تەواوخوازی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب v2.04 - خاوێنکردن / چاکسازیی ھەڵەکان بۆ پرۆژەی وپ (ڕیزبەندیی ناونیشانەکان)
زیاد کردنی بەستەر
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ٣:
 
== پێناسەی تۆتالیتاریزم ==
تۆتالیتاریزم یان تەواوخوازی بە سیستەمێکی زاڵ دەگوترێ کە لەودا دەوڵەت یان حکوومەت بە تەواوەتی بە سەر کۆمەڵگاو تاکدا زاڵه. لەو جۆرە سیستەمەدا، دەوڵەت بەشێوەیەکی زۆرەملێیانە دەستێوەردان لە تەواوی سێکتەرەکانی سیاسی، ئابووری‌و کۆمەڵایەتیدا دەکا. سیستەمێک کە لەودا، هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتدان. تۆتالیتاریزم بووە بە مژاری دیبەیتی زۆرێک لە توێژەرانی وەکوو هانا ئارێنت، کاڕڵ پۆپەر، رایمۆند ئاڕۆن، ژوان لەنز‌ و هتد. هەر کام لە توێژەران چەند تایبەتمەندی‌یەکی هاوبەشی رێژیمەکان دەخەنە بەر توێژینەوە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی، تۆتالیتاریزم سیستەمێکی سیاسی‌یە کە خاوەن چەند تایبەتمەندی‌یەکی بنەڕەتی‌یە وەکوو : ئایدۆلۆژیا، تاک‌حیزبی، توندوتیژیی پۆلیسی، پڕوپاگەندا ‌و ئابووری‌یەکی کۆنتڕۆڵکراو. لە دوای ساڵی ١٩٤٥ـەوە، هەندێک توێژەر هەوڵیان داوە بە لێکۆڵینەوە لە چەند نموونە لە جیهاندا، تایبەتمەندی‌یە گشتی‌یەکانی رێژیمە تۆتالیتەرەکان دەستنیشان بکەن، بەڵام دەستەیەکی‌تر لە توێژەران لە سەر ئەو بڕوایەن، لەگەڵ ئەوەشدا کە کۆمەڵێک تایبەتمەندیی هاوبەش لە نێوان رێژیمە تۆتالیتەرەکاندا بوونی هەیە، بەڵام هەر کام لەو رێژیمانە تایبەتمەندیی ناهاوبەش‌و تایبەت بە خۆیانیشیان هەیە کە لە یەکتر ناچن. ([[ڕێژیمی سیاسیی ئێران (کتێب)|دیلان هەردی]])<ref name=":0">{{Cite book|last=هەردی|first=دیلان|title=رێژیمی سیاسیی ئێران: لە نێوان ئۆتۆریتاریزم و تۆتالیتاریزم دا|publisher=ناوەندی ئاوێر|year=٢٠١٩|isbn=|location=هەولێر|pages=٨ـ١٣}}</ref>
 
