ھەڵەبجە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
قیچێکی تر
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
یەکەم سەرچاوە :)
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ٤٢:
 
=== سەرەتاکان ===
گومان لەوەدا نیە کە ھەڵەبجەی ئێستا لە سەردەمی فەرمانڕەوایی عوسمانیەکاندا دروستکراوە، یەکڕابوونێک لەوەدا ھەیە کە ھەڵەبجە دوای ساڵی (١٧٠٠) ز درووستکراوە.<ref>{{Cite web|date=2009-08-21|title=Ancient tombs found in Halabja {{!}} Culture {{!}} AKNEWS.com|url=https://web.archive.org/web/20090821143650/http://www.aknews.com/en/aknews/1/61417/|access-date=2021-03-15|website=web.archive.org}}</ref> بەگەکانی شیوەکەڵی ئاوەدانیان کردۆتەوە کە حەمەچاوەش و سێ کوڕەکەی پیرۆد و سڵێمان و عەبدواللە بوو سیانزە ماڵ بوون و هەرئەم ناوەش لەو عەشرەتە دەنرێت. [[عەشیرەتی جاف]] دروستکەر و بنیاتنەری ھەڵەبجەن. وردە وردە ئەم شوێنەی ھەڵەبجە بە ھۆی ناوداری شوێنەکەیەوە کە دەڕوانێت بەسەر دەشتی شارەزووردا، زیاتر ئاوەدان بۆتەوە و تەنیا (خێلەکانی جاف) ی تێدابووە کە زیاتر لە (١٢) ھەزار خێزان دەبن، ناوەندی ئاوەدانی شارەزوور بووە، پاشان خەڵکی تر ھاتوون و پاڵیان داوە بە ھۆزەکانی جافەوە و زیاتر ئاوەدان بۆتەوە.
 
هۆزی جاف لە ناوچەی [[جوانڕۆ]] سەریان بۆ کەس دانەنەواندووە، پاشان میرێکی ئەردەڵان چاو دەبرێتە ئاو و زەوی و زارە بەپیتەکانی ناوچەکە و دەیەوێ بە تۆپزی بۆ ژێر ڕکێفی خۆیان بخات، ئەوانیش ملی بۆ کەچ ناکەن و لە ئەنجامدا جەنگێک دەقەومێت و دوو سەرۆک خێلی جاف دەکوژرێن و ئەوەی دەمێنێتەوە پاش ماوەیەک ڕووەو شارەزوور ڕوو لە میرنشینی بابانەکان دەنێن و لە ناوچەی (بانی خێڵانی) دەربەندیخان نیشتەجێ دەبن، ئەو کاتە ژمارەی جافە ھەڵھاتووەکان سەد ڕەشماڵێکە و داوا لە میرنشینی بابان دەکەن کە مافی نیشتەجێ بوون و گەرمیان و کوێستانیان بدەنێ، ئەوانیش ڕێیان پێ دەدەن. بەھۆی چەند بارودۆخێکی نالەبارەوە، وەک چەسپاندنی ھێڵەکانی سەرسنوور بە شێوەیەکی قایمتر وای لە ئێلی جاف کرد بە شوێن ڕێگا چارەیەکی تردا بگەڕێن و بڕیاریان دا واز لە کۆچەرایەتی بھێنن و نیشتەجێ بن. لە ھەموو ڕوویەکیشەوە گوزەران لە ھەڵەبجەدا گونجاو بوو، بۆیە بڕیاریان دا دەست بە دروستکردنی شاری ھەڵەبجە بکەن. ژمارەیەکی زۆر سەرچاوە و مێژوونوس لەوەدا یەکدەگرنەوە کە بە ھەزاران ساڵ پێش زایین بوونی ژیان و قەڵەمڕەوی بچوک و گەورە، کوردی و بێگانە، لەم ناوچەیەدا ھەبوون، وەک (ئاشوریەکان، بیشداییەکان، میدییەکان، ھەخامەییەکان، ئەسکەندەر لە سەدەی چواری پێش زایین، ئەشکانی، ساسانیەکان، ھاتنی ئیسلام (٢١ ی ک. ٦٤٣ ز)، ڕوادییەکان، سلجوقییەکان، ئەتابەکەکان، ئەییوبی، مەغۆلی، جەلائیری مەڕەسپی، تەیموری لەنگ (١٤٠٠ ز)، ئەردەڵان و سەفەوییەکان، بابانەکان، عوسمانی، ئینگلیز، شێخ مەحمود، حکومەتی عێراق، حکومەتی کوردی (حکومەتی ھەرێمی کوردستان).
ھێڵی ١٤٨:
* [https://web.archive.org/web/20140317015926/http://rudaw.net/sorani/kurdistan/1303201426 تۆڕی میدیایی ڕووداو]
 
== پێڕست ==
<references />
{{شارەکانی هەرێمی کوردستان}}
{{پڕگەلھەترین شارەکانی کوردستان}}