لەیزەر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: گەڕێندراوە دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 62.201.243.39 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی Yusif goran99
ھێڵی ١٣:
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی لەیزەر ئەوەیە، کەوا تیشکێکە بەشێوەی گورزەیەکی تەسک ئاڕاستەدەکرێت، بەپێچەوانەی ڕووناکیی گڵۆپی ئاسایییەوە، لە کاتێکدا لەیزەر بۆ شوێنە دوورەکان دەنێردرێت زۆر بەکەمی بەملاولادا بڵاودەبێتەوە، بۆیە دەتوانێت ئاڕاستە بکرێت، لەبەرئەوە دەتوانرێت لەیزەر بۆ پێوانی دووریەکان بەکاربھێنرێت، بەوەی لەیزەرەکە ئاڕاستەی ڕوویەگی ڕووناکی دەرەوەی زۆر دوور دەکرێت، پاشان ئەوەی لە ڕووەکەوە دەدرێتەوە، وەردەگیرێتەوە. نموونە بۆ پێوانی دووریەکیان بەھۆی لەیزەرەوە بریتییە لە زانینی دووری نێوان [[زەوی]] و [[ھەیڤ]] بەھۆی لەیزەر، بەوەی زاناکان تیشکی لەیزەر ئاڕاستەی ڕوویەکی تیشکدەرەوەی سەر ھەیڤ دەکەن.
 
=== بەکارھێنانەکانی لەیزەر لە پزیشکیدا ===
لەیزەر لەزۆر لە بەجێھێنانە پزیشکییەکاندا بەکاردەھێنرێت، بۆ نموونە دەتوانرێت لەیزەر بۆ لابردن یان کاڵکردنەوەی پەڵەکانی سەر [[پێست]] بەکاربھێنرێت، بێ ئەوەی کار لە [[شانە (ژینناسی)|شانە]]کانی دەوروبەریان بکات، بەتایبەتی ئەو پەڵانەی کە دروست دەبن لەسەر دەموچاوی [[ژن|ئافرەت]]ان لە دوای کرداری منداڵبوون.
ھەروەھا لەیزەر دەتوانێت یارمەتی کرداری [[خوێنمەیین]] بدات.
یەکێکی تر لە بەجێھێنانە پزیشکییەکانی لەیزەر ئەوەیە کە بۆ چارەسەری [[تۆڕەی چاو]] و نەشتەرگریی تری [[چاو]] بەکاردەھێنرێت، لەوانە چارەسەری [[ئاوی ڕەشی چاو]] کاتێک پەستانی شلەی ناو چاو زۆر دەبێت، کە ئەم نەخۆشییە ئەگەر چارەسەر نەکرێت دەبێت ھۆی زیان گەیاندن بە دەمارەکانی چاو و دەبێتە ھۆی کوێربوون. ئاڕاستەکردنی لەیزەر بە گورزەیەکی تەسک و چڕ بۆ سەر ڕێڕەوێکی داخراو دەبێتە ھۆی سووتاندنی شانەیەکی بچووک، بەوەش پەستانەکە نزمدەبێتەوە و داخرانەکەش کەمدەبێتەوە. ھەروەھا لەیزەر بۆ ڕاستکردنەوەی کورتبینی چاو بەکاردەھێنرێت، ئەویش بە ئاڕاستەکردنی گورزەیەکی لەیزەری بۆ ناوچەی ناوەڕاستی [[گلێنە]]ی چاو، بۆئەوەی تەختتر بێت.