حەمە کەریم عارف: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

وەرگێڕ، ھەڵبەستوان، فەرھەنگنووس و نووسەری کوردی خەڵکی باشووری کوردستانە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «'''حەمە کەریم عارف''' (١٩٥١ لە کەرکووک - ) وەرگێڕ، هەڵبەستوان، فەرهەنگنووس و نووسەری ک...»ەوە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠١:٢٥، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢١

حەمە کەریم عارف (١٩٥١ لە کەرکووک - ) وەرگێڕ، هەڵبەستوان، فەرهەنگنووس و نووسەری کوردی خەڵکی باشووری کوردستانە.[١]

ژیان

حەمە کەریم عارف لە ساڵی ١٩٥١دا لە کەرکووکەوە لەدایک بوو. بۆ وانە خوێندن چوو بۆ زانکۆی بەغداد و لە ساڵی ١٩٧٥دا کۆلیژی ئەدەبیاتی تەواو کرد. لە سەردەمی خوێندکاری لە بواری وێژە چالاک بوو و یەکەم بەرهەمی شیعرێک بوو بەناوی (هەڵبەستێکی هەتیو کەوتوو) کە لە ژمارەی ١٧٠ی رۆژنامەی هاوکاری لە ٨ی حوزەیرانی ١٩٧٣ بڵاوبووەتەوە. لە ساڵی ١٩٧٥ەوە تێکۆشانی بۆ نووسین و وەرگێران بە شێوەیەکی بەردەوام دەستیپێکرد. حەمە کەریم عارف لە هەشتاکانەوە هەتا ٢٠ی ئابی ٢٠١٠ سەرپەرشتی و سەرۆکی لقی کەرکووکی یەکێتیی نووسەرانی کورد بوو.[٢]

ڕۆژنامەوانی

حەمە کەریم عارف لە کۆوارەکانی کەلتوور، نووسەری کورد، گوڵانی عەرەبی، گۆڤاری گزنگی نووسەرانی کەرکووک، نووسەری کوردستان، ئاڵای ئازادی (تا ژمارەی ٢٢٢)، گۆڤاری نەوشەفەق وەکوو سەرنووسەر، بەڕێوەبەری نووسین، سکرتێری نووسین یان ئەندامی دەستەی نووسەران چالاک بووە.[٢]

نازناوەکان

حەمە کەریم عارف جگە لە ناوی خۆی بەشێکی چەوگر لە بەرهەمەکانی بە نازناوەکانێک وەکوو گۆڤەند، زنار، سیپان، پاکزاد، محەمەدی حاجی، سیروان عەلی، دیدار هەمەوەندی، هێژا، ح. ع، هامون زێباری، بازەوان عەبدولکەریم، عارف زادە، حەمۆکە بڵاو کردووەتەوە. ئەم نازناوانە لە کۆوارەکانێک وەکوو گۆڤاری گزنگی نووسەرانی کەرکووک، نووسەری کوردستان، کەلتوور، رۆژنامەی ئاڵای ئازادی بە کار هێنراونەتەوە.[٢]

چالاکیی سیاسی

حەمە کەریم عارف لە ساڵانی ١٩٧٤ – ١٩٧٥دا پێشمەرگە بوو. هەروەها لە هەشتاکاندا بۆ ماوەی نۆ ساڵ، بێ وابەستەگی حیزبی پێشمەرگە بووە.[٢]

