ویکیپیدیا:ستیواردەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
Sakura emad زۆر سپاس بۆ وەرگێڕان و دروستکردنی ئەم پەڕەیە! بەس مادام لە مێتا بەردەستە، با ھەر لەوێش بخوێندرێتەوە و نوێش بکرێتەوە.
تاگ: لەجیاتیدانان
ھێڵی ١:
{{ناوبڕ|وپ:ستیو}}
{{داڕێژە:2FA-required}}
{{ڕەوانەکەری نەرم|meta:Stewards/ckb}}
'''ستیواردەکان''' [[$global-group|کۆمەڵە گرووپێکی جیھانین]] کە دەسەڵاتی تەواویان بەسەر گشت پرۆژەکانی ویکیمیدیا ھەیە. دەسەڵاتی تەکنیکیان ھەیە بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشت مافەکانی بەکارھێنەر بکەن بە شێوەی ناوخۆ و جیھانی، وەک گۆرینی پلەو پایە و ناوناوەی بەکارھێنەرە جیھانیەکان، و بەڕێوەبەرایەتی ھەر مافێک بکەن کە بەردەستە بۆ [[$١|بەڕێوەبەران]] و [[$٢|بیروکراتەکان]]. بەھەرحال دەسەڵاتی ستیوارد بەگوێرەی سیاسەتەکان دەڕوات و سنووردارە، ستیواردەکان دەسەڵاتە تەکنیکیەکانیان بەکارناھێنن ئەگەر ھاتوو لە پڕۆژەیەکی ویکی بەکارھێنەرێک بەردەست بوو کە ئەم دەسەڵاتانەی لەدەست بوو کە ستیواردەکە پێی درابوو، بەلکو تەنھا لە حاڵەتی گرنگ و لەناکاو دەبێت، ئەمە وا لە ستیواردەکان دەکات کە وەک بەڕێوەبەرەکان و بیروکراتەکان ڕۆل بگێرن لەم پرۆژانەی کە بەڕێوەبەر یان بیروکرات لەناویان بەردەست نییە.
 
ستیواردەکان لەلایەن کۆمەڵگای جیھانی ویکیمیدیاوە ھەڵدەبژێردران بە شێوەی ساڵانە، ھەڵبژاردنەکانی ستیوارد بەڕێوەدەچێت لەنێوان کانوونی دووەم تا شوبات بەڕێوە دەچێت، ستیواردەکان خۆبەخشن، بە مانایەکی تر ئەوان کار بۆ [[$wmf|دامەزراوەی ویکیمیدیا]] ناکەن. ستیواردەکان دادوەر یان بڕیار بەدەست نین، بۆ ئەوەی کێشەکان لەناو پڕۆژە بچووکەکان چارەسەر بکەن، تکایە بۆ چارەسەری کێشە لە ناوەخۆ داوای چارەسەر بکە، یاخوود فایلی [[$rfc|داوا بۆ لێدوان]] ئەگەر ھاتوو کێشە نەتوانرا لە ناوەخۆ چارەسەر بکرێت.
 
 
== مێژوو ==
گرووپی ستیواردەکان لە ساڵی ٢٠٠٤ دروستکرا بۆ ئەوەی بەڕێوبەرایەتی مافەکانی بەکارھێنەر جیابکریتەوە لە گەشەپێدری نەرمامێر و بەڕێوەبەرانی سیستم. ستیواردەکان تەنھا بۆ ئەوە دەسەڵاتیان پێدراوە تا بەڕێوبەرایەتی تەواوی مافەکانی بەکارھێنەر بکەن لە مێتا-ویکی. پێش دروستبوونی گرووپی ستیواردەکان، گەشەپێدەرەکان پێویست بوو مافەکانی بەکارھێنەر بەڕێوەبەرن لەناو گشت پرۆژەکانی ویکیپیدیا بەبێ بیروکراتێکی ناوخۆ.
 
ستیواردەکان بەرپرسیاریەتی بەڕێوەبەرایەتی ھەژمارە جیھانیەکانیان پێ بەخشراوە کە ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی پلانی بۆ دانرا لە ٢٠٠٨، کاتێک دواین چوونەژوورەوەی تاکە-بەکارھێنەر کۆتایی ھات لە ٢٠١٥، ستیواردەکان ھەروەھا بوونە بەرپرسیار لە دووبارە ناونانەوەی بەکارھێنەرە جیھانیەکان، بەرپرسیاریەتیەکە ھاوبەشی پێکرا لەگەل ناونەرە جیھانییەکان.
 
