جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «شازادە دایانا»

بەبێ کورتەی دەستکاری
ب (ڕیکخستنەکانی وەشانی جێگرتووی بۆ «شازادە دایانا» دانا: وتاری ھەڵبژێردراو پێویستی بە بەسەرداچوونەوەی دەستکارییەکان ھەیە [بەسەرداچوونەوەی خۆگەڕ: مافی «autopatrol» پێویستە])
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
'''دایانای شازادەی وێڵز''' (لەدایکبووی ١ی تەممووزی ١٩٦١ – مردووی ٣١ی ئابی ١٩٩٧) یەکێک بوو لە خۆشەویسترین ئەندامانی خێزانی شاھانەی [[بریتانیای مەزن|بەریتانیا]]. دایانا ھاوسەری شازادە چارڵز، کوڕی گەورە و جێنشینی [[ئێلیزابێتی دووەم|شاژنە ئیلیزابێس]]، بوو و دایکی شازادە ولیام و شازادە ھارییە و یەکێک لە ناسراوترین کەسایەتییە ناسراوەکانی [[جیھان]] بوو لە سەردەمی خۆیدا. چالاکییە مرۆڤ دۆستییەکانی دایانا وایان کرد دایانا ببێت بە ئایکۆنێکی جیھانی و ناوبانگێکی گەورەیان پێ بەخشی.<ref>{{Cite web |title=Princess Diana Biography(1961–1997) |url=https://www.biography.com/royalty/princess-diana |url-status=live |website=Biography.com}}</ref> بە لەدایکبوونی لەناو خێزانێکی چینی باڵا، دایانا نزیک لە خێزانی شاھانەیی گەورە بوو بەڵام ژیانێکی سادەی ھەبوو و دوای ئەوەی نیشتەجێی لەندەن بوو بۆ ماوەیەک وەک یاریدەدەری مامۆستا لە دایەنگەیەکی منداڵان کاری کرد. دایانا بچووکترین کچی جۆن سپێنسەر و فرانسیس شاند کید بوو و جیابوونەوەی دایک و باوکی کاریگەری گەورەی لەسەری ھەبوو. ئەگەرچی لە ڕووی خوێندنەوە زۆر باش نەبوو بەڵام بەھرەی ھەبوو لە موزیک و [[سەما]] و [[وەرزش]].
 
ناوبانگی دایانا لە ساڵی ١٩٨٠ەوە دەستی پێکرد دوای ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ شازادە چارڵسی جێنشینی تەختی شاھانەیی [[بریتانیای مەزن|بەریتانیابریتانیا]] دەستپێکرد و دواتر بوو بە دەستگیرانی. ساڵی دواتر و لە ١٩٨١ ھاوسەرگیریان ئەنجام دا و دایانا لەلایەن خەڵکی بەریتانیاوە بە گەرمی پەسەند کرا وەک شازادەی وێڵز کە نازناوێکە دەدرێت بە ھاوسەری شازادەی جێنشین. لە کۆتاییدا بەھۆی نەگونجان پێکەوە و پەیوەندی سۆزداری دەرەوەی ھاوسەرگیرییەکەیان، لە ساڵی ١٩٩٢ ەوە بە جیایی دەژیان و ساڵی ١٩٩٦ بە فەرمی لێک جیابوونەوە.
 
لەو ماوەی شازادە خاتوون بوو دایانا کارەکانی [[ئێلیزابێتی دووەم|شاژنە ئیلیزابێس]]ی ڕادەپەڕاند و و نوێنەرایەتی شاژنی دەکرد لە تەواوی ئەو ناوچانەی شاژن ئیلیزابێس شاژنیان بوو. دایانا وەک کەسایەتییەکی یارمەتی دۆست دەبینرا. سەرەتا دایانا یارمەتی منداڵان و گەنجانی دەدا بەڵام دواتر ناسرا بۆ ئەو یارمەتییەی بەخشی بە نەخۆشانی ئایدز و سڕینەوەی مین لە ناوچەکانی [[ئەفریقا]]. دایانا ھەروەھا ھۆشیاری زیاد کرد بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قووربانیانی [[ئایدز]] و [[پەشێویی دەروونی|نەخۆشانی دەروونی]]. دایانا، کە زیاتر لە ھەرکەسێکی دیکە لە مێژوودا وێنەی گیردراوە<ref name=":7" />، بە کەسێک دادەنرێت کە لە وێنەکانی سەرنحڕاکێشە و بە کەسایەتییەکی ناسراوی مۆدە دادەنرا لە ساڵانی ١٩٨٠کان و ١٩٩٠کان. سەرنجی میدیا و شیوەنی خەڵکی بەریتانیا باوەڕپێنەکراو بوو لە دوای [[مەرگ|مردنی]] دایانا لە پێکدادانێکی ئۆتۆمبیل لە ساڵی ١٩٩٧. ئەوەی دایانا لە ماوەیەکی کەمدا کردی کاریگەری گەورەی لەسەر خێزانی شاھانەیی و تەواوی خەڵکی [[بریتانیای مەزن|بەریتانیا]] ھەبوو بۆ ھەمیشە.<ref>{{Cite web |title=Princess Diana Fast Facts |url=https://edition.cnn.com/2013/09/10/world/europe/princess-diana-fast-facts/index.html |url-status=live |website=CNN}}</ref>