تەواوخوازی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری |
ب v2.04 - خاوێنکردن / چاکسازیی ھەڵەکان بۆ پرۆژەی وپ (ڕیزبەندیی ناونیشانەکان) |
||
ھێڵی ٥:
تۆتالیتاریزم یان تەواوخوازی بە سیستەمێکی زاڵ دەگوترێ کە لەودا دەوڵەت یان حکوومەت بە تەواوەتی بە سەر کۆمەڵگاو تاکدا زاڵه. لەو جۆرە سیستەمەدا، دەوڵەت بەشێوەیەکی زۆرەملێیانە دەستێوەردان لە تەواوی سێکتەرەکانی سیاسی، ئابووریو کۆمەڵایەتیدا دەکا. سیستەمێک کە لەودا، هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتدان. تۆتالیتاریزم بووە بە مژاری دیبەیتی زۆرێک لە توێژەرانی وەکوو هانا ئارێنت، کاڕڵ پۆپەر، رایمۆند ئاڕۆن، ژوان لەنز و هتد. هەر کام لە توێژەران چەند تایبەتمەندییەکی هاوبەشی رێژیمەکان دەخەنە بەر توێژینەوە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی، تۆتالیتاریزم سیستەمێکی سیاسییە کە خاوەن چەند تایبەتمەندییەکی بنەڕەتییە وەکوو : ئایدۆلۆژیا، تاکحیزبی، توندوتیژیی پۆلیسی، پڕوپاگەندا و ئابوورییەکی کۆنتڕۆڵکراو. لە دوای ساڵی ١٩٤٥ـەوە، هەندێک توێژەر هەوڵیان داوە بە لێکۆڵینەوە لە چەند نموونە لە جیهاندا، تایبەتمەندییە گشتییەکانی رێژیمە تۆتالیتەرەکان دەستنیشان بکەن، بەڵام دەستەیەکیتر لە توێژەران لە سەر ئەو بڕوایەن، لەگەڵ ئەوەشدا کە کۆمەڵێک تایبەتمەندیی هاوبەش لە نێوان رێژیمە تۆتالیتەرەکاندا بوونی هەیە، بەڵام هەر کام لەو رێژیمانە تایبەتمەندیی ناهاوبەشو تایبەت بە خۆیانیشیان هەیە کە لە یەکتر ناچن. (دیلان هەردی)<ref name=":0">{{Cite book|last=هەردی|first=دیلان|title=رێژیمی سیاسیی ئێران: لە نێوان ئۆتۆریتاریزم و تۆتالیتاریزم دا|publisher=ناوەندی ئاوێر|year=٢٠١٩|isbn=|location=هەولێر|pages=٨ـ١٣}}</ref>
هانا ئارێنت، فەیلەسۆفی ئەمریکی بە رەگەز ئەڵمانی، یەکێک لەو توێژەرانەیەیە کە بۆ یەکەمجار تۆتالیتاریزمیان تیۆریزە کرد. بۆ ئارێنت، رێژیمێکی تۆتالیتەر رێژیمێکی تایبەتە، چونکە ئەوەی کە رەسەنایەتی و بنەمای تۆتالیتاریزم پێک دێنێ، بریتییە لە زێدەڕۆیی لە "ئیزمەکان"دا: هیستۆریسیزم (مێژووگەری)، یوتۆپیزم، ئەنتی لیبڕاڵیزم، رۆمانتیزم و هتد. دابڕانێکە لە هەموو جۆرە رێژیمێکی سیاسی کە پێشتر بوونیان هەبووە، چونکە تۆتالیتاریزم هەوڵدەدا هەموو شتێک وێران بکا؛ مرۆڤ، سیاسەت و جیهان. ئەو جۆرە رێژیمە هەوڵ دەدا لە رێگەی هەڵوەشاندنەوەی حیزبو رێکخراوەکان، تاکەکان لە هەموو جۆرە بەستراوەیییەک تەریک بخاتەوە. ئارێنت ناوی ئەوەی ناوە "ئەتۆمیزاسیۆن"ی کۆمەڵگا. بۆ ئارێنت، تۆتالیتاریزم زیاتر لە رێژیمێک، بزووتنەوەیەکە کە هەوڵی لە نێوبردنی واقیع و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان دەدا، دیاردەیەکی جەماوەرییە. لە رێژیمێکی تۆتالیتەریدا، خەڵک دەگۆڕێ بۆ جەماوەر، چونکە تێکەڵبوونی تاکەکان بەو ریکخراوانەی