میرنشینی سۆران: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی بەستەر بۆ مێژووی کورد تاگ: بەستەردەری خێرا |
دامةزين تاگەکان: گەڕێندراوە لابردنی ژێدەرەکان بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری |
||
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Flag_of_the_Emirate_of_Soran.svg|وێنۆک|ئاڵای میرنشینی سۆران]]
ئەم میرنشینە لە سەرەتاکانی سەدەی پازدەیەمی زاینییەوە لە لایەن میر (عیسا کوڕی کەلوس بەگ) لە ناوچەی ڕەواندز دامەزراوە.
لەم میرنشینەدا نزیکەی (٢٤) میر فەرمانڕەوایان کردووە، کە لەوانە یەکێکیان ئافەرت بووە، بەناوی (خانزاد).
ئەم میرنشینە بەهۆی بارودۆخی جیاوازی جیاجیا و سەربازییەوە چەند پایتەختێکی لە کاتی جیاجیادا هەبووە، وەک (هاودیان، دوین، هەولێر، شەقڵاوە، هەریر، خەلیفان)پاشان بۆ دواجار شاری ڕەواندز دوا پایتەختی ئەم میرنشینە بووە.
لە میرە هەرە بەناوبانگەکانی ئەم میرنشینە میر (محەممەد کوڕی مستەفا بەگ)بوو کە لە بزووتنەوەی نەتەوایەتی کورددا دەورێکی گرنگ و کاریگەری هەبووە، میر محەممەد بە میری گەورەی ڕەواندز یاخود بە پاشای گەورە، یاخۆد کۆرە ناسراوە، کە لە ساڵی (١٨٢٦ی.ز) دا بووە بە میری میرنشینی سۆران و پایتەختەکەی ڕەواندز بووە کە تا سەردەمی میر محەممەد پاشای وا بەهێزی بەخۆیەوە نەدیوە.
ئەم میرە هەر زوو خولیای سەربەخۆیی میرنشینەکەی کەوتووەتە مێشکەوە، ویستوویەتی لە ژیر دەسەڵاتی عوسمانی دەری بکات و سەربەخۆ ببێت.
هەر لەگەڵ دەست بەکاربوونی لە فەرمانڕەواییدا ناوچە کوردنشینەکانی محەممەد بریتی بوون لە دامەزراندنی چەند لیژنەیەک بۆ سەرپەرشتی کاروباری ئیداری میرنشینەکە، وەکوو دامەرزاندنی ئەنجوومەنی سەرەوەری، کە پاشای گەورە خۆی سەرۆکی بوو، هەروەها لیژنەی سەربازی کە (ئەحمەد بەگ)ی برای سەرۆکایەتی دەکرد و پێکهێنانی لیژنەی زانایان بۆ دانانی یاسا مەدەنییەکان و ئاینییەکان و سەرپەرشتیکردنی حوکمەکانی شەریعەت و لیژنەی بنیاتنان و دروستکردن بۆ سەرپەرشتی دروستکردنی قەڵا و شوورە و سەنگەر و پرد و لیژنەی بارزگانی دامەزراند بۆ سەرپەرشتیکردنی بەڕێوەچوونی کاروباری بازرگانی و بازاڕ.
هەروەها یەکێکی تر لە ئیشە گرنگەکانی کە لە دەوڵەتی سەربەخۆ چووە و دەیسەلمێنێت کە ئەم میرە چەند بە تەنگ سەربەخۆیی و سەربەستی میرنشینەکەیەوە بووە، بریتی بووە لە لێدانی (سکە) واتە پارەی تایبەت بە میرنشینەکەی دەرکردووە و کە لە یەکێک لە ڕووەکانی پارەکە مۆری میری سەرکەوتوو (محەممەد بەگ)ی لێ دراوە و لە دیوەکەی تری نووسراوە ( لە ڕەواندز لێ دراوە) کە ئەمەش وەکوو گوتمان بەڵگەیەکی ڕوونە و دەیسەلمێنێ کە میرنشینەکەی پاشای گەورەی ڕەواندز میر محمەممەد سەربەخۆ بووە و میر بەمەشەوە نەوەستاوە و لایەنی سەربازیشی پشتگوێ نەخستووە، بەڵکوو توانیویەتی سوپایەکی بەهێز دابمەزرێنێ کە پیادە و سوارە و توپخانەی هەبووە کارگەیەکی بۆ دروستکردنی تۆپ و دەمانچە و تفەنگ و خەنجەر و بارووت دامەزراندووە.
هەروەها سنوورێکی بۆ دزی و ڕاو و ڕووت و تاڵانکردن دانا و سزای بۆ تاوانباران و ئەنجامدەرانی دیاری کرد.
میری سۆران توانیویەتی پەیوەندی دروست بکات لە نێوان خۆی و ئیبراهیم پاشای کوڕی محەممەد عەلی پاشای میسر بۆ یەکخستنی هەوڵەکانیان دژی دەوڵەتی عوسمانی.
