ویکیپیدیا:دیوەخان (جۆراوجۆر): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ١٥٧:
::::::: بەڵام ئەوەی کە دەفەرمووی ببین بە بندەستی فڵان ڕێکخراوە وتم ئەم ناتەبایە لەگەڵ سیاسەتەکانی دامەزاروە. ویکیپیدیا بە یەکدەنگیی بەکارھێنەرەکانی بە ڕێوە دەچێ نەک بە فەرمانی حکوومەت. ئەگەر بێت بە فەرزی مەحاڵ شتێکی وا قەبووڵ کەین سبەی ڕۆژێ حکوومەت و ئاسایشیش فەرمان دەدا دا ئەو بابەتە بسڕەوە ھەتا بێ سەر و شوێنم نەکردووی. ئەو شتەی جنابت دەفەرمووی یانی فرۆشتنی سەربەخۆییی ویکیپیدیا و گۆنگەڵی زۆری بە دواوەیە.-- [[بەکارھێنەر:Calak|'''چالاک''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''وتووێژ''']] ‏١٢:٠٢، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)
:::::::: دەستخۆش کاک {{وب|Kushared}} کە ئەم ماوەیە زۆر خۆت ماندوو کردووە. من پێم باشە ھەماھەنگییەک لەنێوان ئێمە و ئەوان ھەبێت، بەڵام وەک ئەو چەند بەکارھێنەرە وتیان نەبێتە حکوومکردن بەسەر ویکیپیدیا. شتەکان لە قاڵبی پێشنیارناردن بۆ ئەوان و بەبێ لێکۆڵینەوە قبوڵکردن نەبێت یانیش ئەوان ھەرچییان وت، بڵێن دەبێت پابەند بن. بەڵام لەگەڵ ھەموو ئەو قسانەش کە وتران، من دەڵێم شایەنی تاقیکردنەوەیە. جارێ شێوازی نووسینی ھەرکەس و شوێنێک بە جۆرێکە خۆمان یاسای نووسین بۆ خۆمان دادەنێین و کەسیشمان تەنازول بۆ کەس یان شوێنێکی تر ناکەین و پێمان عەیبەیە کە وا بکەین، بەڵام گەر شێوازێکی ڕێکوپێکمان ھەبوو و ئەکادیمیا، ویکیپیدیا و جیھانە تەکنۆلۆژییەکەش یەکدەنگ بوون، ئەوا خەڵکیش بەناچاری شوێنی دەکەوێت. جارێ ئەم مەسەلەی پیتی ھائە (کە من دەڵێم ئەمەی ویکیپیدیا تەواوە) گێژی کردووینە. گەر لەگەڵ ئەکادیمیا و فەرمانگەی ئایتیی حکوومەت ئەم کێشانە بەفەرمی چارەسەر نەکەین، ئەوا ئیتر چاوەڕێ نەبین باشە. کاک ئاراسیش بەکارھێنەرێکی کۆنی ویکییە و باش دەتوانێت ھاوکارمان بێت. من دەڵێم شتەکە شایەنی تاقیکردنەوەیە، بەڵام چۆن ئێمە وتووێژ دەکەین، ئاواش لەگەڵ ئەوان بە وتووێژ بێت نەک لایەک فەرمان بەسەر لایەکەی تر بکات. ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|'''ئارام''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|'''وتووێژ💭''']] ‏١٢:٢١، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)
::::::::: ئەم پڕۆسەیە هەرگیز مانای فرۆشتنی ویکیپیدیا ناگەیەنێت. خۆ ئەوان نایەنە ویکیپیدیا و لێکۆڵینەوە بکەن کە وشەی ئەکادیمیامان بەکارهێناوە یان نا، بەڵکوو ئەم پڕۆسەیە تەنیا لەڕێی ئیمەیلەوە دەبێت و ئەوان تەنیا لەوێوە لە پەیوەندیدا دەبن لەگەڵ ئێمە. لەلایەکی دیکەشەوە خۆمان ئەو وشانە دیاریی دەکەین کە بۆیان دەنێرین، خۆم منیش چاوەڕێ ناکەم ناوی باڵندەیەکی ئەفریقیم بۆ بە کوردی بکەن، ئێمە خۆی ٣٠ هەزار وتاری سادە و ساکارمان هەیە. کۆی پڕۆژەکەش گرنگی ویکیپیدیا دەسەلمێنێت کە وای لە ئەکادیمیا کرد کە شتێکی وا بکات، کە خۆی ئەگەر ئێمە باسی ئەوەمان لەگەڵ نەکردبانەوە ئەوا ڕەنگە تا دەیان ساڵی تر خەمێکیان لێی نەخواردایە. [[بەکارھێنەر:Kushared|Kushared]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Kushared|لێدوان]]) ‏١٢:٢٩، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)