ویکیپیدیا:دیوەخان (جۆراوجۆر): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏پڕۆژەیەک لەگەڵ ئەکادیمیای کوردی: چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان
ھێڵی ١٥٣:
:::: نا کاک Kushared گیان دەستوچاوت خۆش بێ. ویکیپیدیا سەر بە ھیچ ڕێکخراوەیەک نییە کە ئێمە ببین بە گوێ ڕایەڵی ئەوان. بۆ مەگەر مووچە لەوان وەردەگرین یان ئەوان بوونەتە خاوەنی ویکیپیدیا و ئێمە نازانین؟! ئەمە ناتەبایە لەگەڵ سیاسەتەکانی دامەزراوەی ویکیمیدیا. دەتوانین وشەیان بدەینێ و ئەوانیش پێشنیاری خۆیان بدەن و تەواو. ئەوە فارسی نزیکەی ١٠٠ ساڵە ئاکادیمیای ھەیە کە چی لە ویکی فارسیدا لە زۆر شوێندا پێشنیارەکانی ئاکادیمیایان نەھێناوە یان خستوویانەتە ناو پەراوێزەوە. ویکیپیدیا ڕێکخراوەیەکی حکوومی نییە و ئاغا و کوێخای نییە. سپاس.-- [[بەکارھێنەر:Calak|'''چالاک''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''وتووێژ''']] ‏١١:٠٤، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)
::::: زۆر کارێکی باشە کاک kushared بەڵام بڕیار نییە حوکممان لێ بکەن و ببین بە فەرمانبەری ئەوان. ئەگەر پێشنیارەکەیان باش بێ بە یەکدەنگی کۆمەڵگا دەکرێ بە کاریان بھێنین. بە گشتی لەگەڵ پلانەکەم بەڵام پابەندبوون بە هەر چی ئەوان وتیان نا.[[بەکارھێنەر:Amine yousefi|'''Şûşe''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Amine yousefi|'''وتووێژ''']] ‏١١:٢٥، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)
:::::: ئێمەوە لە ٢٠٠٩، خەریکی وتووێژین کە زۆر کاتی لێ بردووین ئەگەر ئەوکاتەمان بۆ بانگەشەی ویکیپیدیا بەکارهێنابووایە یان هیچ نا ئەوا بۆ دەوڵەمەندکردنی ناوەڕۆکی وتارەکان بووایە ئێستا هەنگاوی زۆر زیاترمان بڕی بوو. وتووێژەکانیش بەم جۆرە یەکدەنگییە نەبوون کە تاکوو ویکیپیدیا لەناوخۆیدا شتەکان یەکلایی بکاتەوە. هەر لەم ویکیپیدیایە زۆر ڕەخنەمان لە ئەکادیمیا گرت کە هیچ جووڵەیەکیان نییە، بەڵام ئێستا کە بەدەم داواکارییەکی ئێمە هاتوون ئەوا با لە یەکەم خاڵەوە دەست بە دژایەتی نەکەین. ئەمڕۆ چەرخی تەکنەلۆژیایە ئەبێت یەک شێوە نووسینمان هەبێت بۆ شتەکان، ناکرێت ویکیپیدیا بەجۆرێک بنووسرێت، کتێب بەجۆرێک وە ڕاگەیاندن بەجۆرێکی دی، ئەگەر ئەمساڵ دەست پێ نەکەین ئەوا لەداهاتوو زۆر دوادەکەوین! ئەسڵەن لە داهاتوو کێ دەبێت بڕیاریان لێبدات؟ من شارەزای فارسی نیم، بەڵام بڕواناکەم لەوێ لە دوو شاری دراوسێ وشەی جیاواز بۆ یەک وشە بنووسن. لە هیچ زمانێک ئەوە نادۆزیتەوە کە بە کوێت و کووەیت و کوەیت ناوی وڵاتێک بنووسرێت، بۆ ئەم شتانە یەکلایی نەکەینەوە؟ خۆ ئێمە ١٠٠ هەزار وتارمان نییە تاکوو لە ناکۆکی زۆر گەورە بترسین. [[بەکارھێنەر:Kushared|Kushared]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Kushared|لێدوان]]) ‏١١:٤٠، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)