=== هانا ئارێنت ===
هانا ئارێنت، فەیلەسۆفی ئەمریکی بە رەگەز ئەڵمانی، یەکێک لەو توێژەرانەیەیە کە بۆ یەکەم‌جار تۆتالیتاریزمیان تیۆریزە کرد. بۆ ئارێنت، رێژیمێکی تۆتالیتەر رێژیمێکی تایبەتە، چونکە ئەوەی کە رەسەنایەتی ‌و بنەمای تۆتالیتاریزم پێک دێنێ، بریتی‌یە لە زێدەڕۆیی لە "ئیزمەکان"دا: هیستۆریسیزم (مێژووگەری)، یوتۆپیزم، ئەنتی لیبڕاڵیزم، رۆمانتیزم‌ و هتد. دابڕانێکە لە هەموو جۆرە رێژیمێکی سیاسی کە پێشتر بوونیان هەبووە، چونکە تۆتالیتاریزم هەوڵدەدا هەموو شتێک وێران بکا؛ مرۆڤ، سیاسەت‌ و جیهان. ئەو جۆرە رێژیمە هەوڵ دەدا لە رێگەی هەڵوەشاندنەوەی حیزب‌و رێکخراوەکان، تاکەکان لە هەموو جۆرە بەستراوەیی‌یەک تەریک بخاتەوە. ئارێنت ناوی ئەوەی ناوە "ئەتۆمیزاسیۆن"ی کۆمەڵگا. بۆ ئارێنت، تۆتالیتاریزم زیاتر لە رێژیمێک، بزووتنەوەیەکە کە هەوڵی لە نێوبردنی واقیع‌ و پێکهاتە کۆمەڵایەتی‌یەکان دەدا، دیاردەیەکی جەماوەری‌یە. لە رێژیمێکی تۆتالیتەری‌دا، خەڵک دەگۆڕێ بۆ جەماوەر، چونکە تێکەڵبوونی تاکەکان بەو ریکخراوانەی کە لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش دروستبوون، ئەستەمە. بۆ جەماوەرێک کە بە شێوەی هزری بێ‌مەیل کراوە، پەسندکردنی ئایدۆلۆژیا زۆر ئاسانە. ئارێنت چەمکی "دێزۆلاسیۆن" یان "وێرانی" وەکوو لێک‌گرێدانی سێ فاکتەر بە کار دێنێ: تۆقاندن، ئایدۆلۆژیا ‌و تەیارکردنی جەماوەر.  تۆقاندن بە مەبەستی لەناوبردنی ئازادیی دەرەکی، ئایدۆلۆژیا بە مەبەستی لە نێوبردنی ئازادیی دەروونی، لە کۆتایی‌دا، لەناوچوونی ئەو دوو ئازادی‌یەش دەبێتە هۆی تەیار کردنی جەماوەر بە شێوەیەکی ئاسان. رێژیمی تۆتالیتەر لە لایەن حیزبێک یان گرووپێک بەڕێوە دەبرێ کە خاوەن پێکهاتەیەکی سێکتەری‌ و ئایدۆلۆژیکە. بوون بە ئەندام لە حیزب بە شێوەی جەماوەری‌یە و لە سەر بنەمای رازیبوونی تاک نی‌یە، بەڵکوو لە سەر بنەمای نەزانی ‌و شەیدایی بە کۆمەڵە، کە لە رێگەی رێورەسمەکانەوە بەردەوامی پێدەدرێ. لەو سیستەمەدا، دەوڵەت لە نێو حیزبدا دەتوێندرێتەوەو ناوەندی دەسەڵاتی سوپا دەچێتە ناو پۆلیس‌. ئەو رێژیمە چەشنێک لە سیاسەتێکی دەرەکی دەگرێتە بەر، کە هەوڵ دەدا زاڵ بێ بە سەر تەواوی جیهاندا . بۆ ئارێنت، تۆتالیتاریزم " بزووتنەوەیەکی نێونەتەوەیی‌یە لە رێکخستنی‌دا، جیهانگیرە لە ئامانجی ئایدۆلۆژیای‌دا، زەمینی‌یە لە رێبازە سیاسی‌یەکانی‌دا"([[ڕێژیمی سیاسیی ئێران (کتێب)|دیلان هەردی]]). <ref name=":0" />
 
=== کاڕڵ یواکیم فرێدریش ===
ھێڵی ١٩:
 
=== رێیمۆند ئارۆن ===
تۆتالیتاریزم بۆ رێیمۆند ئارۆن (دێمۆکراسی‌ و تۆتالیتاریزم، ١٩٤٥)، "توانەوەی کۆمەڵگایە لە نێو دەوڵەتدا". ئارۆن تۆتالیتاریزم بە پێنج تایبەتمەندیی بنەڕەتی‌یەوە پێناسە دەکا کە لە ناو پێناسەکەی کاڕڵ یواکیم فرێدریش‌دا هەن. بۆ ئارۆن، تۆتالیتاریزم رێژیمێکی سیاسی‌یە کە لە لایەن حیزب یان گرووپێکەوە بەڕێوە دەبرێ، ئایدۆلۆژیا تێیدا بەهێزە، دەست بە سەر ئامرازەکانی هێز‌و رێگەکانی پەیوەندیدا دەگرێ، تۆقاندنی پۆلیسی ‌و ئابووری‌یەکی دەوڵەتی تێیدا بوونی هەیە ([[ڕێژیمی سیاسیی ئێران (کتێب)|دیلان هەردی]]).
 
