ئێران: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ٨٥:
ئێران دابەشبووە بەسەر (٣١) ھەرێمدا. ھەر ھەرێمێک دەسەڵاتدارێک بەرێوەی دەبات. ھەرێمەکان دابەش بوون بەسەر پارێزگاکاندا، دواتر دابەش دەبن بەسەر ناوچە و ناحیەکاندا. ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بەرزترین ڕێژەی گەشەکردنی شارەکانی ھەیە. لە نێوان ساڵانی (١٩٥٠–٢٠٠٢) ڕێژەی بە شاریبوونی دانیشتوان لە (٢٧٪) بۆ (٦٠٪) بەرزبوەتەوە. بەپێی پێشبینیەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان لە ساڵی (٢٠٣٠) لە (٨٠٪)ی دانیشتوانی ئێران دەبنە شاری. زۆربەی کۆچکەرە ناوخۆییەکان دانیشتوی نزیک شارەکانی [[تاران]]، [[ئەسفەھان]]، [[ئەھواز]]، [[قوم]]ن.
 
== خەڵکمرۆڤناسی ==
ئێران کۆمەڵگایەکی زۆرڕەنگە، زمانگەل، ئایینگەل و ئیتنیکگەلێکی زۆر لە نێو [[جوگرافیای ئێران]]دا دەژین. ژمارەی دانیشتوانی ئێران لە درێژایی سەدەی بیستەمدا بە شێوازێکی بەتەوژم زۆر بوو؛ بە شێوەیەک کە دانیشتوانی ١٩ میلیۆن کەسی ئێران لە ساڵی ١٩٥٦ بوون بە ٧٥ میلیۆن کەس لە ساڵی ٢٠٠٩دا.<ref>https://web.archive.org/web/20090214041911/http://www.un.org/Depts/escap/pop/journal/v10n1a1.htm</ref><ref>http://countrystudies.us/iran/32.htm</ref> بەڵام لە ساڵانی سەرەتایی [[سەدەی بیست و یەکەم|سەدەی بیستەم]] ڕێژەی زاوزێی خەڵکی ئێران دابەزی.<ref>http://www.dw.de/dw/article/0,,16112833,00.html?maca=per-rss-per-all_volltext-5613-xml-mrss</ref>
بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ئێران ٧٨٬٤٧٠٬٢٢٢ کەس بووە کە دەکاتە ١٫٠٨ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٢٩ ساڵە. ھەروەھا ٧٠ لە سەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.<ref>{{بیرخستنەوەی وێب|سەردێڕ=Countries in the world (ranked by 2014 population)|ناونیشان=http://www.worldometers.info/world-population/population-by-country/|ڕێکەوتی سەردان=٥ی ئایاری ٢٠١٥|بڵاوکەرەوە=ماڵپەڕی Worldometers|نووسەر=|زمان=ئینگلیسی}}</ref>