کۆبانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ٤٧:
ناوی کۆبانی بە بۆچوونی خەلکەکەی لە ووشەی کۆمپانی یەوە ھاتووە چونکە لە ساڵانی ١٩١٠ تا ١٩٢٠ ئۆفیسی کۆمپانیایەکی ئەڵمانیی لێبوو کە پڕۆژەی ھێڵی ئاسنینی شەمەندەفەر (بەرلین- بەغدا) ی جێبەجێ دەکرد دەووبەری ئۆفیسەکە بە کرێکاری کۆمپانیاکە و خێزانەکانیان ئاوەدان بوویەوە کە زۆرینەیان کوردی ھەرێمەکە بوون، دواتر ناوەکە بە شێوەی کۆبانی مایەوە. دەوڵەتی عەرەبی سوریا ناوەکەی دواتر گۆڕی بۆ (عین العرب) بە واتای کانیی عەرەبان وەک زۆربەی ناوی گوندە کوردنشینەکان وەک سیاسەتێکی شۆفینیانەی پەیڕەوکراو بۆ داپڵۆسینی بوونی کورد و پێدانی پاشخانێکی عەرەبی بە جوغرافیای سووریا.
 
== جوگڕافیاجوگرافیا ==
رووبەری کۆبانێ (٣٠٠٠٬٢٣) کیلۆمەتر دووجایە و دانیشتووانەکەی بە گوێرەی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٠ نزیکەی ٢٠٤ ھەزار کەس بوون. لە رووی خاکەوە خاکی کۆبانی بەشێکە سەر بە دەشتی سرووجی رەھا (ئورفا) ٣٠ کیلۆمەتر لە رۆژئاوای ئاوی فوراتە و ١٠٠ کیلۆمەتر لە ئورفاوە و ١٥٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای [[حەلەب]]ەوە دوورە. لە باکوور: سنووری تورکیایەو لە یاشوور: سنووری پارێزگای (الرقە) یە لە رۆھەڵات: ھاوسنوورە لەگەڵ گرێسپی (تەل ئەبیەد) لە رۆئاوا: ھاوتخووبە لەگەڵ جەرابلس (کەناری فورات) و مەنبەج. زۆرینەی خاکەکەی دەشتاییەکی راستە. زوورگی کەمە بەرزاییەکانی بریتین لە: چیای مشتەنوور (٦٠٠مەتر) و چیای قەرەبەکر و خان مەحموود و چیای رەش. خاکەکەی کشتوکاڵیەو بە پیتە بەرووبوومی زۆری ھەیەو ھەندێکی رەوانەی دەرەوەی سووریا دەکرێت.
کۆبانێ لە چوار ناحیە پێکھاتووە: ناوەند (دانیشتووان:٨١٬٤٢٤کەس)، شێخلەر (شیوخ تەحتانی ٤٣٬٨٦١ کەس)، سەڕین (٦٩٬٩٣١کەس) و جەلەبێ.<ref>{{Cite web |url=http://www.cbssyr.org/new%20web%20site/General_census/census_2004/NH/TAB02-33-2004.htm |title=وەشانی ئەرشیڤکراو |access-date=١٣ی تەممووزی ٢٠١٤ |archive-url=https://web.archive.org/web/20191215212452/http://www.cbssyr.org/new%20web%20site/General_census/census_2004/NH/TAB02-33-2004.htm |archive-date=١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ |dead-url=yes }}</ref> گرنگترین گوندەکانی بریتین لە: ھەلینج، تەلعەجیب، تەلخەزال، بۆزیک، خانمەمەد، سخور، قلحەدید، قنێ، قوملیخ، گرک، شەران و شێرانێ.