک کچ تەنھا بۆ دوو ھەفتە ببەسترێنەوە. مۆمۆش دەڵێت:<blockquote style="background:none; margin-right:0; margin-left:5em; border-right:solid 3px #ccc; padding:1.5em;">لە دوای دوورینەوە و قەپات کردنی تەواوەتی لەبەرامبەر کونی زێ کونێک جێدەھێڵن. پێویستە تێبینی ئەوە بکرێت کە بارودۆخی کاتی خەتەنەکردن لەوانەیە بەپێی کچەکە جیاوازی ھەبێت، چونکە ڕەنگە بە توندی خۆی گرژبکات، لەو حاڵەتەدا خەتەنەکردن لەوانەیە ببێتە ھۆی چەندین بڕین و ھەندێک جاریش برینی کۆنترۆڵنەکراو. کچەکە بە تەواوی بە زەویدا دەبەسترێتەوە بۆ ئەوەی جولە نەکات، لەکاتی بەرگری کردن لەخۆی و ھەوڵ دان بۆ جولەکردن دەبێتە ھۆی ئەوەی ھەندێک ئێسکی بشکێت.</blockquote>ئەگەر خێزانی کچەکە پێیان وا بێت کە ئەو کونە بچووکەی بۆی ماوە ھێشتا گەورەیە، پرۆسەکە ھەر لەسەرەتاوە دووبارە دەبێتەوە<ref> https://books.google.com/books/about/Female_Genital_Mutilation.html?id=dVjIP0RfVAMC </ref>. زێی کچ لەکاتی ھاوسەرگیریدا دووبارە بەھۆی چەقۆوە دەکرێتەوە لەلایەن کەس و کاری مێردەکەیەوە، لەھەندێک ناوچەش لەلایەن خودی مێردەکەیەوە لەشەوی زاوایاتی بەھۆی کوێرییەوە دەیکاتەوە بەتایبەت لە سۆماڵیلاند وا باوە کە خزم و کەسی زاوا لە ڕۆژی ھاوسەرگیرییاندا سەیری کردنەوەی زێی بچووک بکەن بۆ ئەوەی دڵنیا بن لەوەی کچەکە ھێشتا پاکیزەیە<ref> https://books.google.com/books/about/Female_Circumcision.html?id=8VQxt634pfcC </ref>. لە ماوەی دەیەی ١٩٨٠ دا، ھانی لایتفوت-کلینی پسپۆڕی دەروونی ئەمریکی لە سودان چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەدان ژن و پیاودا کردووە، کە چۆن پیاوێک سەرەتا ژنە خەتەنەکراوەکەی لە جۆری سێیەم دا ھێناوە کە گوتویانە:<blockquote style="background:none; margin-right:0; margin-left:5em; border-right:solid 3px #ccc; padding:1.5em;">
چوونە ژوورەوەی چوکی پیاوێک بۆ ناو زێی ژنی خەتەنەکراو، سێ بۆ چوار ڕۆژ یان بۆ چەند مانگێک دەخایەنێت. ھەندێک پیاو بە ھیچ جۆرێک ناتوانن بچنە ناو زێی ژنەکانیان (بەپێی توێژینەوەکە ئەوە دەردەخات کە لە ١٥ ٪ زیاترە، ھەروەھا زۆر جار زاوا بۆ دووبارە کردنەوەی زێی ژنەکە (گەزە) بەکاردێنێت ، چونکە ئەگەر نەتوانێت بیدرێنێت ئەوە نەنگی و شەرمە بۆ ناوبانگی مێردەکە و بەچاوێکی سوک دەکەوێتە بەر چاوی خەڵک<ref> https://books.google.com/books/about/Female_Circumcision.html?id=8VQxt634pfcC </ref>. زۆرێک لە پیاوان چەقۆیەکی تیژ بەکاردێنن کە سەرەتا بەھۆی چەقۆکەوە کونێک درووست دەکەن دواتر بەھۆی چوکیانەوە فراوانی دەکەن<ref> https://journals.lww.com/co-obgyn/fulltext/2005/10000/female_genital_mutilation.9.aspx </ref>.</blockquote>زێی ژنەکە کراوە تر دەبێت بۆ ئەوەی ڕێگە بە ئافرەت بدات کە لەدایکبوونی ئاسایی بێت، پاشان بتوانێت دووبارە دایبخات، خەتەنەیەکی تر ھەیە کە پێی دەڵێن خەتەنەی تبتی کە ھەمان شێوەی خەتەنەی فرعۆنی دوورینەوەی تێدایە بەڵام جیاوازییەکەی ئەوەیە کە لە خەتەنەی تبتی دوای منداڵ بوون دووبارە خەتەنە دەکرێتەوە تاوەکو وەک خۆی لێ بکرێتەوە<ref> http://journals.lww.com/co-obgyn/Pages/ArticleViewer.aspx?year=2005&issue=10000&article=00009&type=Abstract </ref>. ئەم پرۆسەیە دەکرێت پێش ھاوسەرگیری، دوای منداڵبوون، لە کاتی جیابوونەوە و بێوەژنیدا ئەنجام بدرێت<ref> https://onlinelibrary.wiley.com/ </ref>.