میری سۆران میر محەممەد بەهۆی بەهێزی سوپاکەی کە ژمارەی لە پەنجا هەزار زیاتر دەبوو توانیویەتی جووڵانەوەیەکی سەربەخۆ خوازی لە ساڵی (١٨٢٦)دا بە دەست بهێنێ و بڕیار لەسەر ڕزگاربوونی کوردستان بدات، ئەویش دوای یەکخستنی میرنشنەکانی دراوسێی وەک شیروان و برادۆست و ئینجا دەستی بە جووڵانوە ڕزگاریخوازییەکەی کرد.
هێزەکانی میر محەممەد پاشا واتە میری میرنشینی سۆران ناوچەکانی شێروان و برادۆست، سوورچی، خۆشناوەتی، هەریر، هەولێر، پردێ، کۆیە و ڕانیەیان ڕزگار کرد و پاشان ناوچەی بادینان و شەنگال و دورووبەری موسڵ و جزیرەی خستە سەر میرنشینەکەی.
لەو کاتە دەوڵەتی عوسمانی بەرامبەر بەو کردەوانەی میری سۆران و پەلهاویشتنی بێگۆمان نیگەران بوو، بۆیە سوپایەکی گەورەی ئامادە کرد بۆ بەربەرەکانێ کردنی میری سۆران بە سەرکردایەتی ڕەشید پاشا (سەدری ئەعزەمی) پیشووی عوسمانی، پاشان لە دوو لاوە پەلاماری میرنشینی سۆران درا، یەکێکیان لە موسڵەوە و ئەویتریشیان لە بەغداوە، سەرەڕای ئەوەی کە دەوڵەتی عوسمانی واتە سوڵتان بە والی موسڵ و بەغدادی ڕاگەیاندبوو کە دەبێ ملکەچی ڕەشید پاشا بن و هەرچییەکی دەوێ بۆی دابین بکەن.
دوای چەند شەڕێکی خوێناوی هێزەکانی عوسمانی و میرنشینی سۆران، لەم کاتەشدا قاجاڕیە داگیرکەرەکانیش هێزەکانی خۆیان کۆ کردەوە بۆ گەمارۆدانی میرنشینی سۆران لە دیوەکەی دیکەدا.
هێزەکانی عوسمانی گەیشتە دەشتی هەریر و نامەیان بۆ میری سۆران نارد تا ڕازی بکەن بەرگری نەکات و گوایە لە پێناوی پاراستنی خوێنی موسڵماناندا خۆی بداتە دەستەوە، بەڵام میر خۆی ئامادە کرد بۆ بەگریکردن لە میرنشینەکەی و پایتەختەکەی، پاشان شەڕ بەردەوام بوو، بەڵام بەهۆی چەند هۆکارێکەوە، میر خۆی دا بەدەستەوە، بەم شێوەیە میر نێردرا بۆ (ئیستانبووڵ-ئەستەنبۆڵ-ئیستانبوڵ) و لە ساڵی ١٨٣٧ی.ز لە شاری سیواس لە سێدارە درا.
بەڵام ئەگەر سەرنج بدەین لەسەر ئەو سەرکەوتنانەی کە پاشای گەورە لە سەرەتادا بە شێوەیەکی خێرا بەدەستی هێنا لە فراوانخوازی و بەهێزبوونی دەسەڵاتەکەیدا، دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێک لەوانە:-
١- ناوچەی ڕەواندز شوێنێکی سەختە و ناوچەیەکی شاخاوی بەرزە و دوژمن بە ئاسانی نەیدەتوانی بەرەو پیری بچێت و داگیری بکات.٢- ڕێگایەکی سەرەکی کاروانچی بەسەرەوە بوو، کە دایم بۆ میرنشینی سۆران ببووە مایەی خێر و خۆشی، چونکە لەسەرێکەوە دەسەڵاتی سیاسی دەدایە و لە سەرێکی تریشەوە، بەهۆی باج و سەرانەوە سامانێکی زۆری دەست دەکەوت.
٣- لاوازی ئەو کاتەی دەوڵەتی داگیرکەری عوسمانی کە هۆیەکی سەرەکی بوو، کە میری سۆران بە تەواوی و بەبێ خەم پەل بهاوێت و ئەو هەموو ناوچانە بخاتە سەر میرنشینەکەی بەبێ ئەوەی هیچ حیسابێک بۆ دەوڵەتی داگیرکەری عوسمانی بکات.
٤- لاوازی میرنشینی بابان لەو سەردەمەدا دەورێکی زۆری هەبوو، چونکە عوسمانییەکان حەزیان دەکرد هێزێکی تر هەبێت لە ناوچەکەدا شوێنی میرنشینی بابان پر بکاتەوە، بۆ ئەوەی وەک دیوارێک بوەستێ بەرامبەر بە قاجاڕیە داگیرکەرەکان.
٥- کەسێتی پاشای گەورە خۆیشی کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو لەسەر میرنشنەکە و پەرەسەندن و پێشکەوتنی لەبەر توانا و لێهاتووی و ئەو ڕێزە زۆرەی کە لە ناوچەکەدا هەیبوو.