یەکەم ھەڵبژاردنەکان لە ساڵی ٢٠٠٤ بەڕێوەچوو، بەشێوەی ساڵانە یان نیمچە-ساڵانە ھەڵبژاردنەکان ھەموو ساڵێک بەڕێوە دەچن، ساڵی پێشوو دوو ھەڵبژاردن بەڕێوەچوو لە ٢٠١١.
 
== ئەندامێتی ==
ستیواردەکان/ھەڵبژاردنەکان
 
ھەڵبژاردنەکانی ستیواردەکان لە نێوان کانوونی دووەم بۆ شوبات ھەموو ساڵێک بەڕێوە دەچن، کە دەنگدانەکان سێ ھەفتە دەخایەنن لە مانگی شوبات، کاندیدەکان دەبێت سیاسەتی ھەژماری چالاک و پێویستیەکانیان ھەبێت، لەناویان وەکوو تیابوونی دەسەڵاتی بەڕێوەبەری لە ویکی ویکیمیدیا بە لایەنی کەمەوە بۆ سێ مانگ، و ٦٠٠ دەستکاریان ھەبێت، کە دەبێت لە دواین شەش مانگدا ٥٠ دەستکاری ھەبێت، ھەروەھا دەنگدان سنووردار کراوە بۆ بەکارھێنەران بە تیابووی ٦٠٠ دەستکاری و ٥٠ لە دواین شەش مانگدا، کاندیدەکان ھەڵدەبژێردرێن لە ڕێگەی دەنگدان، پێویستیان بە %٨٠ ی پشتگیری و ٣٠ پشتگیریکەر ھەیە بۆ ئەوەی دەنگەکان ھەڵبژێردرێن، و ھیچ سنوورداربوونێک نییە بۆ ژمارەی ئەو بەکارھێنەرانەی کە مافی ستیوارد وەردەگرن، و ژمارەی ستیواردەکان ئەتوانرێ ھەڵبژێردرێتەوە لە ماوەی ھەر سووڕی ھەڵبژاردنێک، لەبەر ئەوەی ستیواردەکان دەتوانن بەڕێوبەرایەتی زانیاری تاکەکەسی بکەن ئەوا پێویستە واژوو لەسەر [[confidentiality agreement| پابەندبوون و ڕازیبوون بە پاراستنی زانیاری تایبەت بدەن]]
 
== سەلماندنەکان ==
ستیواردە بەردەستەکان سەلماندنیان بۆ دەکریت لەھەمان کاتی بەڕێوە چوونی ھەڵبژاردنەکان. یەکەم ستەیجی بەڕێوەچوونی سەلماندنەکان کاتی لێدوانی کۆمەڵگایە، کە ھەر بەکارھێنەرێک ئازادە لەوەی لێدوان لەسەر ستیواردەکان بنووسێت بە شێوەی پتشگیری یاخوود دژایەتی. لێدوانەکان پێویستە بەھەند وەربگیرێن و بخرینە بەردەم ستیواردەکان و بەراورد بکرێن کەوا پێویستە یان نا ستیواردێک لە پلەکەی بمێنێتەوە یاخوود لەدەستی بدات، دوای ئەوەی لێدوانی کۆمەڵگاکە کۆتایی ھات و داخرا، ھەموو ستیواردە بەردەستەکان گفتوگۆ لەسەر ئەنجامەکان دەکەن. ئەگەر زۆربەی دەنگەکان لە گفتوگۆکە لە دژی ستیواردێک بوون ئەوا ستیواردەکە لە پلەکەی لادەبرێت.
 
== لابردن لە بەڕێوەبردن ==
ستیواردەکان بە شێوەیەکی خۆگەرانە لە لادەبرێن بەھی ناچالاکی ئەگەر ھاتوو ھیچ چالاکیەکیان نەبوو لە دواین شەش مانگیان دا، و کەمتر لە شەش کردار لە ساڵێکدا.
 
== بەڕێوەبردن ==
ستیواردەکان بەھەمیشەیی بەرپرسیارن بۆ جێبەجێکردنی ئەم کردارە تەکنیکیانە:
 
بەڕێوەبردنی ھەژماری جیھانی
 
* بەربەستن و کردنەوە بەربەستنی ھەژمارە جیھانییەکان
* شاردنەوە و زاڵبوون بەسەر ھەژمارە جیھانییەکان
* ناونانەوەی ھەژمارە جیھانییەکان و ھەژمارە ناوخۆییە نەلکاوەکان
* بەشێوەیەکی جیھانی بەربەستن و لابردنی بەربەستنی ئایپی ئەدرێس
* بەکارھێنانی توولی چێک-یوزەر لە login.wikimedia.org ە ([[Stewards/CheckUser statistics for loginwiki|statistics]])
 
