لەیلا فەریقی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب شائەمراز
ھێڵی ٢٢:
| ئامێرە دیارەکان =}}
 
'''لەیلا فەریقی''' [[گۆرانیبێژ]]ێکی ژنی [[کورد]]ە.<ref>[https://www.rudaw.net/sorani/culture/06012017 لەیلا فەریقی: وەکو سەندرێلا زەحمەتی زۆرم بینیوە]، [[ڕووداو (وێبگە)|ماڵپەڕی ڕووداو]]، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەرباز یونس.</ref> لەیلا لە شاری [[مەریوان]] لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و خوشکی [[مەرزیە فەریقی]]یە.<ref>[https://www.snurmedia.com/all-details.aspx?jimare=30997 لەیلا فەریقی: ھیچ پەیوەندییەکم بە ناسڕی رەزازیەوە نەماوە]، ماڵپەڕی سنورمیدیا،سنوورمیدیا، ٢٧ی ئابی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.</ref> لەیلا لە ئێستادا لە [[سوێد]] دەژی.<ref>[http://azhans.krd/لەیلا-فەریقی-کار-بۆ-״منداڵان״-دەکات/ لەیلا فەریقی کار بۆ ״منداڵان״ دەکات]، ماڵپەڕی ئاژانس، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.</ref>
 
== ژیان ==
کاتێک منداڵ بووە باوکی بەھۆی نەخۆشیی [[شێرپەنجە]]وە مردووە و دایکیشی لە بۆردمانێک لە [[شەڕی ئێران و عێراق]]دا کوژراوە. دوای ئەوان، برا گەورەکەی ئاگادارییان دەبێت و دەچن بۆ شاری [[سنە]]. لە سنە دەچێ بۆ خوێندنگەی سەرەتایی. لە ساڵی [[١٩٩١]]دا دەینێرن بۆ وڵاتی [[سوید]]. سەرەتا ھوونەرمەند لەیلا فەریقی بە وتنەوەی گۆرانییەکانی [[تایەر تۆفیق]] دەستی پێکرد، لە سوید یەکەم ئەلبۆمی خۆی لە ساڵی ١٩٩٧ بەرھەم دێنێت بە ناوی ئەستێرە. ئێستاش لەوێ دەژی. پاشان لە ساڵی [[٢٠٠٠]] بە ھاوکاری کۆمپانیای Sky Vision Production لە سوید ئەلبوومی سیاچەمانە بەرھەم دێنێت و پاشان لە ساڵی ٢٠٠٢ بەھاوکاری ھەمان کۆمپانیا ئەلبوومی ئەوین و ئازار بڵاو دەکاتەوە،<ref>[https://www.zagrosn.com/46761-6 لەیلا فەریقی ئەلبوومێکی نوێی بڵاوکردەوە]، ماڵپەڕی ئاژانسی ھەواڵی زاگۆرس، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.</ref> دواتر لە ساڵی ٢٠٠٧ دوای کۆچی دوایی [[مەرزیە فەریقی]] خوشکی، لەیلا فەریقی ئەلبوومی گوێم لێگرن بڵاو دەکاتەوە کە ئەو ئەلبوومە بوو بە پڕفرۆشترین ئەلبوومی ساڵ لەم ئەلبوومەدا گۆرانییەکی لەگەڵ ھونەرمەندی بەناوبانگی [[میسر]]ی [[عەلی حەجاز]] وتووە بە زمانی [[کوردی]] و [[عەرەبی]]. ئەم گۆرانییە بووە ھۆی ئەوەی کە لەیلا فەریقی لە ناو نیشتیمانی عەرەبی ناوبانگێکی زۆر بۆخۆی پەیدا بکات ھەروەھا لەیلا فەریقی لە ناو [[فارس]]دا ناوبانگی ھەیە و کلیپ و ھەواڵەکانی لەیلا فەریقی لە کەناڵە فارسییەکاندا بڵاو دەکرێتەوە. دوای دابڕان بۆ ماوەیەکی درێژ، ساڵی ٢٠١٧ لەیلا فەریقی دوبارەدووبارە گەڕایەوە بۆ درێژەدان بە کاری ھونەری بە وتنی گۆرانی "منیش لێرەم"، ھەر لە ھەمان ساڵدا ئەلبومێکی تازەی بڵاوکردەوە بە ناونیشانی "Echoes of the past".<ref name=":0">[http://www.semakurd.net/sorani/article/گۆرانیبێژ-لەیلا-فەریقی-ئەلبوومێکی-نوێی-بڵاوکردەوە گۆرانیبێژ لەیلا فەریقی ئەلبوومێکی نوێی بڵاوکردەوە]، ماڵپەڕی سەما کورد، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.</ref>
 
== ئەلبومەکان ==
ھێڵی ٣١:
* ٢٠٠٠: [[سیاچەمانە (ئەلبۆم)|سیاچەمانە]]، بەرھەمی Sky Vision Production لە سوید
* ٢٠٠٢: [[ئەوین و ئازار (ئەلبۆم)|ئەوین و ئازار]]، بەرھەمی Sky Vision Production
* ٢٠٠٧: [[گوێم لێگرن (ئەلبۆم)|گوێم لێگرن]] بەرھەمی Leila Productions & Chwar Chra - ART.Co
* ٢٠١٧: Echoes Of The Past
 
ھێڵی ٥٠:
== سەرچاوەکان ==
{{سەرچاوەکان|٢}}
 
{{تووڵی دەروازە|مۆسیقا|مۆسیقای کوردی|ژن|ژیاننامە}
 
{{گۆرانیبێژانی کورد}}
{{تووڵی دەروازە|مۆسیقا|مۆسیقای کوردی|ژن|ژیاننامە}}
 
 
[[پۆل:زیندووان]]