کارەکان

  1. تیڕۆژ، کۆ چیرۆک، چاپی یەکەم ١٩٧٩.
  2. کۆچی سوور، رۆمان، چاپی یەکەم، ١٩٨٨، چاپی سێیەم ٢٠٠٧.
  3. بەیداخ، چیرۆک، چاپی یەکەم ١٩٨٨.
  4. داوەتی کۆچەرییان، کۆ چیرۆک، چاپی دووەم ٢٠٠٥.
  5. لە خۆ بێگانە بوون، کۆمەڵە چیرۆک، چاپی یەکەم (١٩٩٩) دەزگای گوڵان.
  6. کوچ سرخ، کۆ چیرۆک، بە فارسی، وەرگیڕان چاپی یەکەم ١٩٨٧ شاخ.
  7. نینا، رۆمان، سابت رەحمان، چاپی یەکەم، شاخ، ١٩٨٥ چاپی سێیەم ٢٠٠٥.
  8. نامۆ، رۆمان، ئەلبیر کامۆ، چاپی یەکەم، شاخ ١٩٨٧ چاپی چوارەم ١٠٠٩ وەشانخانەی سایە، سلێمانی.
  9. رێبەر، رۆمان، مەهدی حسین، چاپی یەکەم (شاخ) ١٩٨٣، چاپی دووەم، ٢٠٠٧.
  10. شکست، رۆمان، ئەلکساندەر فەدایەف، چاپی شاخ (راە کارگر)، چاپی دووەم، ٢٠٠٩ خانەی وەرگێڕان.
  11. هاوماڵەکان، رۆمان، ئەحمەد مەحمود، چاپی دووەم ٢٠٠٠ دەزگای گوڵان.
  12. بێناسنامەکان، رۆمان، عەزیز نەسین، چاپی سێیەم ٢٠٠٦.
  13. قوربانی، رۆمان، هیرب میدۆ، چاپی یەکەم ٢٠٠٤ دەزگای شەفەق.
  14. دوورە وڵات، رۆمان ع. ڤاسموف، چاپی یەکەم ٢٠٠٠ دەزگای گوڵان.
  15. ئازادی یا مەرگ، رۆمان، کازانتزاکیس، چاپی یەکەم ٢٠٠٣ کتێبخانەی سۆران، چاپی دووەم: ٢٠٠٨.
  16. چیرۆکەکانی سەمەدی بیهرەنگی، چاپی دووەم، ٢٠٠٤ کتێبخانەی سۆران هەولێر.
  17. ئامانجی ئەدەبیات. م. گۆرکی، چاپی شاخ ١٩٨٥.
  18. ئەو رۆژەی کە ونبووم (کۆمەڵە چیرۆکی بیانی) چاپی یەکەم، ٢٠٠٦.
  19. جێ پێ (کۆمەڵە چیرۆکی فارسی) چاپی یەکەم ٢٠٠٦، نووسەرانی کەرکوک.
  20. زندە خەون، کۆمەڵە چیرۆک، چیخۆف، چ١، دەزگای موکریانی.
  21. چیرۆکستان، کۆمەڵێک دەق و رەخنەی جیهانی، چ١، ٢٠٠٥، نووسەرانی کەرکوک.
  22. دیدار و دەق و رەخنە، چ١، ٢٠٠٥.
  23. دیداری چیرۆکڤانی، چ١، ٢٠٠٥.
  24. ئەو بەرخەی کە بوو بە گورگ، چ١، ٢٠٠٨، نووسەرانی کەرکوک.
  25. میوان، چیرۆک، ئەلبێر کامۆ.
  26. مەسەلەی کورد لە عێراقدا، عەزیز شەریف، چاپی دووەم ٢٠٠٥.
  27. مێژووی رەگ و رەچەڵەکی کورد، ئیحسان نوری پاشا، چ١، ١٩٩٨١.
  28. کورد گەلی لە خشتەبراوی غەدر لێکراو، د. کوینتەر دیشنەر، چاپی سێیەم ٢٠٠٤.
  29. لە مەهابادی خوێناوییەوە بۆ کەنارێن ئاراس، نەجەف قولی پسییان، چاپی یەکەم ٢٠٠٦.
  30. کورد لە سەدەی نۆزدە و بیستەمدا، کریس کۆچرا، چاپی چوارەم ٢٠٠٧.
  31. کورد لە ئینسکلۆپیدیای ئیسلامدا، چاپی یەکەم ١٩٩٨.
