بیابانی عەرەبی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ٥٠:
}}
 
بیابانی عەرەبی (بە [[زمانی عەرەبی|عەرەبی]]: ٱلصَّحْرَاء ٱلْعَرَبِيَّة ) بیابانێکی گەورەی گەرمەتاوە لە خۆڕئاوای کیشوەری [[ئاسیا]] .لە یەمەنەوە درێژ دەبێتەوە بۆ [[کەنداوی فارس]] و [[عومان|عوممان]] لەوێشەوە بۆ [[ئوردن]] و [[عێراق]] . زۆربەی [[نیمچەدوورگەی عەرەبی]] داگیرکردووە، ڕووبەرەکەی ٢,٣٣٠,٠٠٠ کیلۆمەتر دووجایە (٩٠٠,٠٠٠ میلی چوارگۆشە) [[پێڕستی بیابانەکان بەپێی ڕووبەر|پێنجەم گەورەترین بیابانی]] هەموو جیهانە، گەورەترین بیابانە لە ئاسیا. چەقی بیابانەکە پێی دەڵێن ڕوبع ئەلخەلی (گەڕەکی چۆڵ) یەکێکە لە گەورەترین پلێتەکانی زەوی کە بە لمی مردوو داپۆشراوە .
 
ئاسکی بیابانی و ماری لمی و پشیلە ی لمی و مارمێلکە ی سپینی ئەو ئاژەڵ و زیندەوەرانەن کە بەرگەی سەختی ئەم بیابانە دەگرن و خۆیان دەگونجێنن لەگەڵی ، خاکەکەی زۆر وشک و بێ ئاوە تەنانەت لمەکانیش لەلایەن چاڵەکانی خاکەکەوە هەڵدەمژرێن و ڕوو دەچنە ناخی زەوی . ئاووهەوا بەزۆری وشک و گەرمە ( بەرزترین ڕێژە باران بارین لە ساڵێکدا نزیکەی ١٠٠ ملم ( ٣ ,٩ ) ملم بەڵام لە هەندێک شوێنی زۆر بە دەگمەن دەگاتە ٥٠ ملم ) ، هەروەها پلەکانی گەرما بەردەوام لەنێوان پلەیەکی گەرمیی زۆر بەرز دەمێننەوە.لە کاتی وەرزی زستانیشدا لە شەوان بیابانەکە دەبێتە بەستەڵان .