ویکیپیدیا:ویکیپیدیا چی نییە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ←‏ویکیپیدیا پیشکەشکەری خزمەتگوزارییە سەرھێڵەکان نییە: بەستەردان بۆ کوردی سۆرانی (وتار بونی ھەیە
ھێڵی ٦٦:
ویکیپیدیا ماڵپەڕی چالاکی و ڕایەڵە کۆمەڵگاییەکان وەک "مای سپەیس" و "[[فەیسبووک]]" نییە؛ ویکیپیدیا ھەروا پێشکەشکەری شوێنی سەر ئینتەرنەت نییە و نابێ وەک ماڵپەڕی تاکەکەسی بەکاربھێندرێت. ویکیپیدیا ئەمانە نییە:
 
:١. '''ماڵپەڕی تاکەکەسی'''. بەکارھێنانی ویکیپیدیا وەک پەڕەی تاکەکەسی قەدەغەیە. ئەگەر دەتەوێ ویکیپیدیا وەک بلاگی خۆت بەکاربێنیت باشتر وایە لە یەکێک لە خزمەتگوزارییە خۆڕاییەکانی سەرھێڵ سوودوەربگریت. ویکیپیدیاوانەکان [[ویکیپیدیا:en:Wikipedia:User_pageپەڕەی_بەکارھێنەر|پەڕەی بەکارھێنەریی]] تایبەتی خۆیان ھەیە بەڵام نابێ ئەو بۆ مەبەستی بڵاوکردنەوی زانیارییە تاکەکەسییەکان بەکاربێنن؛ پەڕەکانی بەکارھێنەری دەبێ بۆ مەبەستی ناسین و ناساندن بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا بەکاربێت.
 
:٢. '''شوێنی پاشەکەوتکردنی پەڕگەکان'''. تکایە تەنھا ئەو پەڕگانەی لە ویکیپیدیا بەکاردێن (ئێستا یا داھاتوو) باربکەنە سەر ویکیپیدیا؛ ھەرشتێکی غەیری ئەوە، بەخێرایی دەسڕێتەوە. ئەگەر دەتەوەێ پەڕگەکەت لە پڕۆژەکانی دیکەی میدیاویکی بەکاربێت، باریبکە سەر [[:commons:|کامانز]].