کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
لینک
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
تاگەکان: گەڕێندراوە بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ھێڵی ٧٨:
 
== مێژوو ==
لە ساڵی ١٩٦٣ ژومارەیێک لە قوتابیانی کورد لە زانستگاکانی تاران رێکخراوەیێکی سیاسی ئایدیۆلۆژیان بونیاد نا کە دواتر ناونرا کۆمەڵە. ئەو قوتابیانە یازدە کەس بون : [[فواد مستەفا سوڵتانی]]، [[محەممەد حوسێن کەریمی]]، [[موسلیح شێخولئیسلامی]]، [[ساعد وەتەن‌دووست]]، [[شوعەیب زەکەریایی]]، [[فاتیح شێخولئیسلامی]]، [[یدالله بیگلەری]]، [[حسێن مورادبەیگی]]، [[ئیرج فەرزاد]]، [[موحسین رەحیمی]] و [[عەبدولڵا موهتەدی]].
[[سڵێمان موعینی]] لە کەسایەتییە سەرەکی‌یەکانی [[حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران]] و نوێنەری لایەنێکی توندڕەو لەو حیزبەدا بوو. لە زستانی [[١٩٦٦]] (١٣٤٥ ھەتاوی) لەگەڵ گرووپێکی ٦٠ کەسی لە ئەندامەکانی حیزب، لە [[پیرانشار]] و [[بۆکان]]، چەند شەڕی چەکدارانەیان کرد. ئەم گرووپە تا ساڵی [[١٩٦٨]] سەرکوت کرا. دە کەس لەم گرووپە کە مابوونەوە ڕایان کرد بۆ عێراق. لە پاییزی ١٩٦٨ (١٣٤٨) موعینی لەگەڵ سێ کەسی تر ڕێکخراوێکیان بە ناوی '''ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران''' دامەزراند. ئەم چوار کەسە لە ئاغاوەتەکانی بۆکان و لە بنەماڵەکانی ئیلخانیزادە و موھتەدی و عەلیزادە بوون.
 
[[مائۆئیسم]] لە ساڵەکانی ١٩٦٠–١٩٦٥ لە نێو بڕێ لە لاوەکان و قوتابییەکانی [[کوردستانی ئێران]] بەھۆی جیاواز بوونی ئایدیۆلوجیای مائۆئیسم و سەرنەکەوتنی بارزانی و سەرھەڵدانی [[یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان]] لە [[عێراق]] دا لایەنگری زۆر گرت.
 
سێ کەس لەم لاوانە [[چاوە]] (کوڕی ئیمامی جومعەی [[مەریوان]]) و [[فواد مستەفاسوڵتانی]] (کوڕی خانی [[ئاڵمانە]]) و [[سدێق کەمانگەر]] (مالکێکی [[کامیاران]]ی) بوون. تا ساڵی [[١٩٧٨]] ژمارەی ئەندامەکانی ئەم لایەنە گەشتبوو بە ٤٨ کەس لە [[مەریوان]] و ١٠٠ کەس لە [[سنە]]. ئەم گرووپە خۆیان بە ناوی [[شیرین بەھارە]] بە بیروڕای مائۆئیستی ئەناساند.
 
لە [[سەقز]]، [[موحەممەدحسێن کەریمی]] ڕێکخراوێکی بە ناوی '''یەکێتی جووتیاران''' دامەزراند کە لەگەڵ ئایینییەکان و بنەماڵەی [[شێخ]]ەکان پێوەندییەکی باشی بوو. بنەماڵەی حسێنی کە [[شێخ عیزەدین حسێنی]] (ئیمامی جومعەی [[مەھاباد]]) و [[شێخ جەلال حسێنی]] (لە [[بانە]]) لە گەورەکانیان بوون دوای کوژرانی موحەممەدحسێن کەریمی لە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٣٥٧ لە پادگانی سەقز بوون بە کەسایەتییە سەرەکییەکانی ئەم ڕێکخراوە و شێخ عیزەدین بوو بە ڕێبەری ئەم ڕەوتە.
 
لە یەکگرتنەوەی سە گرووپی ''ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان'' و ''شیرین بەھارە'' و ''یەکێتی جووتیاران'' لە ساڵی [[١٩٧٩]] دا (١٣٥٧) حیزبی کۆمەڵە بە ڕێبەریی شێخ عیزەدین حسێنی دامەزرا.