کەریم کەریمپوور: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Paraw (لێدوان | بەشدارییەکان) پەڕەی دروست کرد بە «{{کەسایەتی | ناو = کەریم کەریمپووڕ | وێنە = | قەبارەی وێنە = 250px...»ەوە تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١٢:٣٩، ٩ی نیسانی ٢٠٢١
کەریم کەریمپووڕ (١٩٦١ لە نەوتشار - ٨ی نیسانی ٢٠٢١ لە کرماشان) نووسەر، فەرھەنگنووس، لێکۆڵینەری کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو. ئەو بەھۆی توێژینەوەکانی سەبارەت بە چاند و زمانی کوردەکانی ناوچەی کرماشان ناسراوە. یەکێک لە بەرھەمەکانی فەرھەنگی خوەرھەڵاتە کە لە گرینگترین فەرھەنگۆکەکانی شێوەزاری باشووری لە زمانی کوردییە.
کەریم کەریمپووڕ | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٦١ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | نووسەر، لێکۆڵەر و فەرھەنگنووس |
ژیان
مامۆستا کەریم کەریمپووڕ لە ساڵی ١٩٦١ لە شاری نەوتشار لە پارێزگای کرماشان لە دایک بووە. ئەو ساڵەکانێکی زۆر لە تەمەنی خۆی سەرقاڵی توێژینەوە سەبارەت بە مێژوو و چاندی کوردستان بەتایبەت خەڵکی ناوچەی کرماشان بووە. کەریمپووڕ ھەروەھا دەستی بە توێژینەوە لەسەر زمانی کوردی داوە و چەندین کتێبی پربایخ لەم بوارە لە خۆی بەجێ ھیشتووەتەوە. مامۆستا کەریمپووڕ ھەروەھا لە قوتابخانەکانی کرماشان وانەی داوە و قوتابییەکانێکی زۆر لەگەڵ چاند و مێژووی کرماشان ئاشنا کردبوو.
کەریم کەریمپووڕ ھەروەھا لە بواری ڕۆژنامەوانیش چالاک بوو و بۆ ساڵانێک بەرپرسی ھەفتەنامەی ڕێژاو چاپی کرماشان بوو.[١]
ھەندێک لە بەرھەمەکان
- فەرھەنگی کەڵھوڕ: فارسی-کوردی لەگەڵ وشەسازی، کرماشان، ٢٠١٦.
- ڕێزمانی شێوەزارەکانی زمانی کوردی، ھاوسازکراو لەگەڵ زمانە ئێرانیکەکانی کۆن، ٢٠١٤.
- چەوچەو لە ئەدەبیات کوردی کەڵھوڕی، کرماشان، ٢٠١٥.
- مێژووی نەوتشار: ژیانی خەڵک و بەڵگەکانی نەوت لە سەردەمی قاجارەکان ھەتا کۆماری ئیسلامیی ئێران، کرماشان، ٢٠١٥.[٢]
- لاوەلاوە لە ئەدەبیات کوردی، کرماشان، ٢٠١٤.
- حافز بە کوردی: گوڵبژێرێک لە غەزەلەکانی حافز بە شێوەزاری کوردیی کەڵھوڕی (کرماشانی)، کرماشان، ٢٠١٧.
- ساڵژمێری عەشیرەتەکانی کرماشان، کرماشان، ٢٠٠٢.
- خوەرھەڵات: فەرھەنگۆکی شێوەزاری کوردیی کەڵھوڕی کرماشانی، کوردی-فارسی، بریتی لە وشەکانی کەڵھوڕی - لەکی - ئیلامی و ...، ٣ بەرگ، کرماشان، ٢٠٠١.
- ڕێزووان کوردی کرماشانی کەلڕ (ڕێزمانی کوردیی کرماشانی کەڵھوڕ)، کرماشان، ١٩٩٤.
- شەوی خرێوەکان (ھەڵبەستی شەوی خرێوەکان: پرسە بۆ حەزرەتی زەینەب بە شێوەزاری کوردیی کەڵھوڕی)، کرماشان، ٢٠٠٠.
سەرچاوەکان
- ^ جەعفەری خانقاھ, مەھدی (٢٢ی شوباتی ٢٠١٤). "مێژووی چاپەمەنییەکانی پارێزگای کرماشان" (بە فارسی). وەزارەتی چاند و ئیرشادی ئیسلامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران. Retrieved 9ی Aprilی 2021.
{{cite news}}
: Check date values in:|accessdate=
و|date=
(help) - ^ "کتێبی مێژووی نەوتشار بڵاو کرا" (بە فارسی). ڕێگای کوردستان. ٢٦ی ئایارئ ٢٠١٦. Retrieved 9ی Aprilی 2021.
{{cite news}}
: Check date values in:|accessdate=
و|date=
(help)