وتووێژ:دەستپێک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ڕۆبۆت: ئەرشیڤکردنی 1 بابەت (کۆنتر لە) بۆ وتووێژ:دەستپێک/ئەرشیڤی ٤.
تاگ: گەڕاندنەوەی دەستی
تاگەکان: گەڕێندراوە دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٢٤:
{{ئەرشیڤەکان}}
__TOC__
 
== پێوەند (متوربە) grafting ==
 
 
 
یەکێکە لە ڕێگاکانی سەوزە زۆربون ، تەکنیکێکە بەکاردێ بۆ پێکەوە پەیوەستبونی خانەکانی دوو ڕووەک تاپێکەوە درێژە بەژیانیان بدەن کە بریتییە لە دانان و چەسپاندنی بەشێک لە(گۆپکەیان لقی)ڕوەکێک کەپێی دەڵێن سەڕچین(scion) لەسەر بەشێک لە(قەدیان ڕەگی) ڕووەکێکی دی کەپێی دەڵێن بنچینە(stock) کەبەیەکەوە پەیوەستبن و درێژە بەژیانیان بدەن
 
ئامانجەکانی پێوەنکردن
 
۱-خێرا پێگەیشتن:هەندێ لەڕووەکەکان درەنک پێدەگات چەن ساڵێکی پێویستە تا پێبگات و بەرهەم بدات بۆیە پێوەندی دەکەین بۆئەوی زوترپێبگات
۲-کورتەباڵا: واتا قەزەمکردنی هەندێ ڕووەک ئەم جۆرە پێوەندە زیاتر بۆ مەبەستی جوانکاری ئەنجام دەدرێ
۳-ئاسان کردنی بڵاوکردنەوە : بۆزیادکردنی ئەوڕوەکانەی دەگمەن یان ئەوڕوەکانەی زۆرکردنیان بەڕێگای تۆو زەحمەتە
٤-بەهێزکردن:ئەو ڕووەکانەی کەبێهێزن پێوەند دەکرێ بۆئەوەی ڕووەکێکی بەهێزمان دەست بکەوێ
٥-بەرگری نەخۆشی: هەندێ لە ڕووەکەکان بەرگریان لاوازە بۆیە پێوەندەکرێ تابەرگری لەنەخۆشی بکەن
٦-دابینکردنی هەڵاڵە:هەندێ ڕووەک تەنهانێرن یاخوت تەنها مێن بۆیە بەرهەمیان نابێت بۆ پێوەندی دەکەین بۆ دابێنکردنی هەڵاڵەی پێویست
۷-چارەسەر کردن : ئەوڕوەکانەی کەزیانیان بەرکەوتوە یاخوت توشی نەخۆشیبونە پێوەندی دەکەین بەمەبەستی چارەسەرکردنی
٨-گۆڕینی بەرهەم: بۆگۆڕینی ئەوبەرهەمانی کەخراپن یاخود کەبەدڵمان نیە بۆ بەرهەمێکی باش و جوان و ناوازە
۹-پێگەیاندنی چەن بەرهەمێک :بو بەرهەمهێنانی چةند جۆرێک لەبەرهەمی جیاواز لەسەر یەک ڕووەک
 
مەرجەکانی پێوەنکردن
 
۱-ئەنجام دانی پێوەندکردنەکە لەکاتی گونجاو
٢-یەگرتنی باش لەنێوان شانەی کامبیۆم چینی بەرهەمهێنی خانە و گەشەکردن و دروستکەری دارک و نیانی بنچینە و سەرچینەدا هەبێت
٣-بونی گۆبکەی کونجاو یەکێکە لەگرنگترین مەرجەکان
٤-وەرگرتنی سەرپەلێکی گونجاو بەگوێرەی شێوازی پێوەندەکە
٥-گونجانی شانەکانی کامبیۆم لە ڕووەکەکان توانای پێکهێنانی هەمیشیان هەبێت کاتێک پێوەندی دەکەین
٦- بڕین بەشێوەیەکی ڕێک و پێک و بە ئامێری تیژ و خاوێن
٧- پاراستنی برینەکانی سەر ڕوەکەکە لە کاریگەری ئاو و هەواو نەخۆشی
٨-لێکردنەوەی ئەو لقوپۆیانەی کە لەخوارەی متوربەکە سەوز دەبن
 
جۆرەکانی پێوەندکردن (متوربە)
سێجۆری سەرەکی پێوەن هەیه ( پێوەندی قەڵەم،پێوەندی گۆپکە،پێوەندی ڕەگ) ئەمانەش بەچەنشێوازێک ئەنجام دەدرێت کەبریتین لەم شێوازانەی خوارەوە
 
۱-پێوەندی قڵیش (Cleft Graft)
یەکێکە لە سادەترین و بەناوبانگترین شێوازەکانی متوربەکردن ئەجۆرە بەزۆری لەکۆتای زستاندا ئەنجام دەدرێ سەرەتا قەدی بنەڕەتەکە ئامادە دةکەین ودەیبڕین قڵیشێک دروست دەکەین، پاشان ئەو لقەی ئامادەکراوە لای خوارەوی دەتاشین و لەسەر بنچینەکە دایدەنێن دواتردەیبەستین و بە مۆم شوێنی قڵیشەکە پڕدەکەینەوە
 
۲-پێوەنی توێکڵ (Bark Graft)
ئەم جۆرەیان زیاترلە بەهار دا ئەنجام دەدرێ سەرەتا قەدی بنەڕەتەکە دەبڕین و لەسەر تویکڵەکە درزێک دەکەین ، ئینجا لقێک دەهێنین لای خوارەوەی دەتاشین پاشان دەيخەینە نێو درزەکە دواتردەیبەستین و بەمۆم شوێنی قڵیشەکە پڕدەکەینەوە
 
