جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٠ی پارێزگای سلێمانی»

 
=== ٩ی کانوونی یەکەم ===
[[پەڕگە:Protesters set fire to political party offices and government buildings in the northern Iraqi city of Sulaymaniyah2020.jpg|300px|وێنۆک|بەشێک لە خۆپیشاندەرانی چەمچەماڵ ئاگریان لە بنکەی سیاسی حیزبەکان و بینا حکومیەکان بەردا]]
 
ڕۆژی چوارشەممە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لەگەڵ ئەوەی لێژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی قەدەغەی ھاتووچۆی ڕاگەیاندبوو بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بەڵام لە چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگاکە خەڵک پابەندی نەبوون وەک ڕۆژانی ڕابردوو بەردەوامیان دا بە خۆپیشاندانەکان. لە ناوچەکانی پیرەمەگرن و چەمچەماڵ و دووکان و عەربەت بەشێک لە خەڵک ھاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و چەندین بارەگای حیزبی و حوکومی سوتێنران. لە ناحیەی پیرەمەگروون خۆپیشاندەران ھێرشیان کردە سەر بنکەی ھاتووچۆی ناحیەکە و سووتاندیان ھەروەھا بەھۆی بەکارھێنانی تایەی ئۆتۆمبێل و بەردەوە ڕێگای نێوان سلێمانی -دووکانیان داخست.<ref>{{cite web|title=خۆپیشاندان لە پیرە‌مە‌گرون دە‌ستی پێ کردەوە و ڕێگای دوکان–سلێمانی داخرا|url=https://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=119115&babet=1&relat=1024|website=xendan|accessdate=9ی کانوونی یەکەمی 2020}}</ref> لە دووکانیش ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکان وەک ناوچەکانی دیکە بەرەو ئاڵۆزی و پێکدادان ڕۆیشت و لە ئەنجامدا ئەفسەرێکی پێشمەرگە کوژرا و چەند کەسێکیش بریندار بوون. لە چەمچەماڵ بەھۆی ئاڵۆزی و پێکدادانەوە کەسێک دەکوژرێت و پێنج کەسی دیکەش بریندار دەبن و مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕانیش دەسوتێنن.<ref>{{cite web|title=خۆپیشاندانەکە‌ی چە‌مچە‌ماڵ قوربانی لێدە‌کەوێتەوە|url=https://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=119133&babet=1&relat=1024|website=xendan|accessdate=9ی کانوونی یەکەمی 2020}}</ref> لە سەید سادقیش بەھەمان شێوە بەشێک لە چین و توێژەکان ھاتنە سەرشەقامەکان ڕێگای ناو بازاڕیان داخست. شەوەکەی بەشێک لە دانیشتووانانی شارۆچکەی عەربەت بۆیەکەم جار دەستیان کرد بە خۆپیشاندان دژی حکوومەتی ھەرێم ھەر لە سەرتاوە گرژی و ئاڵۆزی دروست دەبێت بەھۆیەوە مێرمنداڵێکی بە سەختی بریندار دەبێت.<ref>{{cite web|title=خۆپێشاندان؛ منداڵەکەی عەربەت بریندارە و لەژێر چاودێریی چڕدایە|url=https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0912202029?fbclid=IwAR0L-5LBdqUD43cbE-xKhEmvIJPrkc2Hx4gJB4yDfEgrWKVcdBbMCaJ0MHU|website=rudaw|accessdate=9ی کانوونی یەکەمی 2020}}</ref> ھەروەھا لە ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان کە سەر بە پارێزگای ھەولێرە، دە گەنج دەستگیرکران کە تەمەنی گەنجترینیان ١٧ ساڵ بوو و دوای ٥ ڕۆژ لە گرتنیان ئازادکران.<ref>{{Cite web|last=|first=|date=|title=ئەو 10 گەنجەی لە قەسرێ...|url=https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1312202014|url-status=live|archive-url=|archive-date=|access-date=2020-12-13|website=www.rudaw.net}}</ref> لێژنەی باڵای ئەمنی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە چیتر ڕێگا بە خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت نادەن.<ref>{{cite web|title=لیژنەی باڵای ئەمنی وەزارەتی ناوخۆ خۆپیشاندانی قەدەغەکرد|url=https://xelk.org/267072/|website=xelk|accessdate=9ی کانوونی یەکەمی 2020}}</ref>
٣٬٦٢٣

دەستکاری