پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب here
ب v2.04 - خاوێنکردن / چاکسازیی ھەڵەکان بۆ پرۆژەی وپ (سەرچاوە پێش خاڵبەندی)
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Prinicipia-title.png|وێنۆک|نویسی یەکەم: 1687]]
 
'''پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتی''' (بە [[لاتین]]: ''Philosophiæ Naturalis Principia Mathematica''؛ بە ئینگلیسی: ''Mathematical Principles of Natural Philosophy'') یان بە کورتی '''پرینسیپیا ماتماتیکا''' (''Principia Mathematica'')، یان ھەر '''پرینسیپیا'''، پەڕتووکێکی سێ بەرگییە نووسینی [[ئیساک نیوتن]] کە بۆ جاری یەکەم لە ٥ی جولای ١٦٨٧ بڵاەبووەوە .<ref name=Principia>دەتوانی لێرە پەڕتووکەکە دابگری: [http://www.archive.org/details/newtonspmathema00newtrich Internet Archive]</ref>. نیوتن ھەروەھا دوو نوسینی دیکەشی بڵاوکردەوە، دوھەمین لە ١٧١٣، و سێھەمین لە ١٧٢٦دا.
 
ناوەڕۆکی ''پرینسیپیا'' بریتییە لە [[یاساکانی جووڵەی نیوتن]] کە پێکھێنەری بناغەی [[میکانیکی کلاسیک]]ن، وە ھەروەھا [[یاسای ڕاکێشانی گەردوونی]]یەکەی و وەرگیرانێک لە یاساکەی [[کیپلەر]] بۆ جووڵەی ھەسارەکان (کە سەرەتا بە شێوەی ئەزموونی بەرھەم ھاتبوو).