۳-پێوەندی لا تەنیشت (Side-Veneer Graft)
ئەمجۆرە پێوەندە لە لەتەنیشتی قەدەکە ئەنجام دەدرێت سەرەتا لەسەر قەدی بنچینەکە قڵیشێک دروست دەکەین پاشان سەرپەڵێک دێنین لای خوارەوەی دەتاشین دیوی ناوەوەی کەمێک زیاتر دەتاشین لەسەر بنچینەکە دایدەنێین دواتر دیبەستین
 
٤-پێوەندی قامچی (Whip Grafting)
ئەم شیوازە بۆ رووەکی قەد باریک دەبێت و لە کۆتایی زستان ئەنجام دەدرێ . سەرەتادا قەدە بنەڕەتەکەبەلاری دەبڕین پاشان لقێک دێنێن لای خوارەوی بەلاری دەبڕین و لەسەر بنچینەکە دایدەنێن دواتر دەیبەستین
 
٥-پێوەندی زمانەی (Whip and Tongue Graft)
هەمان شێوازی پێوەندی قامچییە بەڵام برینێکی زمانەیی لەسەر هەر یەک لەقەدی بنچینەکەوسەرپەلەکە ئەنجام دەدرێت، ئەم شێوازە ئەگەری سەرکەوتنی زیاترە چونکە سەرپەڵ و ژێرپەڵ بەشێوەیەکی پتەو بەیەکەوە پەیوەست دەبن،لەم شێوازەدا دەبێت سەرپەل و ژێرپەل هەمان قەبارەو تیرەیان هەبێت
 
٦-پێوەندی (Saddle Graft)
ئەمجۆرە پێوەندە بەپێچەوانەی پێوەندەکانی ترەوە لێرەدا بنچینە بەشێوەیەکی تیژ دەبڕین پاشان سەرپەل بةپێی شێوازی بنچینەکە دەبڕین و لەسەری جێگیری دەکەین لەدوایدا دەیبەستین ئەمشێوازە زیاتر بە مقەستی متوربە ئەنجام دەدرێ
 
۷-پێوەندی پرد (Bridge Graft):ئەم پێوەنده کاتێک ئەنجام دەدەین کە قەدی درەختێک توشی نەخۆشی یان زیانێک بووە بەمەبەستی چارەسەر ،سەرەتا شوێنی زیان لێکەوتووەکە پاک دەکەینەوە تاکو دەگاتە سەر شانە ساغەکان ، پاشان دوو درز لە لەسەر وخواری توێکڵی قەدە زیان لێکەوتوەکە دەکەین ،دواتر چەن لقێکدێنین هەردوو سەری لقەکان دەتاشین سەرێکیان لە سەرووی شوێنی زیان لێکەوتوەکە ئەوی تریان لە خوارووی شوێنی زیان لێکەوتوەکە جێگیردەکەین لەدوایدادەیبەستین و شەمی لێدەدەین
 
٨-پێوەندی نووساندن (Approach Graft)
ئەم شێوازە بۆ ئەو ڕووکانە بەکاردێت کە لقەکانیان ڕەقن بە ڕێگای دیکەی سەوزە زۆربوون سەرکەوتنیان کەمە،ئەم شێوازە جیاوازترە لە شێوازەکانی تر لێرەدا دوو بنچینە بەکاردەهێنین قەدەکانیان لەبەرام بەر یەکتری دەتاشین پاشان بەیەکەوە دەیبەستین ئەم شێوازە پێشی دەوتری پێوەندی پاڵپشت:(Inarching Grafting) چونکە بۆ ئەو ڕووەکانەش بەکاردێت کە ڕەگەکەی یان قەدەکەی نەخۆش بێت و نەتوانێت ئاو و خۆراکی تواوە بۆ قەدەکان بنێرێ .
 
۹- پێوەندی دووانە(Double Grafting)
ئەم شێوازە کاتێکی زۆری پێدەچێت بۆئەو ڕوەکانە بەکاریدێنین کەلەگەڵ بنەڕەتدا ناگونجێن.بەهۆی پۆلێکی دیکەی نێوەندەوە بەیەکەوە دەگونجێن،واتە دوو موتربەکردنە و لەسێ بەش پێکدێت بنچینە و نێوەند و سەرپەل
 
۱۰پێوەندی ڕەگ (Root graft)
پێوەندی ڕەگ زیاتر لەزستاندا ئەنجام دەردێت لەم شێوازەدا ڕەگ وەکو بنچینە بەکاردێت پاشان سەرپەلەکە لەسەر بنجینەکە دادەنێن و بەیەکەوە دەیبەستین.زیاتر بەشێوازی قامچی و زمانەی ئەنجام دەدرێ
 
۱۱-پێوەندی گۆبکە بە حەرفی تی (T-Budding)
ئەم شێوازە بەزۆری لە هاويندا ئەنجام دەدرێ سەرەتا قەدی بنچینە بەشێوەی حەرفی تی دەبڕین پاشان گۆبکەیەک ئامادە دەکەین لەنێوان درزەکە دایدەنێن دواتر دەیبەستێن
۱۲-پێوەندی گۆبکە بەلەت (Budding Aftercare) سەرەتا گۆبکەکە ئامادە دەکەین پاشان بەشێک لەقەدی بنچینەکە لێدەکەینەوە بەپێی قەبارەی گۆپکەکە پاشان گۆپکەکە لەسەر بنچینەکە دادەنێین دواتر دەیبەستینەوە
 
ئامادەکردنی:بڕیار ڕمضان
پەیجی:کشتوکاڵ
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "دەستپێک".