سولەیمان قانوونی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دانانی سەرچاوە
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
دانانی سەرچاوە
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ٢٥:
سولەیمان لە دایک بووە لە ساڵی ١٤٩٤ز لە تەڕابزۆن کە کەوتووەتە سەر کەنارەکانی [[دەریای ڕەش]]، دایکی عایشە حەفسە سوڵتان بووە کە لە ساڵی ١٥٣٤ کۆچی دوایی کردووە، کاتێک سولەیمان گەیشتووەتە تەەنی ٧ ساڵان چووە بۆ خوێندنی زانست ومێژوو وئەدەب وفیقھـ وتەکنیکی سەربازی لە خوێندنگاکانی باب العالی لە قوستەنتینییە، لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا سولەیمان بووە والی فیودوسیا پاشان سارۆخان (مانیسا) وھەروەھا ماوەیەکی کەم والی ئەدەرنە بوو.
 
دوای مردنی سوڵتان سەلیمی باوکی ساڵی ١٥٢٠ز سولەیمان چووە قوستەنتینییەوە و وەک دەیەم سوڵتانی عوسمانی حوکمی گرتە دەست. ھەندێک لە مێژوونوسان ئەڵێن سولەیمانی لاو ڕێزی ئەسکەندەری گەورە لابووە وکاریگەر بووە بە گۆشەنیگای ئەسکەندەر بۆ بنیاتنانی ئیمپراتۆرییەتێکی جیھانی کە ھەموو ڕۆژھەڵات وڕۆژئاوا بگرێتەوە، ئەم بیرۆکەیەش پاڵنەرێک بوو بۆ ھەڵمەتە سەربازییەکانی دواتری سولەیمان لە [[ئاسیا]] و[[ئەفریقا]] و[[ئەورووپا]].<ref>{{Cite web|title=السلطان سليمان القانوني بداية حكمه وتحالفه مع الفرنسيين {{!}} الموقع الرسمي للجيش اللبناني|url=https://www.lebarmy.gov.lb/ar/content/%D8%A7%D9%84%D8%B3%D9%84%D8%B7%D8%A7%D9%86-%D8%B3%D9%84%D9%8A%D9%85%D8%A7%D9%86-%D8%A7%D9%84%D9%82%D8%A7%D9%86%D9%88%D9%86%D9%8A-%D8%A8%D8%AF%D8%A7%D9%8A%D8%A9-%D8%AD%D9%83%D9%85%D9%87-%D9%88%D8%AA%D8%AD%D8%A7%D9%84%D9%81%D9%87-%D9%85%D8%B9-%D8%A7%D9%84%D9%81%D8%B1%D9%86%D8%B3%D9%8A%D9%8A%D9%86|access-date=2021-03-25|website=www.lebarmy.gov.lb}}</ref>
 
== کورتەیەک لەسەر سوڵتان سولەیمان ==
سوڵتان سولەیمان قانونی ٤٦ ساڵی لە لوتکەی دەسەڵاتی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانیدا بەسەربرد، کە لەم ماوەیەدا دەوڵەت گەیشتە لوتکەی پلەکانی ھێز ودەسەڵات، ڕووبەرەکەی فراوانبوو و ودەسەڵاتی بەسەر زۆر لە دەوڵەتەکانی ھەرسێ قاڕەکەدا ھەبوو، سامداری سوڵتان ھەموو جیھان گرتەوە، لە دەوڵەتەکەیدا ڕێکخستن ویاسا پێشکەوت کە ژیان بە ڕێکی ویاسا بەڕێوە دەچوو بێ ئەوەی لە شەریعەتی ئیسلامی لابدرێت کە نەوەی عوسمان سوربوون لەسەر ڕێزگرتن وپابەندبوون پێوەی لە ھەموو لایەکی دەوڵەتەکەیاندا، ھەروەک ھونەر وئەدەب پێشکەوت، وبینا وتەلارسازی گەشەی سەند.<ref>{{Cite web|last=الوفاةزيگتڤار|first=سليمان القانونيسلطان الدولة العثمانيةسليمان الأول، منسوبة إلى مدرسة تيتيان ح 1530الفترةنمو الدولة العثمانيةالتتويج1520الاسم الكاملسليمان القانونيوُلِد6 نوفمبر 1494محل الميلادطرابزونتـُوفي5/6 سبتمبر 1566محل|last2=السليمانية|first2=المجردٌفـِنمسجد|last3=خاتون|first3=اسطنبولسبقهسليم الأولتبعهسليم الثانيالمحظيةحرم سلطانالزوجات گولبهار سلطانالبيت الملكيآل عثمانالأسرةالأسرة العثمانيةالوالدسليم الأولوالدة سلطانحفصة|title=سليمان القانوني|url=https://www.marefa.org/%D8%B3%D9%84%D9%8A%D9%85%D8%A7%D9%86_%D8%A7%D9%84%D9%82%D8%A7%D9%86%D9%88%D9%86%D9%8A|access-date=2021-03-25|website=المعرفة|language=ar}}</ref>
 