کە لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش دروستبوون، ئەستەمە. بۆ جەماوەرێک کە بە شێوەی هزری بێمەیل کراوە، پەسندکردنی ئایدۆلۆژیا زۆر ئاسانە. ئارێنت چەمکی "دێزۆلاسیۆن" یان "وێرانی" وەکوو لێکگرێدانی سێ فاکتەر بە کار دێنێ: تۆقاندن، ئایدۆلۆژیا و تەیارکردنی جەماوەر. تۆقاندن بە مەبەستی لەناوبردنی ئازادیی دەرەکی، ئایدۆلۆژیا بە مەبەستی لە نێوبردنی ئازادیی دەروونی، لە کۆتاییدا، لەناوچوونی ئەو دوو ئازادییەش دەبێتە هۆی تەیار کردنی جەماوەر بە شێوەیەکی ئاسان. رێژیمی تۆتالیتەر لە لایەن حیزبێک یان گرووپێک بەڕێوە دەبرێ کە خاوەن پێکهاتەیەکی سێکتەری و ئایدۆلۆژیکە. بوون بە ئەندام لە حیزب بە شێوەی جەماوەرییە و لە سەر بنەمای رازیبوونی تاک نییە، بەڵکوو لە سەر بنەمای نەزانی و شەیدایی بە کۆمەڵە، کە لە رێگەی رێورەسمەکانەوە بەردەوامی پێدەدرێ. لەو سیستەمەدا، دەوڵەت لە نێو حیزبدا دەتوێندرێتەوەو ناوەندی دەسەڵاتی سوپا دەچێتە ناو پۆلیس. ئەو رێژیمە چەشنێک لە سیاسەتێکی دەرەکی دەگرێتە بەر، کە هەوڵ دەدا زاڵ بێ بە سەر تەواوی جیهاندا . بۆ ئارێنت، تۆتالیتاریزم " بزووتنەوەیەکی نێونەتەوەیییە لە رێکخستنیدا، جیهانگیرە لە ئامانجی ئایدۆلۆژیایدا، زەمینییە لە رێبازە سیاسییەکانیدا". <ref name=":0" />
کاڕڵ یواکیم فرێدریش بیرمەندێکی دیکەیە کە توێژینەوەی لە سەر تۆتالیتاریزم کردووە و بە رێژیمێکی سیاسی پێناسەی دەکا کە خاوەن شەش تایبەتمەندییە:
ھێڵی ١٨:
# دەسەڵاتێک کە کۆنتڕۆڵی هەموو سێکتەرەکانی ئابووری دەکا بۆ ئەوەی ئابوورییەکی ناوەندگرا بێنێتە کایەوە.<ref name=":0" />
تۆتالیتاریزم بۆ رێیمۆند ئارۆن (دێمۆکراسی و تۆتالیتاریزم، ١٩٤٥)، "توانەوەی کۆمەڵگایە لە نێو دەوڵەتدا". ئارۆن تۆتالیتاریزم بە پێنج تایبەتمەندیی بنەڕەتییەوە پێناسە دەکا کە لە ناو پێناسەکەی کاڕڵ یواکیم فرێدریشدا هەن. بۆ ئارۆن، تۆتالیتاریزم رێژیمێکی سیاسییە کە لە لایەن حیزب یان گرووپێکەوە بەڕێوە دەبرێ، ئایدۆلۆژیا تێیدا بەهێزە، دەست بە سەر ئامرازەکانی هێزو رێگەکانی پەیوەندیدا دەگرێ، تۆقاندنی پۆلیسی و ئابوورییەکی دەوڵەتی تێیدا بوونی هەیە.
بۆ سیگمۆند نیومەن (١٩٤٠)، تۆتالیتاریزم جۆرێک لە دەوڵەت نیە، بەڵکوو جۆرێک لە کۆمەڵگایە. ئەو کۆمەڵگایە راستەوخۆ بە شێوەیەکی زۆرەملێیانە بە ناوی دەوڵەتەوە لە لایەن یەک یان چەند گرووپی زاڵەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێ. دەوڵەتی تۆتالیتەر "بە پێچەوانەی کۆنسێرڤاتیزمی زۆردارە کلاسیکەکان"، شۆڕش بە دامەزراوەیی دەکا بە مەبەستی گەرەنتیکردنی هەتاهەتایی، واتە "شۆڕشی هەتاهەتایی".
ئێدوارد هالێت کاڕ (١٩٤٩) پێیوایە، تۆتالیتاریزم "بیروباوەڕێکە کە لەودا،گرووپێک یان دامەزراوەیەکی رێکخراو، مەزهەبی، حکوومی یان حیزبی، مافی تایبەتی بۆ دەستڕاگەیشتن بە هەقیقەت هەیە".
|