=== سیگمۆند نیومەن ===
بۆ سیگمۆند نیومەن (١٩٤٠)، تۆتالیتاریزم جۆرێک لە دەوڵەت نیە، بەڵکوو جۆرێک لە کۆمەڵگایە. ئەو کۆمەڵگایە راستەوخۆ بە شێوەیەکی زۆرەملێیانە بە ناوی دەوڵەتەوە لە لایەن یەک یان چەند گرووپی زاڵەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێ. دەوڵەتی تۆتالیتەر "بە پێچەوانەی کۆنسێرڤاتیزمی زۆردارە کلاسیکەکان"، شۆڕش بە دامەزراوەیی دەکا بە مەبەستی گەرەنتی‌کردنی هەتاهەتایی، واتە "شۆڕشی هەتاهەتایی" ([[ڕێژیمی سیاسیی ئێران (کتێب)|دیلان هەردی]]).
 
=== ئێدوارد هالێت کاڕ ===
ھێڵی ٢٨:
 
 
پێناسەکانی تۆتالیتاریزم، یان وەکوو ئەوەی هانا ئارێنت زۆر سنووردارن، کە جگە لە ئاڵمانی نازی دوای ١٩٣٨‌و رێژیمی ستالینی دوای ١٩٣٠، لەگەڵ شوێنی دیکە‌و رێژیمی دیکەدا زۆر گونجاو نیە، یان زۆر بەرفراوانن  وەکوو ئەوەی ئێدوارد هالێت کاڕ، کە کۆمەڵێکی زۆر رێژیم لەخۆ دەگرێ، یان زۆر رواڵەتین ‌وەکوو  ئەوەی کاڕڵ فرێدریش، کە لە لایەکەوە، داینامیکی سیستەمەکە ناڕوونە‌و لە لایەکیترەوە ئەگەری ئەوە هەیە لە گەڵ ئۆتۆریتاریزم بە هەڵە بگیرێ‌ و جیاکردنەوەیان ئاسان نەبێ. لەبەر ئەوە، توێژەرانی دیکە وەکوو کڵاود لێفۆرت‌و ئالێن بۆزانسۆن هەوڵ دەدەن هەم لە ناو مەنتقی ئایدۆلۆژیادا‌ و هەم لە ناو داینامیکی سیستەمدا بە دوای تایبەتمەندی‌یەکانی تۆتالیتاریزم‌دا بگەڕێن. بۆ لێفۆرت، تۆتالیتاریزم بە واتای ئەو سیستەمە دێ کە لەودا کۆمەڵگا لە ناو دەوڵەتدا تواوەتەوە‌و دەسەڵاتەکانی سیاسی، ئابووری ‌و کۆمەڵایەتی سەربەخۆ نین.  یەکگرتوو کردن، بە ناوەند کردن‌ و چڕکردنەوەی دەسەڵات لە کەسێک یان گرووپێکی سیاسی‌دا، لە تایبەتمەندی‌یەکانی ئەو سیستەمەن‌و دابەشبوونی کۆمەڵایەتی‌و ناهاوچەشنی تێیدا رەت دەکرێنەوە. گرووپی تایبەت‌و تاکخوازی‌و بەتاککردن لە لایەن دەوڵەتەوە دانی پێ دانانرێ. تۆتالیتاریزم هەوڵدەدا مرۆڤێکی نوێ لە بواری هزری‌یەوە بەرهەم بێنێتەوە. ئالێن بۆزانسۆن پێیوایە، بۆ تۆتالیتاریزم "نەک تەنیا ئامانج پاساودەری ئامرازە، بەڵکوو تۆتالیتاریزم بە سەپاندنی "سورڕێئالیزمی ئایدۆلۆژیک"، سەربەخۆیی تاک رەت دەکاتەوە" .
 