== گرتنە دەستی دەسەڵات ==
سوڵتان سولەیمان قانونی دەسەڵاتی گرتە دەست دوای مردنی باوکی سوڵتان [[سەلیمی یەکەم]] لە ٢٢ی ئەیلولی ١٥٢٠ز، دەستی کرد بە بەڕێوەبردنی دەوڵەتەکەی وئاڕاستەکردنی سیاسەتەکەی، وتارەکانی دەست پێ ئەکرد بەم ئایەتە پیرۆزە {إِنَّەُ مِن سُڵیْمَانَ ۆإِنَّەُ بِسْمِ الڵّەِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ}، لە ماوەی حوکمەکەیدا سوڵتان کۆمەڵێکی زۆر ئیشی بە ئەنجام گەیاند کە گرنگیان ھەبوو لە ژیانی دەوڵەتدا.
 
لە ماوەی یەکەمی حوکمەکەیدا سەرکەوتوو بوو لە جێگیرکردنی دەسەڵاتی دەوڵەتەکەی ولێدانی ئەوانەی ئەیانویست دەرچن لە ژێر دەسەڵاتی لە والییە تەماعکارەکان کە لەو باوەڕەدابوون بچوکی تەمەنی سوڵتان کە (٢٦) ساڵ بوو فرسەتێکی باشە بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانیان، بەڵام سوڵتان سەرسامی کردن بە ھیمەت بەھێزییەکەی، دەستی گرت بەسەر یاخی بوونی جان پردی غەزالی لە [[شام]] وئەحمەد پاشا لە [[میسر]]، قەلەندەر چەلەبی لە قۆنیە ومەڕعش کە شیعە بوو ٣٠٬٠٠٠ کەسی لە خۆی کۆکردبووە بۆ شۆڕشکردن بەسەر دەوڵەتدا.<ref>{{Cite web|date=2020-06-17|title=لماذا يستهدفون السلطان سليمان القانوني؟|url=https://arabi21.com/story/1279285/لماذا-يستهدفون-السلطان-سليمان-القانوني|access-date=2021-03-25|website=عربي21|language=ar}}</ref>
 
== ھاوپەیمانی لەگەڵ فەڕەنسا ==
ھێڵی ٥٤:
دوای ناردنی پەیام لەگەڵ پاشای فەڕەنسا پەیوەنیدییەکانی سوڵتان سەلیم لەگەڵ مەجەڕدا تێک چوو کە ھێرشی کردە سەریان بۆ ئەوەی لاوازیان کات وھەندێک لەو فشارەی لەسەر فەڕەنسییەکان بوو کەمبکاتەوە لە ڕۆژئاوادا، سولتان سوپاکەی کۆکردەوە ولە بەلەگرادەوە ڕۆیشت بەرەو مەجەڕ وبە سوپای مەجەڕی گەیشت لە ناوچەی موھاکس لە شەڕی موھاکسدا لە ساڵی ١٥٢٦ز وبە سەرکەوتنی عوسمانییەکان کۆتایی ھات وسوڵتانەکەیان کلیلی پایتەختی بۆدی پێدان (بۆد واتە شاری بەرز)، شاری بۆدابست ئاماژەبوو بۆ دوو شاری جیا کە بۆدا و بست بوون، بەرگری مەجەڕی دەستی پێکردەوە بەڵام شکستیان ھێنا و عوسمانییەکان بوونە ھێزی باڵادەست لە ئەوروپای ڕۆژھەڵات.
 
پاشان گەمارۆی ڤێیەنای دا ساڵی ١٥٢٩ز بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە فەتحکردنیدا، وجارێکی تر گەمارۆی دایەوە ساڵی ١٥٣٢ز کە ئەمجارەش ھەمان ئەنجامی جاری یەکەمی ھەبوو، لەبەر خراپی کەش وھەوا کە یارمەتیدەر نەبوو بۆ گواستنەوەی ھۆکارەکانی گەمارۆدانەکەیان لە قوستەنتینییەوە بۆ ڤێیەنا وئەو ڕێگە دوورەی لەبەردەم سوپادا بوو، سوڵتان ھێزەکانی کێشایەوە.<ref>{{Cite web|title=حصار بلجراد.. قصة أول فتوحات سليمان القانوني الكبرى|url=https://www.sasapost.com/ottoman-conquest-of-belgrade/|access-date=2021-03-25|website=ساسة بوست}}</ref>
 
=== لە ڕۆژھەڵات ===