بەڕێوەبەرایەتی مافەکانی بەکارھێنەر
 
* دانان یان لابردنی ھەموو مافەکانی بەکارھێنەر لەھەر ھەژمارێک و لەھەر پرۆژەیەکی ویکیمیدیا
** مافەکانی بۆت، بەڕێوەبەر، بەڕێوەبەری ئینتەرفەیس، بیروکرات لە ویکیەکان دادەنرێن بەبێ ھەبوونی بیروکراتێکی ناوخۆ
** چێکیوزەر، ئۆڤەسایت، و ناردنی مافەکان کە تەنھا لەلایەن ستیواردەکان دادەنرێت
* دانان و لابردنی ھەموو مافە جیھانیەکانی بەکارھێنەر
* بەڕێوەبردنی دەسەڵاتەکانی گرووپەکان و ویکی-سیتەکان
 
ھەمەڕەنگی:
 
* پەسەندکردن، ناچالاکردن، و زاڵبوون بەسەر داواکاری نەرمامێری OAuth
* بەکارھێنانی مافی ھەر بەرێوەبەرێک، چێک یوزەر، ئۆڤەسایتە، لەم ویکییانەی کە بەکارھێنەری وای تیانییە ئەم مافانەی ھەبێت
* وەڵامدانەوە بۆ تیکتەکانی OTRS لە queueی ستیواردەکان، یان لەھەر زانیاریەکی تری queueکان
* سڕێنەوەی پەڕەکان بە ھەبوونی زیاتر لە ٥٠٠٠ ھەزار پێداچوونەوە
* دروستکردن و دەستکاریکردنی abusefiltersی جیھانی
 
ستیواردەکان ھەروەھا بەرپرسیارن بۆ جێبەجێکردنی ئەم کردارە نا-تەکنیکیانە:
 
* داخستن و کردنەوەی داواکاریەکان بۆ بەربەستنی کۆمەڵگا جیھانییەکان
* Acting as scrutineers for Arbitration Committee elections on some wikis
 
* کارکردن لەگەل ستافی ویکیمیدیا وەک خاڵێکی سەرەتایی ھەبوونی پەیوەندی لەگەل کۆمەڵگاکە.
 
== سیاسەتەکان ==
سیاسەتەکانی ستیواردەکان
 
ستیواردەکان داویالێدەکرێ شوێن ئەم سیاسەتانە بکەون کەلەلایەن کۆمەڵگاوە دانراون بۆ جێبەجێکردنی دەسەڵاتەکانیان، و کاتێک سیاسەتەکان بوونیان نییە، شوێن پراکتیزە دامەزراوەکان دەکەون لەجیاتی.
 
لەم ویکیانەی کە بەڕێوەبەر و بیروکراتی لێیە، ستیواردەکان بەشێوەیەکی گشتی دەسەڵاتەکانیان بەکارناھێنن مەگەر ئەو کاتەی حاڵەتێکی گرنگ و بەپەلە ھەیە، بەھەرحال ھەنێک ئازادی ھەیە لە سیاسەتەکان بۆ بەکارھێنانی دەسەڵات لە ویکیەکانی تر، بەڵام بە سەختی بەکاردەھێنرێن.
 
مافی بەکارھێنەرێک دەستکاری ناکرێت و ناگۆردڕێ کاتێک ئەوان ئەندامێکی چالاکی کۆمەڵگا ناوخۆییەکەن. ئەم رۆلی ستیوارد بەشێوەیەکی جیھانی دەھێلێتەوە، و ڕێگەیان لێ دەگرێت لە ھەبوونی دەسەڵاتی ڕەھا لە پرۆژەکانی تری ویکیمیدیا، ھەنێک لە دەسەڵاتەکان لەناو دەستی بەکارھێنەرە ناوخکان نییە و ناتوانرێن بەکاربھێرێن، وەک سڕێنەوەی پەڕەیەک لە سەروو ٥٠٠٠ پێداچوونەوە و بەکارھێنانی دەسەڵاتی سڕێنەوەی گەورە، ھێشتا لەژێر دەسەڵاتی ستیواردەکانەو ئەوان دەتوانن بەکاری بھێنن لە پرۆژەکان.
 
ستیواردەکان ھەرگیز کردار نانوێنن: وەک خۆبەخشێک، دەتوانن بەشێوەیەکی کەسی داواکاریەک بەدەستەوە بگرن، ھەروەھا ئازادن لەوەی بیرورای کەسی خۆیان دەرببڕن، تا ئەوکاتەی سەرپێچی سیاسەتەکان ناکەن و لەگەل سیاسەتەکان دەڕۆن.