پێناسەکانی تۆتالیتاریزم، یان وەکوو ئەوەی هانا ئارێنت زۆر سنووردارن، کە جگە لە ئاڵمانی نازی دوای ١٩٣٨‌و رێژیمی ستالینی دوای ١٩٣٠، لەگەڵ شوێنی دیکە‌و رێژیمی دیکەدا زۆر گونجاو نیە، یان زۆر بەرفراوانن  وەکوو ئەوەی ئێدوارد هالێت کاڕ، کە کۆمەڵێکی زۆر رێژیم لەخۆ دەگرێ، یان زۆر رواڵەتین ‌وەکوو  ئەوەی کاڕڵ فرێدریش، کە لە لایەکەوە، داینامیکی سیستەمەکە ناڕوونە‌و لە لایەکیترەوە ئەگەری ئەوە هەیە لە گەڵ ئۆتۆریتاریزم بە هەڵە بگیرێ‌ و جیاکردنەوەیان ئاسان نەبێ. لەبەر ئەوە، توێژەرانی دیکە وەکوو کڵاود لێفۆرت‌و ئالێن بۆزانسۆن هەوڵ دەدەن هەم لە ناو مەنتقی ئایدۆلۆژیادا‌ و هەم لە ناو داینامیکی سیستەمدا بە دوای تایبەتمەندی‌یەکانی تۆتالیتاریزم‌دا بگەڕێن. بۆ لێفۆرت، تۆتالیتاریزم بە واتای ئەو سیستەمە دێ کە لەودا کۆمەڵگا لە ناو دەوڵەتدا تواوەتەوە‌و دەسەڵاتەکانی سیاسی، ئابووری ‌و کۆمەڵایەتی سەربەخۆ نین.  یەکگرتوو کردن، بە ناوەند کردن‌ و چڕکردنەوەی دەسەڵات لە کەسێک یان گرووپێکی سیاسی‌دا، لە تایبەتمەندی‌یەکانی ئەو سیستەمەن‌و دابەشبوونی کۆمەڵایەتی‌و ناهاوچەشنی تێیدا رەت دەکرێنەوە. گرووپی تایبەت‌و تاکخوازی‌و بەتاککردن لە لایەن دەوڵەتەوە دانی پێ دانانرێ. تۆتالیتاریزم هەوڵدەدا مرۆڤێکی نوێ لە بواری هزری‌یەوە بەرهەم بێنێتەوە. ئالێن بۆزانسۆن پێیوایە، بۆ تۆتالیتاریزم "نەک تەنیا ئامانج پاساودەری ئامرازە، بەڵکوو تۆتالیتاریزم بە سەپاندنی "سورڕێئالیزمی ئایدۆلۆژیک"، سەربەخۆیی تاک رەت دەکاتەوە" ([[ڕێژیمی سیاسیی ئێران (کتێب)|دیلان هەردی]]).
'''ژوان لەنز''' لە کتێبەکەیدا (تۆتالیتاریزم‌و ئۆتۆریتاریزم)، شیکردنەوەیەکی  بەراوردکاری بۆ پێناسە جیاوازەکانی تۆتالیتاریزم دەکا و لە ئەنجامدا سێ تایبەتمەندیی بنەڕەتیی سیستەمێکی تۆتالیتەر دەستنیشان دەکا: ١) هەبوونی ئایدۆلۆژیا، ٢) تاک‌حیزبی یان هەبوونی ئۆرگانی دیکەی تەیارکردن، ٣) تاکێک کە دەستی بە سەر هەموو دەسەڵاتەکاندا گرتووە. لەنز پێیوایە، ئەو سێ تایبەتمەندی‌یانەن کە تۆتالیتاریزم لە رێژیمەکانی دیکە جیا دەکەنەوە، بەڵام دەبێ هەر سێ تایبەتمەندی پێکەوە بوونیان هەبێ، چونکە هەر کام لەو تایبەتمەندی‌یانە بە تەنیا لە رێژیمە ناتۆتالیتەرەکانیش‌دا بوونیان هەیە. هەندێک تایبەتمەندیی دیکەش هەن کە لەنز ‌وەکوو تایبەتمەندیی بنەڕەتی ئەژماریان ناکا، وەکوو: رەتکردنەوەی جیاوازی چینایەتی، نەبوونی رۆڵی سەرەکیی‌ و گرنگی هەندێک دامەزراوەی ‌وەکوو مزگەوت و کەنیسە، سوپای وڵات‌و دامەزراوەی پیشەیی (ئەو دامەزراوانە لە هێڵی پێشەوەی ململانێکانی گەیشتن بە دەسەڵات نین)، ملکەچیی سوپای وڵات، لەنێوبردن یان هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەو دامەزراوە‌و رێکخراوانەی کە پێشتر هەبوون‌و رێکخستنەوەیان بە ئێلیتی نوێ. لەنز پێیوایە، چەشنێک لە پلۆڕاڵیزمی سنووردار لە هەندێک رێژیمی تۆتالیتەردا بوونی هەیە. پلۆڕالیزمی سنووردار یەکێک لە تایبەتمەندی‌یەکانی ئۆتۆریتاریزمە.
 
