ئێمیل فۆن بێرینگ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگی بێسەرچاوە
ب زیادکردنی بەستەر بۆ نەخۆشی سیل
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٣:
'''ئێمیل ئادۆڵف فۆن بێرینگ''' (بە ئاڵمانی: Emil Adolf von Behring) (ماوەی ژیان: ١٥ی ئازاری ١٨٥٤ تاکوو ٣١ی ئازاری ١٩١٧) پزیشکێکی [[ئاڵمانی]] بووە و یەکەم کەس بووە کە [[خەڵاتی نۆبێل]]ی لە بواری [[پزیشکی]]دا وەرگرتووە، لە ١٥ مارسی ساڵی ١٨٥٤ لە خێزانێکی کەم دەرامەت لەدایک بووە، ھەر بۆیە نەیتوانیوە بچێتە زانکۆ و بەناچاری لە ساڵی ١٨٧٤ پەیوەندی بە ئەکادیمیای زانستی پزیشکی سەربازییەوە کردووە لە بەرلین، ئەمەش ڕێگای بۆ خۆشکردووە درێژە بەخوێندن بدات لەبواری پزیشکیدا بەڵام بەرامبەر بەوەی ماوەیەکی زۆر لەخزمەتی سەربازیدا بمێنێتەوە تەنانەت دوای ئەوەی لە ساڵی ١٨٧٨ تەخەڕوجی کردووە بۆماوەی چەند ساڵێک خزمەتی سەربازی کردووە.
بھرنگ کاتێک کەسەرباز بووە لە پۆڵەندا گرنگی بەخوێندنی نەخۆشییەکانی گەدە داوە، لە ساڵی ١٨٨٨ کاتێک کە گەڕاوەتەوە بۆ بەرلین بووەتە قوتابی ڕۆبێرت کوخ و لەتوێژینەوەکانیدا یارمەتی داوە و بۆ ساڵی داھاتوو گۆازراونەتەوە بۆ پەیمانگای نەخۆشییەکانی گەدە و لەوێ بۆل ئرلیخی ناسیوە کە زانایەکی شارەزابووە لەو بوارە و بە ھەرسێکیانەوە تیمێکی زانستی نموونەییان پێکھێناوە، لە ساڵی ١٨٩٤ وەکو مامۆستا لە زانکۆی ھالە کاری کردووە و لە ساڵی داھاتوودا وەکو مامۆستا لە زانکۆی ماربۆرگ دامەزراوە و تا دوا تەمەنی ھەر لەو پلەیەدا ماوەتەوە.
لە دیارترین کارەکانی بھرنگ توێژینەوکانێتی لە بواری نەخۆشی بەکتریا و سیل و لە ساڵی ١٩٠١ تەنانەت بۆ زانکۆش نەرٍِۆشتووە و ھەموو کاتەکانی خۆی تەرخان کردووە بۆ دیراسەکردنی [[نەخۆشی سیل]] و لە ساڵی ١٩٤١ چەند تاقیگەیەکی لە ماربۆرگ کردووەتەوە بەمەبەستی بەرھەمھێنانی چەند کوتانێک، ھەروەھا لە ساڵی ١٨٩٢ وە بۆ ساڵی ١٩٠٦ چوار کتێبی گەورەی بەرھەمھێناوە.
بھرنگ لە ساڵی ١٩٠١ خەڵاتی نۆبڵی لەبواری پزیشکیدا وەرگرتووە و جۆرەھا خەڵاتی دیکەشی لەلایەن فەڕەنسا و ئیتاڵیا و تورکیا و مەجەڕ و ڕوسیا و تورکیا و ڕۆمانیا و ئەڵمانیاوە پێبەخشراوە، لە ٣١ مارسی ساڵی ١٩١٧ لەشاری ماربۆرگ لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردووە.