سەقز: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٧١:
سەقز لە باکوور بۆ [[تەورێز]]، لە ڕۆژھەڵات بۆ [[بیجار]] و [[زەنجان]]، لە ڕۆژاوا بۆ [[بانە]] و [[باشووری کوردستان]] و لە باشوور بۆ [[دیواندەرە]] و [[سنە]] ڕێگای ھەیە. ژمارەی دانیشتووانی سەر جەم شار و گوندەکانی سەقز بەپێی دوایین سەرژمێری فەرمی ٢٣٦/٠٠٠ کەس و ژمارەی دانیشتووانی ناوەندی شارەکە ١٧٠٠٠٠ کەسە<ref>{{cite web|url=http://www.world-gazetteer.com/wg.php?x=&lng=fr&des=gamelan&geo=454450628&srt=pnan&col=abcdefghimoq&msz=1500&men=gpro&lng=en|title=ژماردنی فەرمیی ساڵی ٢٠٠٦|archiveurl=https://archive.is/20120919073150/http://www.world-gazetteer.com/wg.php?x=&lng=fr&des=gamelan&geo=454450628&srt=pnan&col=abcdefghimoq&msz=1500&men=gpro&lng=en|archivedate=١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٢|deadurl=yes}}، سەرچاوەی ویکیپیدیا بۆ وەرگرتنی ئامارەکان</ref>.
 
== کوێستان و ڕووبارەکان ==
== کوێستانەکان ==
دەرووبەری شاری سەقز چەن کێوی بەرزی لێیە، کە دەتوانین لە ناویاندا [[نەکەرۆز]]، [[کێوی وەنەوشە|وەنەوشە]]، [[ئاڵمەڵوو]] و [[کێوی مێرگەنەخشینە|مێرگەنەخشینە]] و زنجیرە چیای [[چلچەمە]] نزیک گوندەکانی [[ئیساقاوا]] و [[کانامەت]] ناو بەرین. کێوەکانی شاری سەقز ھەر وەکوو بەشەکانی تری [[کوردستان]] دەوری سەرەکی لە شێوەی ژیانی ئاژەڵداری و [[کشت‌وکاڵ]] ھەیە. چۆمێک کە لە بەناو شاری سەقز تێپەڕ دەبێت ناوی [[چۆمی زێڕینە]]یە و بە [[چەمی سەقز]] ناوی لێ‌دەبەن کە بەھۆی گەورە بوونەوەی شار دەتوانین بڵێن چۆمی زێڕینە شاری سەقز دەکات بە دوو لەتەوە. ڕۆژانی پشوودان جێگای سەیران و شادی و [[ھەڵپەڕکێ]] و یاری خەڵک بووە. ھەروەھا بۆ بەربەرەکانێ لە بەرامبەر داگیرکەراندا چیاکانی سەقز سەنگەڕێکی پۆڵاین بووە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی مرۆڤی ئەم ناوچە. لە ڕووبارەکانی سەقز ماسی سپی و قزەل‌ئالا دەژین. ماوەیەکە لە چۆمەکانی ئەم ناوچە گەڕای ماسییە جۆراوجۆرەکان پەروەردە دەکەن، کە ئەمە دەبێتە ھۆی دروست بوونی جۆری زیاتری ماسییەکان.
 
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/سەقز»