دەسەڵاتخوازی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
زیاد کردنی بەستەر
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
نوێکردنەوە+
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:ئۆتۆریتاریزم.png|وێنۆک|ئۆتۆریتاریزم لە نێوان تۆتالیتاریزم و دێموکراسیدا]]
'''ئۆتۆریتاریانیزم''' ("دەسەڵاتخوزیدەسەڵاتخوازی") یان '''ئۆتۆریتاریزم''' (Authoritarianism/Autoritarisme) سیستمێکە لە حکوومەت کە بە ھێزێکی ناوەندی بە توانا و ئازادیگەلی سیاسی سنووردار تایبەتمەند کراوە. ئازادییە تاکە کەسییەکان پاشکۆی دەوڵەتە و لەژێر سێبەری ڕژێمی پاوانخواز وەڵامدانەوەی یاسایی بوونی نییە.<ref>{{Cite web|url=|title=Sekiguchi, Masashi (2010-08-27). Government and Politics - Volume I. EOLSS Publications. p. 92. ISBN 978-1-905839-69-8. Retrieved 26 December 2016|last=|first=|date=|website=|publisher=|access-date=}}</ref> پێناسەکردنێکی ڕوونی ڕێژیمە ئۆتۆریتەرەکان دژوارە، چونکە چەمکەکە کۆمەڵێکی زۆر و جۆراوجۆر لە فۆڕمەکانی دەسەڵات لە خۆ دەگرێ. ئۆتۆریتاریزم بە چەندین جۆری ڕێژیم دەگوترێ کە نە دێمۆکراتن نە [[تۆتالیتاریزم|تۆتالیتەر]]، وەکوو: ڕێژیمە نیزامی‌یەکان، ھەندێک لە پاشایەتی‌یەکان، ھەندێک لە کۆماری‌یەکان و جۆرەکانی‌تر، بەڵام خاڵی ھاوبەشی ھەموویان کەڵکوەرگرتنی خراپە لە [[دەسەڵات]]. لە ھەموویاندا، دەوڵەت ھەوڵ دەدا لە جێگەی سازش لەگەڵ گرووپ و چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، لە ڕێگەی ھێزەوە حکوومەت بکا، لە جێگەی ڕازیکردن فەرمان بدا و لە جێگەی مافەکان ڕێسای کردەیی جێگیر بکا. بە پێچەوانەی ڕێژیمە تۆتالیتەرەکان، ڕێژیمە ئۆتۆریتەرەکان بەردەوام ھەوڵ دەدەن وێنەیەکی دێمۆکراتیک لە خۆیان پێشان بدەن، تەنانەت ھەندێکیان خۆیان بە دێمۆکراتیک ناو دەبەن. بەپێی پۆلێن‌بەندی ھاوچەرخی ڕێژیمە سیاسی‌یەکان، ڕێژیمە ئۆتۆریتەرەکان نە دێمۆکراتیکن نە [[تۆتالیتاریزم|تۆتالیتەر]]، بەڵکوو لە نێوان ھەردوو جەمسەر دان ([[ڕێژیمی سیاسیی ئێران (کتێب)|دیلان هەردی]]).<ref name=":0">{{Cite book|last=ھەردی|first=دیلان|title=رێژیمی سیاسیی ئێران: لە نێوان ئۆتۆریتاریزم و تۆتالیتاریزم دا|publisher=ناوەندی ئاوێر|year=٢٠١٩|isbn=|location=ھەولێر|pages=١٣–١٦}}</ref>
 
== تایبەتمەندییەکانی ڕێژیمە ئۆتۆریتەرەکان ==
ھێڵی ١٩:
== سەرچاوەکان ==
{{سەرچاوەکان}}
 
== بەستەرە دەرەکییەکان ==
 
* {{Wikiquote}}
 
[[پۆل:دەسەڵاتخوازی]]
[[پۆل:دەستەڵات]]
[[پۆل:چاندی سیاسی]]
[[پۆل:بیردۆزە سیاسییەکان]]
[[پۆل:بیردۆزە کۆمەڵایەتییەکان]]