جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ئیمپراتۆر تایزۆنگی تانگ»

چاککردنی هەڵەی ڕێنووس
(چاککردنی هەڵەی ڕێنووس)
|issue=
}}
'''ئیمپڕاتۆر تایزۆنگی تانگ''' (٢٨ی کانوونی دووەمی ٥٩٨ – ١٠ی تەممووزی ٦٤٩)، پێشتر بە شازادەی چین ناسرابوو، ناوی کەسیی لی شیمین بوو، دووەم ئیمپراتۆری [[شانشینی تانگ]]ی [[چین]] بو لە ماوەی نێوان ٦٢٦ تا ٦٤٩. تایزۆنگ زۆرجار بە ھاودامەزرێنەری شانشینەکە دادەنرێت بەھۆی ڕۆڵی لە ھاندانی لی یوانی باوکی بۆ یاخی بوون لە بنەماڵەی سوی کە جینیانگ پایتەختیان بوو لە ساڵی ٦١٧. دواتر تەیزۆنگتایزۆنگ ڕۆڵی گرنگی بینی لە شکستپێھێنانی چەندین لە ڕکابەری مەترسیداری شانشینەکە و پتەوکردنی دەسەڵاتی بەسەر چیندا.<ref>''[[New Book of Tang]]'', [[:zh:s:新唐書/卷013|vol. 13]].</ref>
 
تایزۆنگ بە شێوەیەکی ئاسایی بە یەکێک لە گەورەترین ئیمپراتۆرەکانی مێژووی چین دادەنرێت و ماوەی دەسەڵاتداریی بوو بە نموونەیەک کە، دوابەدوای دەسەڵاتی، ئیمپراتۆرەکانی دیکە پێی بەراورد دەکرێندبۆ ھەڵسەنگاندنیان. سەردەمی حوکمڕانیی پێی دەگوترێت سەردەمی ژنگوان و بە سەردەمی زێڕینی مێژووی چین دادەنرێت لە داھاتوودا شازادە جێنشینەکان لێیان دەخوازرا سەردەمی دەسەڵاتی بخوێننەوە. تایزۆنگ بەردەوام بوو لە پەرەپێدانی سیستەمی تاقیکردنەوەکانی دەوڵەت بۆ ئەوەی بەرپرسان لەسەر بناغەی زانیاریان ھەڵبژێردرێن، نەک خێزان و پەیوەندی سیاسییان. ھەروەھا داواشی بەرپرسانی کرد کە دڵسۆزی کارەکانیان بن بۆ نەھێشتنی گەندەڵی.<ref>{{Cite web|title=万方数据知识服务平台|url=http://d.wanfangdata.com.cn/periodical/rmlt201908062|access-date=2020-11-04|website=d.wanfangdata.com.cn|doi=10.3969/j.issn.1004-3381.2019.08.062}}</ref> لە سەردەمی دەسەڵاتیدا تانگ چین لە ڕووی ئابووری و سەربازیەوە گەشەی کرد. بۆ زیاتر لە سەدەیەک دوای مردنی تایزۆنگ، چین لە خۆشگوزەرانی و ئاشتیدا بوو بەھۆی پتەوی دەسەڵاتی شانشینەکە بەسەر ھەرێمە چینییەکاندا. لە رووی ناوچەوە، شانشینەکە زۆربەی ئەو ناوچانەی لەخۆدەگرت کە پێشتر لەژێر دەسەڵاتی [[خانەدانی ھان|شانشینی ھانەوە]] بوون لەگەڵ چەند بەشێکی [[کۆریا]] و [[ڤێتنام]] و ھەرێمی شینجانگ و بەشێکی [[ئاسیای ناوەندی]].
 
ساڵی ٦٣٠ ئیمپراتۆر تەیزۆنگتایزۆنگ ژەنەراڵێکی بەناوی لی جینگ نارد بۆ جەنگی دژ بە تورکەکانی ڕۆژھەڵات نارد کە تێیدا ھێزەکانی تانگ توانیان کۆتایی بە دەسەڵاتیان بێنن و سەرکردەکەیان بەناوی ئاشینا دووبی بەدیل بگرن. بەم سەرکەوتنە تانگ دەسەڵاتی خۆی سەپاند بەسەر ڕۆژھەڵات و ناوەڕاستی ئاسیادا.<ref>''[[Zizhi Tongjian]]'', Scroll 249.</ref>
 
== سەرچاوەکان ==