ویکیپیدیا:دیوەخان (جۆراوجۆر): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ١٥١:
:: سپاس، بە مەرجێک ئەو وشانەی ئاکادیمیا ئەینێرێتەوە بۆمان تەنیا وەک «پێشنیار» بن بۆ ئێمە، نە وەک قسەیەک کە ئەبێ حەتمەن گوێی بۆ بگیرێت. ھەندێ لە فەرھەنگەکانی چاپکراوی ئاکادیمیام دیوە، بەداخەوە لە ترازێکدا نین دڵت بگرێ. -[[بەکارھێنەر:Aza|Aza]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Aza|لێدوان]]) ‏١٠:٣٦، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)
::: ئێمە سەرەتا بە شتی سووکەڵە دەست پێ دەکەین نموونە ناوی وڵاتان، ناوی شارەکان، ناوی کەسە بیانییەکان کە بە عەرەبی، ئینگلیزی و فەڕەنسی هتد... هەن، وەک محمد و رسول و Jack کە بە چەند جۆرێک دەنووسرێت لەوانە بەتەواوی یەکلایی بکەینەوە، هەنگاوی دواتر وشە دژوارەکانیش دەست پێدەکەین بەپێی قۆناغ بەڵام سەرەتا ئەو شتە ساکارانە بەتەواوی لەڕێگای ئەکادیمیا یەکلایی بکەینەوە کە زۆرترین بەکارهێنانیان هەیە لە ویکیپیدیا و ناو کورد. [[بەکارھێنەر:Kushared|Kushared]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Kushared|لێدوان]]) ‏١٠:٥٠، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)
:::: نا کاک Kushared گیان دەستوچاوت خۆش بێ. ویکیپیدیا سەر بە ھیچ ڕێکخراوەیەک نییە کە ئێمە ببین بە گوێ ڕایەڵی ئەوان. بۆ مەگەر مووچە لەوان وەردەگرنوەردەگرین یان ئەوان بوونەتە خاوەنی ویکیپیدیا و ئێمە نازانین؟! ئەمە ناتەبایە لەگەڵ سیاسەتەکانی دامەزراوەی ویکیمیدیا. دەتوانین وشەیان بدەینێ و ئەوانیش پێشنیاری خۆیان بدەن و تەواو. ئەوە فارسی نزیکەی ١٠٠ ساڵە ئاکادیمیای ھەیە کە چی لە ویکی فارسیدا لە زۆر شوێندا پێشنیارەکانی ئاکادیمیایان نەھێناوە یان خستوویانەتە ناو پەراوێزەوە. ویکیپیدیا ڕێکخراوەیەکی حکوومی نییە و ئاغا و کوێخای نییە. سپاس.-- [[بەکارھێنەر:Calak|<span style="color:blue">'''<span style="font-size:13px">چالاک</span>'''</span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''<span style="color:red">وتووێژ</span>''']]</sub> ‏١١:٠٤، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)