'''ژوان لەنز''' لە کتێبەکەیدا (تۆتالیتاریزم‌و ئۆتۆریتاریزم)، شیکردنەوەیەکی  بەراوردکاری بۆ پێناسە جیاوازەکانی تۆتالیتاریزم دەکا و لە ئەنجامدا سێ تایبەتمەندیی بنەڕەتیی سیستەمێکی تۆتالیتەر دەستنیشان دەکا: ١) هەبوونی ئایدۆلۆژیا، ٢) تاک‌حیزبی یان هەبوونی ئۆرگانی دیکەی تەیارکردن، ٣) تاکێک کە دەستی بە سەر هەموو دەسەڵاتەکاندا گرتووە. لەنز پێیوایە، ئەو سێ تایبەتمەندی‌یانەن کە تۆتالیتاریزم لە رێژیمەکانی دیکە جیا دەکەنەوە، بەڵام دەبێ هەر سێ تایبەتمەندی پێکەوە بوونیان هەبێ، چونکە هەر کام لەو تایبەتمەندی‌یانە بە تەنیا لە رێژیمە ناتۆتالیتەرەکانیش‌دا بوونیان هەیە. هەندێک تایبەتمەندیی دیکەش هەن کە لەنز ‌وەکوو تایبەتمەندیی بنەڕەتی ئەژماریان ناکا، وەکوو: رەتکردنەوەی جیاوازی چینایەتی، نەبوونی رۆڵی سەرەکیی‌ و گرنگی هەندێک دامەزراوەی ‌وەکوو مزگەوت و کەنیسە، سوپای وڵات‌و دامەزراوەی پیشەیی (ئەو دامەزراوانە لە هێڵی پێشەوەی ململانێکانی گەیشتن بە دەسەڵات نین)، ملکەچیی سوپای وڵات، لەنێوبردن یان هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەو دامەزراوە‌و رێکخراوانەی کە پێشتر هەبوون‌و رێکخستنەوەیان بە ئێلیتی نوێ. لەنز پێیوایە، چەشنێک لە پلۆڕاڵیزمی سنووردار لە هەندێک رێژیمی تۆتالیتەردا بوونی هەیە. پلۆڕالیزمی سنووردار یەکێک لە تایبەتمەندی‌یەکانی ئۆتۆریتاریزمە ([[ڕێژیمی سیاسیی ئێران (کتێب)|دیلان هەردی]]).
 
== تایبەتمەندیەکانی کۆمەڵگای داخراو ==