جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «کارگێڕیی زانستی»

ب
v2.04 - خاوێنکردن / چاکسازیی ھەڵەکان بۆ پرۆژەی وپ (سەرچاوە پێش خاڵبەندی)
(دەربازدانی ٠ سەرچاوە و تاگکردنی ١ بە مردوو) #IABot (v2.0.8)
ب (v2.04 - خاوێنکردن / چاکسازیی ھەڵەکان بۆ پرۆژەی وپ (سەرچاوە پێش خاڵبەندی))
 
ڕوانگەی Scientific Management یان تایلەریزم Taylorism سەرەتای سەدەی بیستەم هاتە کایەوە. (Frederick Winslow Taylor (1856-1915 - ئەندازیار و سەرۆک کۆمپانیای بواری پیشەسازی و خاوەن بەرهەمی ناودار: (The Principles of Scientific Management (1911 بە داڕێژەری ئەم ڕوانگەیە دادەنرێت.
 
نووسەرانی (Integrerad organisationslära (2011 هەلومەرجی ئەمەریکای ئەو زەمانە ڕوون دەکەنەوە و دەڵێن جەنگی نێوخۆی دەرباز کردبوو، پیشەسازی تێیدا لە ئاستێکدا بوو گەشەی تەکنیکی دەچەرخاند، تەونی ئاسنەڕێ بە وەڵاتدا بڵاو دەبۆوە و بازاڕی نوێی بۆ کۆمپانیاکان دەکردەوە.<ref>Bruzelius, Lars H. & Skärvad, Per-Hugo. Integrerad organisationslära. Studentlitteratur (2011): 41.
</ref>. کۆمپانیا بەدەم گەورەبوونەوە پێویستی زیادتر دەبوو بە بازدان لە بەرهەمی مرۆڤکردەوە بۆ بەرهەمی ماشینکرد. کارگە پێویستی بە تایبەتکاری و بە تەکنینکی نوێ دەبوو. بەڕێوەبەر و سەرکاران ئەرکیان هەتا دەهات سەختتر دەبوو. ورەی کارگەر و ئاستی بەرهەمهێنان کەم بوو. مێتودی کار ناجۆر و ناڕوون بوون.
 
تیلەر Taylor بۆ چارەسەری کەمیی بەرهەمهێنان وەک ئەندازیار کەوتە سەر تۆژینەوە لە پەیوەندیی نێوان مرۆڤ، مەتریاڵ (ماددە) و ماشین. بناخەی دیدی Taylor بریتی بوو لەوەی تۆژینەوەی زانستی و گەڕان بەدوی چارەسەردا باشترین ڕێگەیە بۆ چوستاندنی بەرهەمهێنان (سەرخستنی ئاستی چوستیی سازمان).
 
کتێبی (Management från A till Ö (2007 لە پێناسەی تایلەریزم Taylorism دا دەڵێ ئەم تیۆرییە جەخت دەکاتە سەر دیدی زانستانە لە کارگێڕ و دابەشینی کاردا بۆ وەدەست هێنانی باشترین چوستی.<ref>Karlöf, Bengt & Lövingsson, Fredrik Helin. Management från A till Ö - Förklaringar till 150 begrepp och modeller. SIS Förlag (2007): 341.</ref>. تایلەر باس لەوە دەکات کە کارگەر دەبێ کارێکی دیاریکراوی هەبێت و هەروەها دەرفەتی فراژووتنی هەبێت بۆ ئەوەی لە کاردا ئەوپەڕی سوود لە توانای ئەو کارگەرە وەدەست بێت. هەر بۆ گەیشتن بە ئەوپەڕی چوستی و سوود، دەبێ سیستەمی مووچە هاندەر بێت، دەبێ مووچە وابەستەی بەرهەم بێت.
 
==خاڵە سەرەکییەکانی تایلەریزم Taylorism==
Taylor بۆ پیادە کردنی ئەم هەنگاوانە داوا دەکات کار مێتودی زانستانەی هەبێت. ئامانج دیاری بکرێت و پێکانی ئامانج خەڵاتی لەدوو بێ و خولی ڕاهێنانیش هەبێ بۆ ئەوەی کارمەند فێر بێت چۆن کار بکات بۆ پێکانی ئامانج. نووسەرانی Organisation och organisering (2006) دەڵێن لای چەمکی «کارگێڕی زانستانە»، لە بواری کاردا تەنها «یەک شێوەی هەرە باشی کار» one best way هەیە <ref>Eriksson-Zetterquist, Ulla & Kalling, Thomas & Styhre, Alexander. Organisation och organisering. Liber (2006): 45.</ref>، ئەویش ئەندازیاران و پسپۆران دەیزانن و بڕیاری دەدەن. کەواتە پسپۆر کاری زانستانە، کاری هۆشەکی، دەگرێتە ئەستۆ، کارگەر ئەرکی کردەکی پێ دەسپێردرێ. Taylor ئەم جوداوازی و هەڵاوێردنە لە نێوان «کاری دەستی» - بۆ کرێکار و کارمەند- لە لایەک و «کاری هۆشەکی» Brain Work - بۆ پسپۆران - لە لایەک، ڕوون دەکاتەوە و دەڵێ کاری هۆشەکی دەبێ لە مەیدانی کاری کارگەوە ڕاگوێزری بۆ دەفتەری پسپۆران - خانەی ستافی پسپۆران. ئەمەیە کڕۆکی زانستانەی «دابەشینی کار» لە تیۆریی «کارگێڕی زانستانە»دا. هەر ئەمەشە دەبێتە مایەی ڕەخنەی توند لە لایەن نەیارانەوە.
 
ڕێز و سەنگی تایبەت بۆ سەرتەڵ (دەستبژێر، نوخبە، ئەلیت) و پسپۆران، وەلانانی کارگەر و کارمەندان لە بازنەی پرسوڕا، دابڕانیان لە پرۆسەی بڕیاردان، Taylorism ی دایە بەر شەپۆلی ڕەخنەی بەهێز. کتێبی (Hur moderna organisationer fungerar (2002 دەڵێ دابەشینی کار و بەستنەوەی کارگەر بە یەک جۆر کاری یەکنەواز (مۆنۆتۆن) بێزاربوونی لێ دەزێت. چارلی چاپلن (Charlie Chaplin (1889–1977 لە فیلمی Modern Times (1936) دا هونەرمەندانە ئەم دیاردەیە دەداتە بەر ڕەخنە.<ref>Jacobsen, Dag Ingvar & Thorsvik, Jan. Hur moderna organisationer fungerar. Studentlitteratur (2002): 88.</ref>.
 
==دابەشینی کار و بەرپرسایەتی==
Taylorism لە دابەشینی کار و بەرپرسایەتیی سنوورداردا داوای دەکرد هەشت جۆر سەرکار و بەرپرس هەبێ، هەر جۆرە بۆ ئەرکێکی دیاری کراو:<ref>11. Bruzelius, Lars H. & Skärvad, Per-Hugo. Integrerad organisationslära. Studentlitteratur (2011): 42.</ref>:
 
- دابەشکار - بۆ دابەشێنی کار
٢٠٬٠٨٦

دەستکاری