غەزالی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٤:
مێژووناسانی دوایی موسڵمانان لە سەدەکانی ناوەڕاستدا دەڵێن محەممەدی غەززالی لە ساڵی ١٠٥٨ یان ١٠٥٩ز بەرامبەر ٤٥٠ یان ٤٥١ی کۆچی لەدایکبووە لە تەبەڕان - تووس (کە شارێکە ١٥ میل لە باکووری شاری [[مەشھەد|مەشھەدی]] ئێستا لە ئێران).<ref name=":2">[https://plato.stanford.edu/entries/al-ghazali/ Stanford Encyclopedia Of Philosophy - Al - Ghazali.]</ref> سەرەتا لە شارەکەی خۆی ھەر لە تەمەنی بچووکی بنەما و یاساکانی ئیسلامی وەرگرت، پاشان چوو بۆ گورگان (یان جورجان) ئینجا چوو بۆ [[نەیشابوور]] لەگەڵ چەند قوتابییەک، لای [[ئەبولمەعالی جوەینی|جوەینی]] مایەوە و بە ماوەیەکی کەم شارەزا بوو لە [[فقھی ئیسلامی|فقھ]] و [[زانستی کەلام|کەلام]] و گفتووگۆ،<ref>[https://ia600507.us.archive.org/14/items/FP134971/134971.pdf پەرتووک: تھافت الفلاسفة - غەززالی.]</ref><ref name=":0" /> پاش مردنی مامۆستاکەی (جوەینی)، لە ساڵی ١٠٨٥ز چوو بەرەو [[ئەسفەھان|ئیسفەھان]] بۆ دادگای [[نیزامولمولک]] (وەزیری بەناوبانگی سوڵتانی [[سەلجوقییەكان|سەلجوقی]]) کە ناسراو بوو بە کارەکانی لە دامەزراندنی ناوەندی فێربوون و زانست، ئەمیش بە بوونی ئەو دڵخۆش بوو، لای ئەو چاوپێککەوتنی لەگەڵ گەورە زانایان کرد، ئەویش پێی سەرسام بوو، غەزالیی کرد بە مامۆستایەکی سەرەکی لە [[قوتابخانەی نیزامییە]] لە [[بەغدا]] ساڵی ١٠٩١.<ref name=":0" /><ref name=":1" /><ref name=":2" /><ref name=":3">{{Cite web |url=http://lostislamichistory.com/al-ghazali/# |title=Lostislamicstory.com - Al-Ghazali. |access-date= ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ |archive-url=https://web.archive.org/web/20170630034053/http://lostislamichistory.com/al-ghazali/# |archive-date=٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ |dead-url=yes }}</ref>
 
لە ساڵی ١٠٩٥ غەززالی بەرەنگاری تەنگەژەیەکی دەروونی بوویەوە و دەستی بە گوومانکردن کرد لە نییەتەکانی لە وانە وتنەوە، ھەروەھا لە ژیاننامەی خۆی ئاماژەی بەوە داوە کە ئامانجی "بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و بە پاکی بۆ خودا نەبوو، بەڵکو ھاندرا و پاڵنەرەکەی ناوبانگ و پلەی فراوان بوو". جا وەک دڵنیاییەک بۆ ئەمە، وازی لە پۆستەکەی ھێنا لە نیزامییە و چوو بۆ [[دیمەشق]]،،و [[قودس]] و سەردانی [[بەیتولموقەدەس|بەیتولمەقدیسیشی]] کرد، ھەروەھا [[حیجاز]]، لە کاتی گەشتەکانی دا خۆی خەریک کرد بە (تەزکیە) و پاککردنەوەی ڕۆحی و نووسینی پەرتووکی (ئیحیا) و (القسطاس) و (الأربعین) و (محك النظر). لە کۆتاییدا ھاتەوە بۆ بەغدا ساڵی ١١٠٦ز و دەستی کردەوە بە وانەوتنەوە، گەشتەکانی و گەڕانەکانی بەدوای ڕێگاکانی پاککردنەوەی دەروون کاریگەرییەکی گەورەی ھەبوو لەسەر ڕۆڵە گشتییەکەی، ھەندێکجاریش دەگەیشتە گفتووگۆ و مشت و مڕ لە کاتی نیشتەجێبوونی لە بەغدا. پاش ئەنجامدانی فەریزەی [[حەج]] غەززالی لەڕێگەی دیمەشق و بەغداوە گەڕاوەگەڕایەوە بۆ شوێنی لەدایک بوونی بۆ شاری تووس و لەوێ قوتابخانەیەکی بچووکی (خانەقەخانەقا )یەکی دامەزراند، پاشان چوو بۆ قوتابخانەی نیزامییەی نەیشابوور، و لە ساڵی ٥٠٥کـ/١١١١ز کۆچی دوایی کرد.<ref name=":1" /><ref name=":2" /><ref name=":3" />
== بەرھەمەکانی غەزالی ==
غەززالی بەرھەم و دانراوی زۆری ھەیە، لەوانە:<ref>[http://mawdoo3.com/%D8%A3%D8%A8%D9%88_%D8%AD%D8%A7%D9%85%D8%AF_%D8%A7%D9%84%D8%BA%D8%B2%D8%A7%D9%84%D9%8A#.D9.85.D8.A4.D9.84.D9.81.D8.A7.D8.AA.D9.87 موضوع - أبو حامد الغزالی.]</ref>