جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ویکیپیدیا:دیوەخان (جۆراوجۆر)»

:::::::: دەستخۆش کاک {{وب|Kushared}} کە ئەم ماوەیە زۆر خۆت ماندوو کردووە. من پێم باشە ھەماھەنگییەک لەنێوان ئێمە و ئەوان ھەبێت، بەڵام وەک ئەو چەند بەکارھێنەرە وتیان نەبێتە حکوومکردن بەسەر ویکیپیدیا. شتەکان لە قاڵبی پێشنیارناردن بۆ ئەوان و بەبێ لێکۆڵینەوە قبوڵکردن نەبێت یانیش ئەوان ھەرچییان وت، بڵێن دەبێت پابەند بن. بەڵام لەگەڵ ھەموو ئەو قسانەش کە وتران، من دەڵێم شایەنی تاقیکردنەوەیە. جارێ شێوازی نووسینی ھەرکەس و شوێنێک بە جۆرێکە خۆمان یاسای نووسین بۆ خۆمان دادەنێین و کەسیشمان تەنازول بۆ کەس یان شوێنێکی تر ناکەین و پێمان عەیبەیە کە وا بکەین، بەڵام گەر شێوازێکی ڕێکوپێکمان ھەبوو و ئەکادیمیا، ویکیپیدیا و جیھانە تەکنۆلۆژییەکەش یەکدەنگ بوون، ئەوا خەڵکیش بەناچاری شوێنی دەکەوێت. جارێ ئەم مەسەلەی پیتی ھائە (کە من دەڵێم ئەمەی ویکیپیدیا تەواوە) گێژی کردووینە. گەر لەگەڵ ئەکادیمیا و فەرمانگەی ئایتیی حکوومەت ئەم کێشانە بەفەرمی چارەسەر نەکەین، ئەوا ئیتر چاوەڕێ نەبین باشە. کاک ئاراسیش بەکارھێنەرێکی کۆنی ویکییە و باش دەتوانێت ھاوکارمان بێت. من دەڵێم شتەکە شایەنی تاقیکردنەوەیە، بەڵام چۆن ئێمە وتووێژ دەکەین، ئاواش لەگەڵ ئەوان بە وتووێژ بێت نەک لایەک فەرمان بەسەر لایەکەی تر بکات. ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|<span style="font-family:Cursive; color:yellow; Background:Black; font-size:13px;">'''ئارام'''</span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|<span style="color:black; Background:yellow">'''وتووێژ💭'''</span>]]</sub> ‏١٢:٢١، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)
::::::::: ئەم پڕۆسەیە هەرگیز مانای فرۆشتنی ویکیپیدیا ناگەیەنێت. خۆ ئەوان نایەنە ویکیپیدیا و لێکۆڵینەوە بکەن کە وشەی ئەکادیمیامان بەکارهێناوە یان نا، بەڵکوو ئەم پڕۆسەیە تەنیا لەڕێی ئیمەیلەوە دەبێت و ئەوان تەنیا لەوێوە لە پەیوەندیدا دەبن لەگەڵ ئێمە. لەلایەکی دیکەشەوە خۆمان ئەو وشانە دیاریی دەکەین کە بۆیان دەنێرین، خۆم منیش چاوەڕێ ناکەم ناوی باڵندەیەکی ئەفریقیم بۆ بە کوردی بکەن، ئێمە خۆی ٣٠ هەزار وتاری سادە و ساکارمان هەیە. کۆی پڕۆژەکەش گرنگی ویکیپیدیا دەسەلمێنێت کە وای لە ئەکادیمیا کرد کە شتێکی وا بکات، کە خۆی ئەگەر ئێمە باسی ئەوەمان لەگەڵ نەکردبانەوە ئەوا ڕەنگە تا دەیان ساڵی تر خەمێکیان لێی نەخواردایە. گرتنی حکوومەتیش بابەتێکی تەواو جیاوازە، لەسەر ویکیپیدیا لە فەڕەنساش خەڵک گیراوە، دووبارەشی دەکەمەوە کە پڕۆسەکە تەنیا لەڕێی ئیمەیلەوەیە و ئەوان خۆیان ئەو فشارەمان لێ ناکەن کە وشەکان بەکاربێنین. [[بەکارھێنەر:Kushared|Kushared]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Kushared|لێدوان]]) ‏١٢:٢٩، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)
::::::::::
{{وب|Kushared}} سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ کارەکانت بێگومان ئێمە یەک ناناسین و نازانین کێین و چین بەڵام هەرچیەک بێت دەزانم دڵسۆزیت بۆ ویکیپیدیای کوردی زۆرە و هەوڵ دەدەیت بۆ پێشکەوتنی ، بەشم بەحاڵی خۆم پێشنیارەکەتم پێ چاکە و پشتیوانم .دەکرێت سەرنج و تێبینی هاوڕێیانی ویکیپیدیاش لە بەرچاو بگیرێت بۆ باشتر کردنی ئەم پڕۆژەیە . [[بەکارھێنەر:Kurd2021|Kurd2021]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Kurd2021|لێدوان]]) ‏١٢:٥٠، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)
٣٬٣٩٤

دەستکاری