پێناسەی بازنەیی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «'''پێناسەی بازنەیی''' پێناسەیەکە کە ئەو زاراوەیەی دەبێ بناسێنرێ خۆی بەشێک ل...»ەوە
تاگەکان: دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٢٤، ١٦ی شوباتی ٢٠٢١

پێناسەی بازنەیی پێناسەیەکە کە ئەو زاراوەیەی دەبێ بناسێنرێ خۆی بەشێک لە پێناسەکە بێ، یان پێناسەکە وای دابنێ کە مرۆڤ پێشتر ئاشنایەتییەکی لەگەڵ زاراوەکە ھەیە. پێناسەی بازنەیی یەکێک لە شێوازەکانی ھەڵەوێژییە کە تێیدا بەردەنگ بۆ تێگەیشتن لە مانای شتێ دەسپێردرێتە دەست شتێکی تر، لە حاڵێکدا کە بۆ تێگەیشتن لە شتە دووەمەکە دەبێ شتە ئەوەڵەکە بناسێت. لێرەدا مرۆڤ لە جیاتیی ناساندنی زاراوەکە تەنیا وشەکە دەگۆڕێ، بۆ نموونە ئەگەر کەسێ لە ناساندنی خۆردا بڵێ: «خۆر ئەستێرەیەکە بە ڕۆژدا ھەڵدێ» و، یەکێک بپرسێ ئەی ڕۆژ چییە؟ ئەویش بڵێ «ڕۆژ مەودای نێوان ھەڵاتن و نیشتنی خۆرە»، ئەمە پێناسەیەکی بازنەیییە. چونکە ناسینی خۆر ڕاگیراوە ھەتا ڕۆژ بناسرێت، ناسینی ڕۆژیش ڕاگیراوە ھەتا خۆر بناسرێت.[١]

سەرچاوەکان

  1. ^ "تعریف دوری چیست".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)