مایکڵ جاکسن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب پووچەڵکرنەوەی پیاچوونەوەی 77342 بەدەستی 95.170.206.196 (وتووێژ)
ھێڵی ١:
'''''دەقی لار''''''''''دەقی تۆخ'''''''''{{خاوێن کردن}}
 
مایکل جۆزیف جاکسۆن لە ٢٩/٨/١٩٥٨ لە دایکبووە، یەکەم جار لە تەمەنی ١١ ساڵیدا لەسەر تەختەی شانۆ دەرکەت کاتێک ئەندامی تیپی(جاکسۆن فایف) بوو کە لە خێزانی مایکل پێکھاتبوو، حەوتەم کوڕی خانەوادەکەی بوو کە لە نۆ خۆشک و برا پێکھاتبوون (مایکل رۆبی، جاکی، تیتۆ، جیرمان، لاتۆیا، مارلۆن، براندی، جانێت) جۆزیف والتەری باوکیان زۆر بێ بەزەیی و دڵڕەقانە مامەڵەی لەگەڵیان دەکرد، ھەمیشە بە لێدان و قسە ناشرین و چاو سوورکردنەوە ھەڵسوکەوتی لەگەڵیان دەکرد، بە زۆری دەیبردن بۆ مەشق پێکردن و بە تووندترین شێوە رەفتاری لەگەڵ دەکردن بەرامبەر بە بچووکترین ھەڵە، ھەر ئەمەش وایکرد دواتر جاکسۆن رەفتاری توندی بەرامبەر منداڵان ھەبێت، لە ساڵی ١٩٩٣ بۆ یەکەم جار مایکل جاکسۆن لە ئەڵقەیەکی بەرنامەی ئۆپێرا و نیڤری باسی لە ناخۆشییەکانی تەمەنی منداڵی خۆی کرد و گوتی: من لە تەمەنی منداڵیدا ھەمیشە ھەستم بە تەنیایی دەکرد و پەشیمان بووم لەوەی باوکێکی وەک جۆزیفم ھەیە، بۆیە ھەمیشە بە تەنیا دەگریام، ھەروەھا لە چاوپێکەوتنێکی راستەوخۆدا لە ساڵی ٢٠٠٣ کاتێک سەرەڕای ئەم ھەموو دەردەسەری و ناخۆشییانە بەھرە و تواناکانی مایکل ھەر لە تەمەنی منداڵییەوە ھەستی پێدەکرا بەتایبەتی کە لە تەمەنی ٥ ساڵیدا لە ئاھەنگەکانی سەری ساڵ و لە قوتابخانە گۆرانی دەگوت، لە ساڵی ١٩٦٤ برا گەورەکەی جاکی تیپێکی مۆسیقای دامەزراندن بەناوی(جاکسۆن برازەرس) و مایکل لەگەڵ براکانی وەک کورەس گۆرانی دەگوت و سەمای دەکرد، لە ساڵی ١٩٧١ مایکل بە تەنیا دەستی بە گۆرانی گوتن کرد و چەندین ئەلبوومی بڵاوکردەوە کە سەرکەوتنی بێ وێنەی تۆمار بەدەستھێنا، لە ھەشتاکانی سەدەی رابردوودا جاکسۆن یەکەم رەش پێست بوو بگاتە ئاستێکی جیھانی بەرز و ئاراستەی گۆرانی جیھانی لە گۆرانی ئاساییەوە گۆڕی بۆ (گۆرانی ناوبانگ دەرکردن و دروستکردن، گۆرانییەکانی مایکل مەودایەکی مرۆڤانەشیان ھەبوو بەتایبەتی(Black orwhite، earth) جگە لە گۆرانی مرۆڤانە، مایکل رێکخراوێکی خێرخوازی تایبەت بەخۆی دامەزراندن کە ھاواکاریی پێشکەش بە ٣٩ رێکخراوی خێرخوازی سەربەخۆ دەکات، بەمەش مایکل بوو بە یەکێک لەو گۆرانیبێژانە کە دوواجار ناوبانگی دەرکرد.