ئایشە دەنیز کاراجاگل: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
وتاری نوێ
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٠:٤٩، ٩ی ئازاری ٢٠٢١

ئایشە دەنیز کاراجاگل، یان دێستان تەممووز (١٩٩٣ - ٢٩ی ئایاری ٢٠١٧) چالاکێکی چەپی تورک بوو کە پەیوەندی بە شۆڕشی ڕۆژاڤای کوردستانەوە کرد لە لە ساڵی ٢٠١٧دا. ئایشە پێشتر و ساڵی ٢٠١٤ پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە کرد. ئایشە ناوبانگی لە میدیادا بەدەستخست لە دوای بەژداری کردنی لە ناڕەزاییەکانی پارکی گەزی لەگۆڕەپانی تەقسیم.[١][٢] دواتر دەستگیرکرا و بڕیاری ١٠٣ ساڵ زیندانی بۆ دەرکرا. دوای ئازادکردنی بوو بە گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان لە ٢٠١٤دا دواتر لە ساڵی ٢٠١٧دا بەژداری ھەڵمەتی ئازادکردنی شاری ڕەققەی کرد. لە ڕۆژی ٢٩ی ئایاری ٢٠١٧دا کە ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی پارکی گەزی بوو ئایشە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژرا و دواتر لە مەراسیمێکدا لە گۆڕستانی کۆبانی نێژرا.[٣][٤][٥]

ئایشە دەنیز کاراجاگل
نازناو(ەکان)دێستان تەممووز
لەدایکبوون١٩٩٣
ئانتالیا, تورکیا
مردن٢٩ ئایاری ٢٠١٧ (٢٤ ساڵ ژیاوە)
ڕەققە, سووریا
دڵسۆزی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاوا
بەڕێوەچوونی مەراسیمی ناشتنی ئایشە لە گۆڕستانی کۆبانی لە ساڵی ٢٠١٧

سەرچاوەکان

  1. ^ "Turkey: Antalya protesters face up to 98 years in jail". euronews (بە ئینگلیزی). 2014-06-02. Retrieved 2020-11-19.
  2. ^ Polat, Necati (2016). Regime Change in Contemporary Turkey: Politics, Rights, Mimesis. Edinburgh University Press. p. 197. ISBN 9781474416986.
  3. ^ "Ayşe Deniz Karacagil martyred near Raqqa". ANF News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-11-19.
  4. ^ "Parents of Ayşe Deniz Karacagil released". ANF News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-11-19.
  5. ^ "Ayşe Deniz Karacagil martyred near Raqqa". anfenglish.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)