ویکیپیدیا:ویکیپیدیا چی نییە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٣٢:
# '''داھێنراوەکان'''. ئەگەر (خۆت یان ناسیاوێکت) ئامێرێکی نوێ، وشەیەکی نوێ، یارییەکی نوێ، دەنسێکی نوێ یان ھەڵپەڕینێکی نوێت داھێناوە، ئەوە بەقەد پێویست [[ویکیپیدیا:بایەخداری|بایەخدار]] نییە تا بێتە ناو ویکیپیدیا. [[:en:Wikipedia:Wikipedia is not for things made up one day|ویکیپیدیا شوێنی ئەو شتانەی نییە لە ڕۆژێکدا داھێنراون]]. ئەگەر بابەتەکە بایەخداربێت دڵنیابە کەسێکی دیکە باسی دەکا.
# '''ڕوانگە تاکەکەسییەکان'''. ئەگەرچی ئامانجی ویکیپیدیا بەردەستخستنی زانیارییەکانە بەڵام ھیچ پیلانێکی نییە بۆ تێکەڵکردنی ڕوانگە تاکەکەسییاکان لەگەڵ زانستدا. لە ھەلومەرجی تایبەتدا کە ڕوانگەکە بایەخدار و شایانی باس بێت، باشتر وایە کەسێکی بێ پەیوەندی لەگەڵ خاوەن ئەو ڕوانگە باسی بکات. ڕوانگە تاکەکەسییەکان لە بواری پێشبردنی ویکیپیدیا لە شوێن-ناوی بەکارھێنەریدا بە خۆشحاڵییەوە وەردەگیرێت. چاوبکە لە پڕۆژەی [http://www.wikinfo.org ویکیزانیاری].
# {{لەنگەر|کۆڕ|مشتومڕ|نەک_کۆڕێک}} '''وتووێژ و لێدوان'''. تکایە لەسەر ھەڵوێستی پێکھێنانی زانستنامە بمێننەوە. دەتوانن لەگەڵ بەکارھێنەرانی دیکە سەبارەت بە ھەرشتێک لە پەڕی تایبەتی وتووێژی بەکارھێنەریدا بدوێن، یان سەبارەت بە وتار لە [[ویکیپیدیا:پەڕەی لێدوان|پەڕەی وتووێژی]] وتارەکە لێدوان بکەن؛ بەڵام تکادەکڕیتکایە لێدوانەکان مەھێننە ناو وتارەکانەوە. لەیادتان بێت پەڕەی وتووێژی وتارەکان بۆ لێدوان بۆ باشترکردنی وتارەکەیە؛ شوێنی لێدوانی گشتی سەبارەت بە بابەتی وتار یان ئاڵوگۆڕی زانیاریی تەکنیکیی کار لەگەڵ ویکیپیدیا نییە. ئەگەر پرسیارێکت ھەیە لەسەر بابەتی وتارەکان دەتوانی لە [[ویکیپیدیا:مێزی زانیاری]] وەڵامی بۆ وەربگریت. ھەروا بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ دەتوانی [[:en:Wikipedia:IRC|IRC]] بەکاربێنیت.
# '''نووسراوە ڕۆژنامەوانییەکان'''. ویکیپیدیا نابێ بۆ بڵاوکردنەوە یان سەرچاوەی وەرگرتنی ھەواڵە نوێکان بەکاربێت. پڕۆژە خوشکی [http://www.wikinews.org ویکیھەواڵ] ڕاست بۆ ئەو مەبەستە دانراوە. لە ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتار لە ھەموو بابەتەکاندا ھەیە، کاتێ ڕاستی ئەو ھەواڵانە [[:en:wikipedia:V|سەلمێندرا]]، دەکرێ بۆ نوێکردنەوەی زانیاریی وتارەکان بەکاربێت.