ئەکادیمیای کوردی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٤٤:
 
== مێژوو ==
[[پەڕگە:The Kurdish Academy.jpg|وێنۆک|تەلاری ئەکادیمیای کوردی.]]
[[پەڕگە:Kurdish Academy - Erbil.jpg|وێنۆک|تەلاری ئەکادیمیای کوردی لە تەنیشتەوە.]]
 
ئەکادیمیای کوردی درێژە پێدراوی '''کۆڕی زانیاری کورد'''ە، کە لە [[بەغدا]] لە ساڵانی ١٩٧١ ھەتا ١٩٧٨ چالاک بوو. پاش دامەزراندنی بەڕێوبەرایەتی ناوخۆیی کوردی لە باشووری کوردستان، کۆڕی زانیاری کورد زیندوو کرایەوە و بەپێی قانوونی ژمارە ١٢ی ساڵی ١٩٩٧ ئەو دەزگا زانستییە بە ناوی '''کۆڕی زانیاری کوردستان''' دامەزرایەوە. کۆڕی زانیاری کوردستان لە ساڵەکانی ١٩٩٨ تا کۆتایی ٢٠٠٠ لە قۆناغی ڕێکخستنەوەدا بوو، دواتر بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە ٩٥ لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠ەوە، [[شەفیق قەزاز]] وەک سەرۆکی کۆڕی زانیاریی کوردستان (بە وەکالەت) دەستنیشان کرا. لە دوای بڕیاری یەکگرتنەوەی ھەردوو ئیدارەی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٧ دا، داوا لە [[شەفیق قەزاز]] و [[کەمال فوئاد]] کرا کە خەریکی دامەزراندنەوەی ئەنجومەنی کۆڕی زانیاری کوردستان بن. ھەر لەو ماوەدا قانوونی کۆڕی زانیاری کوردستان ھەموار کرا و ناوەکەی کرا بە '''ئەکادیمیای کوردی'''.<ref name="ئەکادیمیا ١">[http://www.kurdish-academy.com/دەربارە ئەکادیمیای کوردی: ''دەربارەی ئەکادیمیا''؛] سەردان لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠.</ref>