وتووێژ:زینک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٤٩:
:::ئێمە بە ئالومینۆمیش (فافۆن) دەڵێین ڕۆح، کە دیارە چون لە ڕۆح چووە ھەر ئەو ناوەیان پیا ناوە، ئەگەرنا ئالومینۆم زۆر گران بووە و نەبووە لە کوردەواری. [[بەکارھێنەر:Pirehelokan|پیرەھەڵۆ]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Pirehelokan|وتووێژ]]) ‏١٨:٠٧، ٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)
:::: بۆ منیش ڕووداو و میدیای نەخوێندەوار قەت نەبووەتە سەرچاوەی وشە، بەڵام ھەر ئەوان نین کە بەکاری بھێنن. مادام پێتان وایە زانستێکیشمان بە زمانی کوردی نییە، کەوایە با وشە ئینگلیزییەکە بێت کە زۆربەی جار ئەو ناکۆنییە ناھێڵێت. گرفتی وشەی ڕۆح ئەوەیە کە واتای دیکەی ھەیە و ئەمەش ڕوونە دەبێتە ھۆی تێکەڵی و سەلێشێوان. [[بەکارھێنەر:Serchia|'''سەرچیا''']] — ‏١٨:٢١، ٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)
:::::ئەگەر بێت و ئەم قسەیە قەبووڵ کەین (مادام پێتان وایە زانستێکیشمان بە زمانی کوردی نییە، کەوایە با وشە ئینگلیزییەکە بێت) دەبێ ناوی تەواوی وتارەکان بگوێزینەوە بۆ ئینگلیزی کە دیارە قسەیەکی دروست نییە.
:::::ئەسڵەن باویەتی بۆ زمانێکی وەک زمانی ئێمە مانای نییە. کێ بەڕاستی بیستوویەتی [[کەرکەوڵە]] چییە و بە چی وتراوە. دەی دەبێ ئەویش بکەینە ئینگلیزی؟ ئێمە زمانەکەمان خەریکە لە ناو دەچێ بۆیە دەڵێم باویەتی بۆ وەھا زمانێک مانای نییە.
:::::پاشان من کە باسی کیمیا دەکەم و دەڵێم ڕۆح دیارە مەبەستم چییە. ھەڵبەت ئێمە بەو شتەی ئێوە دەڵێن ڕۆح دەڵێین رووح. مەگەر عەرەبی نییە؟ مەگەر بە عەرەبی ناڵێن رووح؟ لێرەشدا ئێوە ئەمەتان گۆڕیوە.-- [[بەکارھێنەر:Calak|'''چالاک''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''وتووێژ''']] ‏٠٧:٥٥، ٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "زینک".