  32. چینی کۆن، چ١، دەزگای موکریانی.
  33. دلێریی خۆراگرتن، ئەشرەفی دەهقانی.
  34. خەباتی چەکداری هەم تاکتیکە هەم ستراتیژ، مەسعودی ئەحمەد زادە.
  35. ڤنسنت ڤان گوگ، شانۆنامە، باول ئایز لەر.
  36. بە دوعا شاعیرەکان، شانۆنامە، جەلیل قەیسی (گزنگ ژ:١٢)
  37. جولەکەکەی ماڵتا، شانۆنامە، کریستۆفەر مالرۆ.
  38. دادپەروەران، شانۆنامە، ئەلبیر کامۆ.
  39. بەد حاڵی بوون، شانۆنامە، ئەلبیر کامۆ.
  40. چاو بە چاو، شانۆنامە، گەوهەر مراد (غوڵام حسەینی ساعیدی).
  41. ریچاردی سێیەم، شانۆنامە، شەکسپیر، چاپی یەکەم ٢٠٠٩، بڵاوەخانەی سایە، سلێمانی.
  42. گەمەی پاشا و وەزیر، شانۆنامە، عەبدوڵڵائەلبوسێری.
  43. منداڵە دارینە، چیرۆکی درێژ بۆ منداڵان.
  44. فاشیزم چییە؟ کۆمەڵە چیرۆک بۆ منداڵان، یەلماز گونای.
  45. شوانە بچکۆلەکە، چیرۆکێکی درێژی چینی یە بۆ منداڵان.
  46. زارۆکستان (چوار شانۆنامە بۆ مناڵان).
  47. چەند چیرۆکێک لە ئەفسانەی یونانی کۆنەوە (٢٣ ئەفسانە).
  48. لە گەنجینەی حیکایەتی تورکمانییەوە. (ئەفسانەی ئەسپی ئاشق) چاپی یەکەم ٢٠٠٨.
  49. ئەفسانەێن گریکی و رۆمانی، چاپی یەکەم (٢٠٠٤) کتێبخانەی سۆران، هەولێر.
  50. ئیلیادە، هۆمیرۆس، چ١، دەزگای سەردەم ٢٠٠٩.
  51. گۆڤەند و زنار (فەرهەنگی فارسی – کوردی) حەمە کەریم عارف، چ١ (٢٠٠٦-٢٠٠٨)دەزگای موکریانی.
  52. چۆنیەتی فێربوونی زمانی فارسی، چ١، ٢٠٠١.
  53. چرنیشفسکی، فەیلەسوف و زانای گەورەی میللەتی رووس.
  54. چایکۆفسکی، ژیان و بەرهەمی.
  55. ئیدگار ئالین پۆ، ژیان و بەرهەمی.
  56. جاک لەندەن، ژیان و بەرهەمی.
  57. گوگول، نووسەری ریالیست.
  58. یەڵماز گونای، ژیان و بەرهەمی.
  59. سادقی هیدایەت، ژیان و بەرهەمی.
  60. خافروغ لە شیعر دەدوێ، ژیان و بەرهەمی.
  61. راگەیاندن لە پەراوێزی دەسەڵاتدا (بە شەریکی) چاپی یەکەم (٢٠٠١) دەزگای گوڵان.
  62. راگەیاندن لە نێوان حەقیقەت بێژی و عەوام خەڵەتێنی دا، حەمە کەریم عارف، چ(١)، ٢٠٠٥.
  63. مێژووی ئەدەبیاتی جیهان (لە کۆنەوە تا سەدەکانی ناڤین).چاپی یەکەم ٢٠٠٨.
  64. مێژووی ئەدەبیاتی جیهان (لە سەردەمی رینیسانسەوە تا ئێستا).چاپی یەکەم ٢٠٠٨.
  65. مێژووی ئەدەبیاتی جیهان (ئەدەبیاتی ئینگلیزی زمان- ئەمریکاو ئینگلیستان لە سەرەتاوە تا ئێستا).چاپی یەکەم ٢٠٠٨.
  66. ریالیزم و دژە ریالیزم لە ئەدەبیاتدا، سیروس پرهام، چ١، ٢٠٠٤، دەزگای سپیرێز.