٦- ئەو هێزە سوپایەی کە دروستی کردبوو لەوە نەدەچو کە هی میرنشینێکی بچووک بێت، بەڵکوو زیاتر لە هی دەوڵەتێک دەچوو، ئەمە یەکەم جار بوو سوپای کورد ئەوەندە چەکی قورس و جبەخانەی هەبێت، هەر ژمارەی پاسەوانە تایبەتەکانی پاشای گەورە خۆی لە سی هەزار کەس زیاتر دەبوو.لەگەڵ ئەم هەموو خاڵە باشانەی پاشا کە میرنشینەکەیان بەو شێوەیە فراوان و پێش خست لە ماویەکی کەم و دیارکراوی وا کەمدا، کەچی لە بارودۆخێکی زۆر نائاساییدا و لە پڕ لە دوای ئەو هەموو سەرکەوتنانە کە میری سۆران بەدەستی هێنا میرنشینەکە هەرەسی هێنا و زۆر بە خێرایی لەناوچوو و بووە هۆی خۆ بە دەستدانی میر و ڕووخاندنی میرنشینەکە.
ئەم هۆکارانەش کە بوونە لاوازی و لە دەستدانی میر و میرنشینەکە، دەتوانین بەم شێوەی خوارەوە دەست نیشانی بکەین:-
ئەلف- هۆکارە ناوخۆییەکان:-
١- ناکۆکی و دووبەرەکێی نێوان ئەندامانی بنەماڵەی میری سۆران خۆیان لە لایەک و ناکۆکی نێوان میرنشینی سۆران و میرنشینە کوردییەکانی تر لە لایەکی ترەوە.
٢- زەبر و زەنگ و توند و تیژی زۆری پاشای گەورە وایکرد، کە ناحەزی لە ناوخۆیدا زیاتر بێت، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە میری سۆران خستبوونییە سەر میرنشینەکەی وەک (شەنگال و ئامێدی).
٣- هەژاری و ڕەش و ڕووتی خەڵکی میرنشینی سۆران، بەهۆی هەڕەشە زۆرەکانی پاشای گەورە، سەرەڕای بەخێوکردنی سوپا گەورەکەشی کە لەسەر شانی خەڵکی میرنشینەکە بوو، کە ئەمەش باری سەر شانی خەڵکی میرنشینەکەی گرانتر کردبوو.
بە- هۆکارە دەرەکییەکان:-
١- دەوڵەتی عوسمانی داگیرکەر کاتێک هەستی بە هەوڵ و پەلهاویشتنەکانی میری سۆران کرد، کەوتە پیلاندانان بۆ لەناوبردنی میرنشینەکە.
٢- لەو کاتەدا میری سۆران هۆشیاری زۆری لە سیاسەت کردندا نەبوو، جونکە لە کاتێکدا کە هێزەکانی عوسمانی داگیرکەر خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر میرنشینی سۆران ئامادە کردبوو، کەچی پاشای گەورە پەلاماری چەند ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی قاجاڕییەکانیدا، بەمەش قاجاڕەکانی کردە دوژمنی خۆی.
٣- میری سۆران بە ئاسانی بروای بە بەڵێنەکانی ئینگلیز و عوسمانی کرد و خۆی دا بە دەستەوە.
٤- ئینگلیز ئەو کاتەدا بە باشی نەدەزانی کە عوسمانییە داگیرکەرەکان لەوە زیاتر لاواز بن، بۆیە وەک چۆن دژی دەسەڵاتەکەی محەممەد عەلی لە میسردا وەستا، ئاواش دژی میرنشینی سۆران وەستایەوە، سەرەڕای ئەوەی کە هانی عوسمانی و قاجاڕەکانی دەدا کە تا بەیەکەوە پەلاماری میرنشینی سۆران بدەن.
٥- سەرەڕای ئەوەی ڕووسیای قەیسەریش بۆ لەناوبردنی ئەم میرنشینە گەورەیە لە هەوڵداندا بوون، بەوەی لە لایکەوە یارمەتی عوسمانی و ئینگلیزی دەدا و لە لایەکی تریشەوە یارمەتی قاجاڕەکانی دەدا.
بەم شێوەیە میرنشینی سۆران لاواز بوو بە تایبەتی وەک باسمان کرد دوای خۆ بە دەستەوەدانی میری سۆران لە ساڵی (١٨٣٦ی.ز) و پاشان لە ساڵی (١٨٤٧ی.ز)دا بە یەکجاری کۆتایی بە دەسەڵاتی میرنشینی سۆران هات، بەتایبەتی دوای مۆرکردنی ڕێکەوتننامەی ئەرزروومی دووەم کە لە ساڵی (١٨٤٧ی.ز) لە نێوان دوو بە ناو دەوڵەتی داگیرکەری عوسمانی و قاجاڕیدا مۆر کرا.
=== سنووری میرنشینی سۆران ===
|