مێگان، دەچی سەسیکس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
وتاری نوێ |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١٣:٤٤، ٩ی ئازاری ٢٠٢١
مێگان، دەچی سەسیکس (لە دایکبووی ٤ی ئابی ١٩٨١)، ئەمریکییەکی ئەندامی خێزانی شاھانەی بەریتانییە و پێشتر ئەکتەر بووە.
مێگان | |
---|---|
دەچی سەسیکس | |
ھاوسەر |
|
منداڵ(ەکان) | ئارچی ماونباتن وینزەر |
باوک | تۆماس مارکڵ |
دایک | دزڵیا ڕاگلاند |
لەدایکبوون | ڕەیچڵ مێگان مارکڵ ٤ی ئابی ١٩٨١ لۆس ئانجلەس, کالیفۆرنیا, ئەمریکا |
واژوو |
مێگان لەدایکبووی لۆس ئانجلەس لە کالیفۆرنیایە و ھەر لەوێ گەورە بووە. ئەو دەستی بەکاری نواندن کرد لەوکاتەی لە زانکۆ دەیخوێند. وەک ئەکتەرێک مێگان بۆ ڕۆڵبینینی وەک ڕەیچڵ زەین ناسرا لە درامایەکی ئەمریکیدا کە لە ساڵانی ٢٠١١-٢٠١٧ پەخش دەکرا. لە ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٧ مێگان بلۆگێکی بڵاودەکردەوە کە تێیدا تیشکی دەخستە سەر ژیانی ژنانی کاریگەر. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠١٦ سەرنجی بۆ خۆی ڕاکێشا بە دروستکردنی و بڵاوکردنەوەی دوو جۆری جلوبەرگ.
مێگان لە ساڵی ٢٠١٧ دا بوو بە دەستگیرانی بە شازادە ھاری، دووەم کوڕی شازادە دایانا. دوای ھاوسەرگیرییان لە ساڵی ٢٠١٨ مێگان بوو بە دەچی سەسیکس. ساڵی ٢٠١٩ پێکەوە بوون بە خاوەنی کوڕێکی بەناوی ئارچی. ساڵی دواتر ھاری و مێگان خێزانی شاھانەیان جێھێشت و چوون بۆ کالیفۆڕنیای باشوور لە ئەمریکا کە شوێنی لەدایکبوونی مێگانە.[١][٢]
سەرچاوەکان
- ^ "About Archewell". Archewell. Retrieved December 31, 2020.
We do this through our non-profit work within Archewell Foundation 501(c)(3), in addition to creative activations through the business verticals of audio and production.
- ^ "Meghan Markle and Prince Harry Nod to Princess Diana in Archewell Website Update". Town & Country. Retrieved December 31, 2020.