  67. قوتابخانە ئەدەبییەکان، رەزا سەید حسەینی، چ١، ٢٠٠٦، دەزگای موکریانی.
  68. مێژووی ئەدەبیاتی رووسی، سەعیدی نەفیسی.
  69. لێکدانەوەیەک لەمەڕ نامۆ، لویس ریی، چ٢، ٢٠٠٦.
  70. هونەر و ژیانی کۆمەڵایەتی، بلیخانۆف، چ١ (٢٠٠٥)دەزگای موکریانی.
  71. گوزارشتی مۆسیقا، د. فواد زکریا، چ١، یانەی قەڵەم ٢٠٠٦.
  72. رێبازە هونەرییەکانی جیهان.
  73. پێکهاتەی بەدەنی و چارەنووسی ئافرەت، (چ١) ٢٠٠٦.
  74. دەربارەی شیعر و شاعیری، حەمە کەریم عارف، چ١، ٢٠٠٧.
  75. دەربارەی رۆمان و چیرۆک، حەمەکەریم عارف، چ١، ٢٠٠٨.
  76. مەرگی نووسەر و چەند باسێکی دیکەی ئەدبی-رۆشنبیری، حەمەکەریم عارف، چ١، ٢٠٠٥، نووسەرانی کەرکوک.
  77. ناودارانی ئەدەب، حەمە کەریم عارف، (چ١) دەزگای موکریانی، ٢٠٠٩.
  78. پەیڤستانی من، حەمە کەریم عارف، چاپی یەکەم().
  79. پەڵکە رەنگینە، حەمە کەریم عارف، چ١، ٢٠٠٤.
  80. خیانەتی حەڵاڵ، حەمە کەریم عارف.
  81. بووکی هەزار زاوا، کۆچیرۆک، بزورگی عەلەوی.
  82. ئەبوزەر، د.عەلی شەریعەتی.
  83. ریوایەت، ڕۆمان، بزورگی عەلەوی.
  84. هەژاران، ڕۆمان، دوستوفسکی
  85. دەیڤد کۆپەرفیلد، (رۆمانی کورتکراوە بۆ نەوجەوانان) چارلس دیکنز.
  86. ئۆدیسە، داستان، هۆمیرۆس.
  87. ڤل الێوت و قێێ اخری، تقدیم و ترجمە جلال زنگابادی.
  88. شازادە و گەدا، رۆمان، مارک توین.
  89. شاکارێن ئەدەبیاتی جیهان.

بە عەرەبی

  1. وقفات فی رحاب الپقافە الکوردیە، حەمە کەریم عارف.

سەبارەت بە حەمە کەریم عارف

شێرکۆ بێکەس لە شێعرێکدا لە حەمە کەریم عارف بە ناوی پیاوێک لە بارانى وشەى بەردەوام ناو بردووە و وەسفی تێکۆشانی ئەو بۆ گگەشەکردنی وێژەی کوردی کردووەتەوە.[٣]

سەرچاوەکان

  1. ^ "سوڵتاننشین نوێترین کتێبی وەرگێڕدراوی حەمە کەریم عارف". سایتی هەولێر. ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. Retrieved 30ی Marchی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  2. ^ ئ ا ب پ "حەمە کەریم عارف". کوردیپێدیا. Retrieved 30ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  3. ^ بێکەس, شێرکۆ (١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١). "حەمە کەریم عارف پیاوێک لە بارانى وشەى بەردەوام!". خانە کتاب کردی. Retrieved 30ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)