زانیاری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب v2.02 - خاوێنکردن / پرۆژەی ویکیپیدیا:ووپ (بەستەری نێوانویکیی نووسراو وەک بەستەرێکی دەرەکی یان بەکارھاتوو وەک سەرچاوەیەک.) |
ب v2.04 - خاوێنکردن / چاکسازیی ھەڵەکان بۆ پرۆژەی وپ (سەرچاوە پێش خاڵبەندی) |
||
ھێڵی ١٨:
جۆراوجۆرییەکان لە پێناسەکردنی زانیاریدا زۆرن. یەکێکیان زانیاری ئاوەھا دەناسێنێت: ئەو شتەی کە بۆی ھەیە لە ڕێگای پەیامێکەوە ڕابگەیێنرێت ئەگەر لە بنێرەکەوە کە لە پەیامەکە تێدەگات بنێردرێت بۆ وەرگرێک کە ئەویش توانای تێگەیشتن لە پەیامەکەی ھەیە. لە یەکێکیتریاندا، پێویست ناکات بنێرەکە بتوانێت لە پەیامەکە تێبگات یان تەنانەت ئاگای لەوە بێت کە پەیامێک بوونی ھەیە؛ ئەوە زانیاری دەکاتە شتێک کە دەتوانرێت لە ژینگەوە دەربھێنرێت، بۆ نموونە، بە ھۆی [[ڕوانین]]، [[خوێندنەوە]] یان [[پێوانەکاری]]یەوە.
[[بیردۆزی ڕاگەیێنی]] پێوانەیەکی ژمارەییی دابینکردووە بۆ پێواندنی ''نامسۆگەریی دەرھاتێک''.<ref>the Uncertainty of an outcome؛ ''نامسۆگەری'' بناغەی [[بیردۆزی شیمانە]]یە.</ref>
شێوەیەکی تری زانیاری [[زانیاریی فیشەر]]ە، چەمکێک لە [[ڕۆناڵد فیشەر]]ەوە. زانیاریی فیشەر ئەو ڕادە زانیارییەیە کە پەیامێک سەبارەت بە پارامەترێکی ناشایەنی لێـڕوانین ھەڵیگرتووە.
== وەکوو تێچووی ھەستی ==
ھەندێکات وەکوو چەشنێک [[تێچوو]] بە [[ئۆرگانیزم]]ێکەوە (زیندەوەرێک) یان بە کەرەستەیەکی داڕێژراوەوە چاو لە زانیاری دەکرێت. تێچووەکان دوو جۆرن. ھەندێک لە تێچووەکان لەخۆوە گرنگییان ھەیە بۆ کاری ئۆرگانیزمەکە (بۆ نموونە، خوادەرمەنی) یان بۆ کاری کەرەستەکە (بۆ نموونە، [[وزە]]). ئەمانە پێیان دەوترێت ''تێچووی ھۆیی''.<ref>
Dusenbery, David B. (1992). Sensory Ecology. W.H. Freeman., New York. ISBN 0-7167-2333-6.
</ref>
زانیاری بریتییە لە ھەر چەشنە تێچوویەکی ھەستی. کاتێک زیندەوەرێک کە خاوەنی [[سیستەمی دەماری|سیستەمێکی دەماری]]یە تێچوویەک وەردەگرێت، دەیکاتە سیگناڵێکی کارەبایی. ئەمە لەلایەن ھەندێ کەسانەوە وەکوو زانیاری چاوی لێدەکرێت.
|