کۆمکاری عەرەبی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
لووتکە پەیوەندیی بەمەوە نیە
ھێڵی ١١١:
}}
[[پەڕگە:Arab League (orthographic projection) updated.svg|وێنۆک|کۆمکاری عەرەبی]]
'''کۆمکاری عەرەبی'''، '''لووتکەی عەرەبی''' یان '''یەکێتی وڵاتانی عەرەبی''' ({{بە عەرەبی|جامعة الدول العربية}}) بریتیە لە ڕێکخراوێکی ھەرێمی کە سەرجەم وڵاتانی عەرەبی لە [[ئاسیا]] و [[ئەفریقا]] تێیدا ئەندامن. ھەریەکەیان واژوویان لەسەر دەستورێک کردووە کە کۆیان دەکاتەوە لەسەر پرسە ئابووری و پەیوەندیە بازرگانی و کۆمەڵایەتیەکان و درووستکردنی ھەماهەنگی لەبارەی چارەسەریەکانی پرسی ڕەگەز و گۆڕینەوەی بەڵگەنامەکان و پاسپۆرت و ھەماهەنگی پزیشکی و ڕووداوە جۆراوجۆرەکان. بارەگای ھەمیشەیی کۆمکاری عەرەبی لە [[قاهیرە]]ی پایتەختی [[میسر]]ە ([[توونس]] لە ١٩٧٩ تاوەکو ١٩٩٠) سەرۆکی ئێستای کۆمکاریەکە ئەحمەد ئەبو غەیزە. تێکرای ئەو ڕووبەرەی کە کۆمکارەکە دەسەڵاتی بەسەردا دەشکێت ١٣،٩٥٣،٠٤١ کم دووجایە، لەم ڕووبەرە ٣٣٩،٥١٠،٥٣٥ کەس دەژین (سەرژمێری ٢٠٠٧)، تێکرای ڕووبەری سەرجەم وڵاتانی عەرەبی بە دووەم گەورەترین ناوچە دادەنرێت ئەمەش دوای رووبەری [[ڕووسیا]]یە، و لەدوای [[چین]] و [[ھیند]] و [[یەکێتیی ئەورووپا]] بە چوارەم جەنجاڵترین ناوچەی جیھان ھەژمار دەکرێت.
 
کۆمکاری عەرەبی چەندین ئاسانکاری کردووە لەڕێگای بەرنامەی ڕامیاری و ئابووری و کۆمەڵایەتی و زانستی و کەلتوری لەپێناو پەرەسەندن و پێشکەوتنی وڵاتانی عەرەبی، ئەم بەرنامانەش لەڕێگای چەندین دامەزراوەوە ئەنجام داوە وەک ڕێکخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە و ڕۆشنبیری و زانست و ھەروەها ئەنجومەنی یەکگرتووی ئابووری عەرەبی. کۆمکاری عەرەبی بووەتە سەکۆیەک بۆ ھەماهەنگی لە ھەڵوێستە سیاسی و کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی، وەک ناکۆکی و قەیرانی لوبنان لە ١٩٥٨، هەروەها کۆمکارەکە بەڵگەنامەی پێویست کۆدەکاتەوە و دەیانخاتە ڕوو بۆ سەرجەم وڵاتانی عەرەبی لەبوارەکانی بازرگانی و ئابووری و کۆمەڵایەتی تاکوو ببێتە ھاندەرێک بۆ ڕەچاوکردنی بارودۆخی یەکتر و بەهێزکردنی پەیوەندیەکانیان، یەکێک لە بەڵگەنامە ھەرە گرنگەکانی ئەم ڕێکخراوە بەڵگەنامەی «کاری ئابووری هاوبەشی عەرەبی» بوو کە بووە بنەمایەک بۆ پەرەسەندنی ئابووری سەرجەم وڵاتانی ئەندام.